زیندانی سوسێ‌ 32 سعودی تێدایە

0

زیندانی سوسێ‌ 32 سعودی تێدایە

 سەروەر چوچانی-نوچەنێت/ئەلوەتەنی سوری

بەپێی هەواڵێكی سایتی ئەلوەتەنی سوریایی، بەرپرسی زیندانی سوسێ‌ ی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كردوە كە لەو بەندیخانەیەدا 32 سعودی هەن كە ماوەی حوكمدارانەكانیان لەنێوان 5 تا 20 ساڵدایە. عەقید موئمین ئەبوبەكر وتویەتی لەو بەندیخانەیەدا 151 بەندی هەن كە 32 كەسیان سعودین و ڕەتی كردەوە سزای لە سێدارەدان بۆ هیچیان دەچوبێت و وتویەتی قورسترین سزایان 20 ساڵ زیندانییە. ئەو وتویەتی بە شایەتی وەزارەتی داد و ڕێكخراوی خاچی سور زیندانی سوسێ‌ً باشترین زیندانی عێراقە و ڕێگە بە زیندانییان دەدرێ‌ مانگانەپەیوەندی بە كەس و كاریانەوە بكەن و كەس و كاریان سەردانیان بكەن. لەبارەی تاوانی ئەو سعودییانەوە بەرپرسەكە وتویەتی زیاترینی تاوانەكانی سعودییەكان سنوربەزاندنە.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com