نوچه‌نێت
له به‌دواداچوونێكى رۆژنامه‌وانى ده‌ركه‌وتووه، میلیشیاكانى شیعه ده‌ستیان به جه‌نگێكى نوێ كردووه، بۆئه‌وه‌ى ئاسایشى عێراق به‌ره‌و ئاڵۆزى زياتر ببه‌ن وسوپایهكى گه‌وره‌یشیان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئاماده كردووه.
رۆژنامه‌ى “عه‌ره‌ب” كه له له‌نده‌ن ده‌رده‌چێت، به‌دواداچوونێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و ماڵپه‌ڕ وسایتانهى كه سه‌ربه میلیشیاكانى ئێرانن و به “سوپاى ئه‌لیكترۆنى” ناوده‌برێن.
به گوته‌ى رۆژنامه‌كه ئه‌و سوپایه ده‌ستى به جه‌نگێكى ده‌روونى كردووه له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و خه‌ڵكى عێراق رۆژانه هه‌واڵى ساخته و به‌ڵگه‌ى ساخته‌كراو له‌سه‌ر دۆخى ئه‌منى عێراق بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
رۆژنامه‌كه چه‌ندان نموونه ده‌هێنێته‌وه ده‌ڵێ، چه‌ندان به‌ڵگه‌ى ساخته‌كراو بڵاوكراونه‌ته‌وه، باس له‌وه ده‌كه‌ن گوایه ده‌یان خۆكوژ هاتوونه‌ته عێراق وده‌یانه‌وێ هاوشێوه‌ى هاوشێوه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو كرده‌ى تیرۆریستى ئه‌نجام بده‌ن.
ته‌نانه‌ت ڤیدیۆى ساخته‌شیان بڵاوكردووه‌ته‌وه له یه‌كێك له ڤیدیۆكان ده‌رده‌كه‌وێت له ناوچه‌ى به‌یاعى به‌غدا تیرۆریستێك خۆى كه ویستوویه‌تى خۆى بته‌قێنێته‌وه، خۆى راده‌ستى هێزه‌كان ده‌كات.
شانى راگه‌یاندنى ئه‌منى ته‌واوى ئه‌و به‌ڵگه و ڤیدیۆیانه‌ى ره‌تكردووه‌ته‌وه و به ساخته و درۆ ناوى بردوون. رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ ئامانجى سه‌ره‌كى میلیشیاكان ئه‌وه‌یه متمانه‌ى خه‌ڵك به مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران نه‌هێڵن.