وه‌زیرى سامانه‌ سروشتییه‌كان ده‌چێته‌ په‌رله‌مان

0

نوچه‌نێت

ماڵپه‌ڕى فه‌رمى په‌رله‌مان بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، لیژنه‌ى وزه‌ و سامانه‌ سروشتییه‌كان له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێك میوانداریى كه‌مال ئه‌تروشى وه‌زیرى سامانه‌ سروشتییه‌كان ده‌كات.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ماڵپه‌ڕى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ هه‌واڵێكدا باسى له‌وه‌ كردووه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى وزه‌ و سامانه‌ سروشتییه‌كان و پیشه‌سازى و بازرگانى كۆبووه‌ته‌وه‌ و بڕیارى داوه‌ بانگهێشتى كه‌مال ئه‌تروشى وه‌زیرى سامانه‌ سروشتییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم بكرێت.

سه‌باره‌ت به‌ ئامانجى ئه‌م داوایه‌ له‌ هه‌واڵه‌كه‌ هاتووه‌، بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر كەمكردنەوەی خەرجیی دەرهێنان و هەناردەكردنی نەوت لەهەرێمی كوردستاندا ده‌بێت.

وه‌ك په‌رله‌مانتاران ئاشكرایان كردووه‌، نووسراوێكیان به‌سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان داوه‌ و 10ى مانگى داهاتوو وه‌ك واده‌ى میواندارییه‌كه‌ دیاركراوه‌.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com