نەوتی ژێرزەوی شێخان 4,9 ملیار بەرمیلە
سەروەر چوچانی-نوچەنيت/ڕۆیتەرز
پێشتر وا خەمڵێنرابو سامانی نەوتی دەڤەری شێخان 1,9 ملیار بەرمیل نەوتە، بەڵام بەگوێرەی خەمڵاندنە نوێیەكان بڕەكە زیاد لە دو هێندەی ئەو بڕەیە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز كۆمپانیای گێڵف كی ستۆن كە لە بیرە نەوتی شێخان كاردەكات ئەمڕۆ ئاشكرای كردوە كە بڕی خەمڵێنراوی نەوتی ژێر زەوی ئەو دەڤەرەی كوردستان 4,9 ملیار بەرمیلە و دوای ئەم هەواڵەش سەهمی ئەو كۆمپانیایە لە بازاڕی جیهانیدا بەرزبونەوەیەكی بەرچاوی بەخۆوە دی.