ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات وەڵامی پەیامەکەی بارزانی دەدەنەوە ئامادەیی دیالۆگیان راگەیاند
نوچەنێت
لەوەڵامی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کە داوای لەلایەنەکانی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن کردبوو، بۆ بەردەوامی دان بە گفتوگۆ‌و دیالۆگ تا گەشتن بە ڕێکەوتن، ئەمرۆ هەردوو لایەنی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن ئامادەییان بۆ دیالۆگ راگەیاند.
رۆژی 10/4/2011 مەسعود بارزانی سەرۆکی کوردستان، پەیامێکی ئاراستەی لایەنە سیاسیەکانی کوردستان کردوو ، داوای کرد پارتی و یەکێتی و ئۆپۆزیسیۆن، بەردەوام بن لەسەر گفتوگۆ تا گەشتن بە رێككەوتنێك كە كۆتایی بەم رەوشەی ئەمرۆ بهێنێ ، لەسەر بنەمای بەشداربوونی ئۆپۆزسیۆن لە پرۆسەی چاكسازی و حكومەتی بنكە فراوان و ئامادەسازیی هەڵبژاردنی پێش وەختە.
ئەمرۆ سێ شەممە 12/4 هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی، لە راگەیەنراوێدا وەک بەدەمەوە هاتنی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئامادەیی خۆیان بۆ دانوستاندنی بێ مەرج لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن دەربڕی، هەر ئەمڕۆ لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی هه‌ر سێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن، لە راگەیەنراوێکدا رایانگەیاند پێشوازی له هه‌موو دیالۆگێكی جدی ده‌كه‌ن، ئەگەری ئەوەش هەیە بەدەمەوە هاتنی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ببێتە هۆی کۆبونەوەو دانوستاندنی نێوان دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن.
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی:
ئێمه هه‌ردوو لامان، پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تای ئه‌م بارودۆخه ناته‌ندروسته‌ی كه دووچاری په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان بۆته‌وه، بڕوامان وابوو كه دیالۆگ و دانوستان، تاكه رێگای راستی چاره‌سه‌ركردنی هه‌ركێشه‌و گرفتێكه، كه روبه‌ڕوی پرۆسه‌ی سیاسی ئه‌بێته‌وه.
به‌و ئاڕاسته‌یه‌شدا هه‌موو جۆره هه‌نگاوێكمان ناوه‌و ده‌ستپێشخه‌ریمان كردووه‌و به‌په‌رۆشی و گه‌رموگوڕییه‌وه پێشوازیمان له هه‌ر هه‌وڵێكی دایلۆگ و دانوستاندن كردووه له چوارچێوه‌ی ئه‌و سیاسه‌ت و بڕوابوونه‌شه‌وه په‌یامی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌نابی مه‌سعود بارزانی كه رۆژی 10/4/2011 به‌شێوه‌یه‌كی كراوه ئاڕاسته‌ی پارتی و یه‌كێتیی و لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی كرد.
رای ئه‌گه‌یه‌نین كه ئێمه به‌چاوی په‌رۆشه‌وه ئه‌و بانگه‌وازه دڵسۆزانه‌یه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم به‌ئیجاب هه‌ڵده‌سه‌نگێنین و پشتیوانی لێ ئه‌كه‌ین و ئاماده‌یی خۆمان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستاندنی بێ مه‌رج له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆندا رائه‌گه‌یه‌نین.
مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
12/4/
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كەی لیژنەی هەماهەنگی هەر سێ لایەنی ئۆپۆزسیۆن:
ئێمه‌له لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی هه‌ر سێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن هه‌روه‌ك له راگه‌یاندنه‌كه‌ی 5 ی ئه‌م مانگه جه‌ختی لێكرابوه‌وه پێشوازی له هه‌موو دیالۆگێكی جدی ده‌كه‌ین، چونكه ئه‌وه خواستی ئێمه‌یه. ئه‌نجامدانی چاكسازی بنچینه‌یی و هه‌مه لایه‌نه پڕۆژه‌ی ئاماده‌كراوی هاوبه‌شیشمان بۆ بواره‌كانی چاكسازی سیاسی و ئابوری و ئیشداری و په‌روه‌رده‌یی و سه‌ربازی و ئه‌منی ئاماده‌یه، ساته‌وه‌خته‌كه‌ش هه‌ڵوێستێكی جدی و ئاڵۆگۆڕێكی چۆنایه‌تی له‌هه‌لومه‌رجێكی كاركردنی حكومه‌ت‌و زه‌مینه‌سازكردن بۆ قۆناغێكی نوێی ژیانی سیاسی و حكومڕانی ده‌خوازێت.