لیژنەی ئەمنی سلێمانی: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه نادەین خۆپیشاندانی بێ مۆڵه‌ت له سلێمانی و هیچ شار‌و شارۆچكه‌یه‌ك ئه‌نجام بدرێت
نوچەنێت
ماوەی دوو رۆژە خۆپیشاندانەکانی سلێمانی توندوتیژی لێدەکەوێتەوە بەسەدان کەس لەخەڵکی خۆپیشاندەرو هێزە ئەمنییەکان بریندار بوون، دوێنێ لەرونکردنەوەیەکدا لیژنیەی ئەمنی سلێمانی چەند کەسێکی بەردەرکی سەرای سلێمانی و ئەمرۆش لیژنەی ئەمنی لە رونکردنەوەیەکدا رایگەیاند کە ” بڕیارماندا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه نه‌درێت خۆپیشاندانی بێ مۆڵه‌ت له‌هیچ جێگه‌یه‌كی شاری سلێمانی و هه‌رشارو شارۆچكه‌یه‌ك ئه‌نجام بدرێت”.
چاودێرێکی سیاسیش بەنوچەنێتی راگەیاند “چاوەڕوان دەکرێت گرژی گەورە لە کوردستان سەرهەڵبدات، چونکە دەسەڵات رایگەیاند بەهیچ شێوەیەک رێگای خۆپیشاندان نادەن و هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانیش بەردەوامن لەهاندانی خۆپیشاندەران، چاوەڕێش دەکرێت بەرەسمی بچنە ریزی خۆپیشاندەران، لەوکاتیش روبەروبونەوەی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن ئاشکرا دەبێت و چاوەڕوانی شەڕی ناوخۆی لێدەکرێت”.
دەقی رونکردنەوەکەی لیژنەی ئەمنی سلێمانی
روونكردنه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئه‌منی شاری سلێمانی سه‌باره‌ت به‌ڕووداوه‌كانی ئه‌مڕۆی سلێمانی
جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویستی كوردستان
هاووڵاتیانی شه‌ره‌فمه‌ندی شاری سلێمانی
هه‌مووتان ئه‌و راستیه باش ده‌زانن بۆ ماوه‌ی دوو مانگه هێزه‌كانی پۆلیسی چالاكیه مه‌ده‌نیه‌كان و ئاسایشی ناوخۆ‌و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی تر به‌و په‌ڕی سنگفراوانیه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌رانی سلێمانی و هه‌ندێ شاری تری ده‌وروبه‌ری ده‌كه‌ن، سه‌ره‌ڕای نواندنی توندوتیژی به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی پۆلیس و شه‌هیدكردن و برینداركردنی ژماره‌یه‌كی زۆریان، له‌لایه‌ن كه‌سانێك كه به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی دیاریكراو كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ئاڕاسته‌ی خۆپیشاندانه‌كان به‌ره‌و توندوتیژی و نانه‌وه‌ی پشێوی و ئاژاوه ببه‌ن تائێستا دانمانبه‌خۆماندا گرتووه، به‌ڵام دیاره هه‌ندێ كه‌س ده‌یانه‌وێت خوێنی گه‌نج و لاوی كورد‌و هێزه‌كانی پۆلیس باجی مه‌رامی گڵاوی ئه‌وان بێت.
بۆ رێگه گرتن له‌نیازو به‌رنامه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌پشت رژانی خوێنی خه‌ڵك و تێكچوونی شیرازه‌ی ژیان و گوزه‌رانی شاری سلێمانی و ته‌واوی كوردستان، ده‌ستكه‌وتی سیاسی بچننه‌وه‌و مه‌رامی ئاگرینی خۆیان وه‌دیبێنن، بڕیارماندا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه نه‌درێت خۆپیشاندانی بێ مۆڵه‌ت له‌هیچ جێگه‌یه‌كی شاری سلێمانی و هه‌رشارو شارۆچكه‌یه‌ك ئه‌نجام بدرێت، هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكیش به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بڕیاره‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی قانوون هه‌ڵسوكه‌وت بكات، ئه‌وا بێ دووڵی له‌رێگه‌ی قانوون و دادگاوه رووبه‌ڕوی سزا ده‌كرێته‌وه.
خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی شاری سلێمانی
ئێوه خۆتان شاهیدی ئه‌و راستیه‌ن كه به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست كار بۆ ئه‌وه ده‌كرێت ئارامی و ئاسایشی شاره‌كه‌تان، ژیان و گوزه‌ران و كاروكاسبیتان، سه‌لامه‌تی رۆڵه‌و كه‌سوكارتان بخرێته به‌رده‌م مه‌ترسی و بكرێته باجی ویستی گومانلێكراوی چه‌ند كه‌سێك كه‌دیاره ئاشی به‌رژوه‌ندیان به‌رژانی خوێنی رۆڵه‌كانی ئێوه ده‌گه‌ڕێت، ئێمه بۆ رێگه‌گرتن له‌و كه‌سه گومانلێكراوانه، بۆ په‌كخستنی خه‌ونی ئه‌وانه‌ی چاویان به‌ئازادی و بوژانه‌وه‌ی كوردستان هه‌ڵنایه‌ت، رێوشوێنی قانوونی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌گرینه به‌رو كۆتایی به‌و دۆخه ناله‌باره دێنین كه به‌تایبه‌ت به‌رۆكی شاری سلێمانی گرتوه‌و نه‌ك هه‌ر گرفت و ئاسته‌نگی بۆ ژیانی ئاسایی هاووڵاتیانی دروست كردووه، به‌ڵكو خه‌ریكه پێده‌نێته قۆناغێكی مه‌ترسیداری پڕ له‌توندوتیژی و هێرشكردنه سه‌ر هێزه‌كانی پۆلیس كه‌ئه‌ركیان پارێزگاریكردنی ئه‌منیه‌ت و ژیانی ئێوه‌یه.
هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستی سلێمانی
ئه‌و كه‌س و لایه‌نه نه‌یارانه به‌ئازادی و ئارامی ئێوه، مه‌به‌ستیانه دۆخێكی واناله‌بار بۆ ئێوه دروست بكه‌ن، له‌بری داواكردنی خزمه‌تگوزاری زیاتر‌و بوژانه‌و ئاوڕلێدانه‌وه‌ی خێراتر له‌پێداویستیه‌كانتان و بره‌ودان به‌پرۆسه‌ی چاكسازی، داوای ئاسایش و سه‌لامه‌تی ژیانی خۆتان و منداڵ و كه‌سوكارتان بكه‌ن كه ئه‌مڕۆ له‌كوردستاندا به‌رقه‌راره‌و پێویست به‌باس لێوه كردن ناكات، هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته گومانلێكراوه‌شه ده‌یانه‌وێت به‌لێشاو خه‌ڵك له‌شارو ناوچه‌كانی تره‌وه بێننه ناو شاره ئازیزه‌كه‌ی ئێوه، له‌كاتێكدا ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی به‌پاس ره‌وانه‌ی سلێمانی ده‌كرێن له‌شاره‌كانی خۆیان خۆپیشاندانیان كردوه‌و ئازادیشن له‌ئه‌نجامدانی به‌گوێره‌ی قانوون، بۆیه به‌خاتری ئه‌وه‌ی خوێنی ئێوه‌و رۆڵه‌كانتان، سه‌لامه‌تی خۆتان خێزان و كه‌سوكارتان له‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌موو به‌رژوه‌ندی و ئیعتیبارێكه‌وه‌یه، چیتر رێگه ناده‌ین له‌ده‌ره‌وه‌ی قانون له‌ژێر ناوی خۆپیشانداندا كار بۆ تێكدانی ژیانی ئێوه بكرێت، له‌هه‌مان كاتیش‌دا دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه‌مافی خۆپیشاندانی هێمنانه‌و مۆڵه‌ت بۆ وه‌رگیراو، مافێكی مسۆگه‌ری هه‌ر كه‌سێكه‌و به‌هه‌موو توانایه‌كه‌وه به‌رگری لێده‌كه‌ین و زه‌مینه‌شی بۆ ده‌ڕه‌خسێنین، له‌هه‌مان كاتدا جه‌خت له‌جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێنمایه‌ش ده‌كه‌ینه‌وه كه‌ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌رچووه بۆ پابه‌ندبوونی هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش بۆ مسۆگه‌ركردنی ئازادی خۆپیشاندانی قانوونی و پارێزگاریكردن له‌گیانی هاووڵاتیان و به‌رژوه‌ندی گشتی، كه‌دوور له‌توندوتیژی و ته‌قه‌كردن و له‌چوارچێوه‌ی قانوون و رێنمایه كارپێكراوه‌كان، به‌ره‌نگاری هه‌ر توندوتیژیه‌ك ببنه‌وه.
لیژنه‌ی ئه‌منی شاری سلێمانی
19ی نیسانی 2011