چوار به‌رپرسى باڵاى تیرۆریستانى داعش له‌ كه‌ركووك كوژراون

0

نوچه‌نێت

ده‌زگاى دژه‌ تیرۆری عێراقى له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكراى ده‌كات له‌ ئۆپراسیۆنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى باشوورى كه‌ركووك چوار سه‌ركرده‌ى رێكخراوى تیرۆریستى داعش كوژراون.

ده‌زگاى دژه‌ تیرۆری عێراق ئه‌مڕۆ له‌باره‌ى ئه‌نجامى ئۆپراسیۆنه‌ى سه‌ربازییه‌كه‌ى باشوورى كه‌ركووك راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا ئاشكراى ده‌كات چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كى تیرۆریستان كوژراون.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ باس له‌وه‌ كراوه‌ ئه‌مڕۆ له‌ باشوورى كه‌ركووك ئۆپراسیۆنێكى هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر مۆڵگه‌كانى داعش ده‌ستیپێكردووه‌ و له‌ ئه‌نجامدا شه‌ڕوپێكدادان دروست بووه‌ و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كى داعش كوژراون.

ده‌زگاى دژه‌تیرۆرى عێراق باس له‌وه‌ ده‌كات له‌نێو ئه‌و سه‌ركردانه‌ى تیرۆریستان هه‌ر یه‌كه‌ له‌ به‌رپرسى نوژدارى گشتى رێكخراوه‌كه‌ و به‌رپرسى ئه‌ندازیارى و به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى رێكخراوه‌كه‌ له‌ كه‌ركووك و به‌رپرسى جبه‌خانه‌كان كوژراون.

ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر دووپات له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونى ئۆپراسیۆنه‌كه‌ ده‌كاته‌وه‌ و هاوكات شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانانیش له‌ ئۆپراسیۆنه‌كه‌ به‌شدارییان كردووه‌.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com