ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی: رێگه به خۆپیشاندانێك ناده‌ین كه یاسا پێشێل بكات
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
سلاح ده‌لۆ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، رێگه به خۆپیشاندانێك ناده‌ین كه یاسا پێشێل بكات، كه به وته‌ی ئه‌و “هیچ كه‌سێكیش حخه‌ز به‌و خۆپیشاندانانه ناكات”.
له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت، سه‌لاح ده‌لۆ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، حیزبه‌كه‌ی به‌رگری له یاسا ده‌كات و رێگه به هیچ خۆپیشاندانێكیش نادات كه یاسا پێشێل بكات، ده‌لۆ وتیشی “ئه‌گه‌ر رێپێوانێك وه‌ك ئه‌و رێپێوانانه بێت، كه له سلێمانی بنیمان خه‌ڵكیان به‌رد باران كرد، دووكانه‌كانیان ئاگر تێبه‌ردا، خه‌ڵكیان تاڵان كرد و خه‌ڵكییان كوشت، به دڵنیاییه‌وه رێگه‌ی پێ‌نادرێت، چونكه هیچ كه‌سێك حه‌ز ناكات رێگه‌ی پێبدرێت، بێگومانم كه‌س حه‌ز ناكات رێگه به رێپێوانێك بدرێت كه بیه‌وێت یاسا پێشێل بكات، ئه‌مه حه‌قیقه‌تێكه كه ئێمه له هه‌ر شوێنێك تا ئه‌و راده‌یه‌ی پێمان بكرێت رازی نین و قبوڵیش ناكه‌ین یاسا پێشێل بكرێت”.