روونكردنه‌وه‌یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانیه‌وه
جه‌ماوه‌ری پارێزگای سلێمانی خۆشه‌ویست
له پارێزگای سلێمانی له دوای رووداوه‌كانی 17/2 ه‌وه تا ئێستا هیچ كه‌سێك له تۆمه‌تباران ده‌ستگیر نه‌كراون , به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه هاووڵاتیانی سڤیلی خۆپیشانده‌ر بریندار‌و ده‌ستگیر ده‌كرێن ,له‌هه‌مان كاتدا لیژنه‌ی و ئه‌منی پارێزگای سلێمانی سنگفراوانی هێزه چه‌كداره‌كانمان پێ ده‌فرۆشێته‌وه , ئاماژه ناكات به چه‌ندین شه‌هیدو بریندار و گیراو و رفێندرا‌و ,كۆكردنه‌وه‌ی چه‌كداره‌كانیان به ئوتومبێله بێژماره‌كان دابه‌ش ده‌كرێن به‌سه‌ر شه‌قام و كۆڵانه‌كاندا بۆنانه‌وه‌ی پشێوی ,له جیاتی هه‌وڵدان بۆ هێور كردنه‌وه‌و به‌ده‌مه‌وه چونی داواكاریه‌كانی خۆپیشانده‌ران كه ساده‌ترینیان ده‌ستگیر كردنی تاوانباران و بكوژانی خۆپیشانده‌رانه . كه‌چی له به‌یاننامه‌كه‌دا رایده‌گه‌یه‌نن كه رێگه ناده‌ن خۆپیشاندانی بێ مۆڵه‌ت بكرێ هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك له ده‌ره‌وه‌ی قانون هه‌لسوكه‌وت بكات له رێگه‌ی قانون و دادگاوه سزا ده‌درێت , ئێمه ده‌پرسین ئه‌ی بكوژانی خۆپیشانده‌ران كه به به‌ڵگه‌وه دیاره كێن وسه‌ر به چ هێزو لایه‌نێكن بۆچی له رێگه‌ی قانون و دادگاوه ناگیرێن و سزا نادرێن دیاره لای لیژنه‌ی ئه‌منی سزا بۆ جه‌ماوه‌ره نه‌ك سه‌رپێچی كاران و تاوانباران.
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت كه قابیلی قبوڵكردن نیه باری نائاسایی به‌سه‌ر پارێزگای سلێمانیدا بسه‌پێنرێت هه‌ر بارگرژیی و رووداوێكی نه‌خوازراو دروست بێت له ئه‌ستۆی لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای سلێمانیه . بۆیه داواكارین كه :
1/پێویسته كاربكرێت بۆ جێبه‌جێ كردنی هه‌موو ئه‌و بریارو به‌ڵێنانه‌ی (سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم, سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ,سه‌رۆكایه‌تی حوكمه‌ت) كه داویه‌تیه هاوولاتیان و خۆپیشانده‌ران.
2/ داوا ده‌كه‌ین له سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له سه‌ر مێزی گفت‌و گۆ دابنیشن بۆ چاره‌سه‌ری بنه‌ره‌تی ئه‌م كێشه‌یه كه له چاكسازی سیاسی‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه نه‌ك ده‌م و چاو گۆرین و خۆسه‌پاندن به‌زۆر له‌جیاتی زمانی گفتوگۆ ده‌سه‌ڵات بارگرژیان هه‌ڵبژارد.
3/ داوا ده‌كه‌ین له سه‌رجه‌م قونسوڵگه‌ری و سه‌فاره‌تی ووڵاتانی جیهان و رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه به په‌له ته‌داخول بكه‌ن بۆ راگرتنی ئه‌م خۆئاماده‌كردنه‌كه بۆ كپ كردنی ده‌نگی ناره‌زایی كه دژی دیموكراسی و ئازادی و مافی مرۆڤه.
4/داوا له په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌ین كه چی تر قبولی ئه‌م له‌شكر كێشیه وپێشێل كردنی مافه‌كانی مرۆڤ نه‌كه‌ن له پارێزگای سلێمانی و رایگر
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
19/4/2011