محەمەد عەلی بیراند دەربارەی سەردانی ئەردوگان بۆ هەولێر: دوای هەڵبژاردنەكان (ی توركیا) زۆر شتی تریش ڕودەدەن

0

محەمەد عەلی بیراندمحەمەد عەلی بیراند دەربارەی سەردانی ئەردوگان بۆ هەولێر:
دوای هەڵبژاردنەكان (ی توركیا) زۆر شتی تریش ڕودەدەن
ئا: سەروەر سالار چوچانی
لە وتارێكیدا لە ڕۆژنامەی حوڕییەتی توركیای لەژێر سەردێڕی “لەئامێزگرتنی مێژویی كوردانی عێراق” ڕۆشنبیری ناوداری تورك محەمەد عەلی بیراند تیشك دەخاتە سەر گرنگێتی سەردانەكەی ئەردۆگان بۆ هەولێر و جەخت لەوە دەكاتەوە كە ئەو هەر لە سەرەتاوە وتیەتی سەردانێكی لەو جۆرە سروشتێكی مێژویی هەیە.
ئەوەی لەلای بیراند زۆر گرنگە ئەردۆگان لەسەردانەكەیدا بۆ كوردستان ئەوەی دوپاتكردۆتەوە كە توركیا سیاسەتی نكوڵی كردن لە ئەوانی دی تێپەڕاندوە و ئەمەش بەلای بیراندەوە هەم كوردانی عێراق و هەم كوردانی توركیاش دەگرێتەوە.
بیراند پێیوایە ئەم پەیوەندییە پتەوە نوێیەی نێوان لایەنی توركی و كوردی لە ئەنجامی ئەوە پەیدابوە كە محەمەد عەلی بیراندتوركیا سیاسەتی بنەڕەتی خۆی لە هەمبەر كوردستانی عێراق گۆڕیوە و وازی لەوە هێناوە فشار بخاتە سەر بارزانی و پێی بڵێت “سەری پەكەكەم بدەرێ‌ تا دەست بە گفتوگۆ بكەین”.
ئێستا لە پرسی پەكەكەدا لەبری مەرج دانان و یاسانوسین، تەنیا داوای هاریكاری دەكات و لە پرۆسەی كرانەوە بەڕوی كوردیشدا هەمان شێوە.  ئەنكەرە ئێستا ئەولەوییەتی داوەتە هاریكاری ئابوری و وەبەرهێنان. بۆیە بارزانیش هەڵوێستی گۆڕیوە.
بەنیسبەت كوردیشەوە، كشانەوەی ئەمریكییەكان و سەرەنجام بەهێزبونی كاریگەری ئێران لە ناوچەكەدا وایان لێدەكات ڕوبكەنە توركیا. ئەم پێكڕاچونەی بەرژەوەندییەكانیش هەمومانی گەیاندە ئەم پۆینتەی ئێستا.
وەك بیراند تێی گەیشتوە ئەگەر حاڵی حازر جۆرە ساردییەكیش هەبێ‌ لەنێوان ئیدارەی ئاكەپە و پرسی كورددا ئەوە بەهۆی نزیكبونەوەی هەڵبژاردنەكانەوەیە و “دوای هەڵبژاردنەكان زۆر شت دەگۆڕێن”.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com