نوچه‌نێت
به بۆنه‌ى جه‌ژنى قه‌ولتاسى كاكه‌ییه‌كانه‌وه، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێكى پیرۆزبایى ئاراسته‌ى كاكه‌ییه‌كان كردووه و هیواى دۆخێكى باشتریان بۆ ده‌خوازێ.
جه‌ژنى قه‌ولتاس یه‌كێكه له جه‌ژنه‌كانى كاكه‌ییه‌كان، به جه‌ژنى “سێ شه‌وه”یش ناسراوه و به‌و بۆنه‌یه‌وه له تویته‌ر نێچیرڤان بارزانى په‌یامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
جه‌ژنی قه‌ولتاس له ته‌واوی خوشک و برایانی ئازیزی کاکه‌یی له کوردستان و له هه‌ر کوێیه‌کی جیهان بن، به گه‌رمی پیرۆز ده‌که‌م. هیوادارم جه‌ژن خۆشی و ئارامی له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت و هه‌موومان جه‌ژن و بۆنه‌کانی داهاتوو له دۆخێکی باشتردا بکه‌ینه‌وه. هه‌موو ساڵێک به خۆشی.