
نوچە.نیت.رادیونەوا
دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵێك بڵاوكرابۆوه كه گوایه هێزی پێشمه‌رگه له كاتی گرتنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی كه پێشتر له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعش ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابوو كاولكاری كردبێ، ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ ڕایده‌گه‌یه‌نێت تا ئێستا پێشمه‌رگه پێشێلكاری نه‌كردووه و پابه‌ندبووه به مافه‌كانی مرۆڤه‌وه.
محه‌مه‌د گۆمه‌شینی، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له لێدوانێكدا راگه‌یاند: ئێمه وه‌كو ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ كه ئه‌ركمان به‌دواداچوونی ڕه‌وشه‌كانی مافی مرۆڤه له هه‌موو كاتێكدا، تا ئێستا هیچ پێشێلكارییه‌ك له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه له هیچ سه‌نگه‌رێكه‌وه تۆمار نه‌كراوه و هیچ سكاڵایه‌كیش له‌لایه‌ن هیچ نه‌ته‌وه و ئایین و زمانی جیاوازه‌وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به ئێمه نه‌گه‌یشتووه.
وتیشی: ئه‌و بریندارانه‌ی كه‌وتونه‌ته ده‌ست هێزی پێشمه‌رگه وه‌كو هاوڵاتی و به پێی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه و چاودێریش ده‌كرێن.
گۆمه‌شینی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: ئه‌م ده‌نگۆیانه به‌شێكن له‌و پڕۆسه‌یه‌ی كه ده‌یانه‌وێ له هه‌یبه‌ت و ناوی پێشمه‌رگه بده‌ن، به‌ڵام پێشمه‌رگه هه‌موو كات پابه‌ند بووه به مافی مرۆڤه‌وه.