تەوەر : فرەفتوایی و لیژنەی فتوا لەکوردستان
کامەران بابانزادە: دەبێت لیژنەی فتوا سه‌ربه‌خۆ‌و دوور له ته‌وافوق‌و هه‌یمه‌نه‌ی پارته سیاسیه‌كان بێ، به‌ئیسلامیه‌كانیشه‌وه
تەوەری نوچەنێت : فرەفتوایی و لیژنەی فتوا لەکوردستان
نوسەر و ڕوناكبیر، شارەزا لەکاروباری ئیسلامی، مامۆستای زانکۆ، كامەران بابانزادە، لەوەڵامی پرسیارەکانی تەوەری نوچەنێت، دەڵێت، را جیایی له فه‌توا، كاریگه‌ری خراپی ده‌بێ له‌سه‌ر متمانه‌ی مسوڵمانان به فه‌توا، پێی وایە، ئه‌گه‌ر سیاسیه‌كان وا بیربكه‌نه‌وه فه‌توا بكه‌نه پاڵپشتی هه‌ڵویستی سیاسیان, هه‌ڵەدەکەن، ئه‌گه‌ر زانایانیش به(پاشاگه‌ردانیه)ی فتوا، بیانه‌و‌ێ سیاسیه‌كان ببنه پاشكۆی ئه‌وان, كارێكی نه‌كرده‌یه، دەشڵێت، دەبێت لیژنەی فتوا “لیژنه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ‌و دوور له ته‌وافوق‌و هه‌یمه‌نه‌ی پارته سیاسیه‌كان بێ, به لایه‌نه ئیسلامیه‌كانیشه‌وه”.
رزگار رەزا چوچانی . نوچەنێت
نوچەنێت: بۆچی لەکوردستان لیژنەی فتوا هەیەو، فرەفتوایی و پاشاگەردانی فتواش بوونی هەیە، ئایا گونجاوە هەرکەس هەستێ و فتوایەک بدات، بۆچی خەڵک ناگەڕێنەوە بۆ لیژنەی فتوا؟
کامەران بابانزادە: له‌قسه‌كردن له سه‌ر ئه‌و راجیاوازیانه‌ی هه‌یه له مه‌سه‌له‌ی فه‌توا، ده‌بێ ئاگاداری ئه‌و خاڵانه بین:
1- راسته را جیایی هه‌یه له‌سه‌ر زۆر بابه‌تی شه‌رعی و فیقهی و سیاسی له لایه‌ن مه‌لاو شاره‌زایانی بواری زانستی فقهی و شه‌رعی له هه‌ریمی كوردستان، به‌ڵام ئه‌م را جیاییه هه‌م پیشینه‌ی مێژوویی هه‌یه, واته له‌میژووی ئه‌و بواره مه‌گه‌ر به زه‌برو له سایه‌ی ئیستیبدادی سولتان یان خه‌لیفه یان سه‌رۆكی ولایه‌تیك ئه‌گینا كه ئازادی هه‌بووبێ ئه‌و را جیاییه‌ش هه‌بووه.
2-را جیایی له مه‌سه‌لی فه‌توا دیارده‌یه‌كی جیهانی ئیسلامیه‌و ته‌نیا هه‌ریمی كوردستانی نه‌گرتۆته‌وه بۆ له مه‌مله‌كه‌تی سعودی، یان ئیران راجیایی نیه؟ بیگۆمان زۆره.
ئه‌وه‌ی تایبه‌ته به هه‌ریمی كوردستان بۆ ئه‌ویش هۆكاره‌كه‌ی بۆ دوو خاڵا ده‌گه‌رێنمه‌وه:
1-لیژنه‌ی فه‌توا له هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له یه‌كیتی زانایان, هه‌تا ئیستاش یه‌كیتی زانایان وه‌كو زۆربه‌ی رێكخراو‌و سه‌ندیكاكانی هه‌رێمی كوردستان به چاوی هه‌یمه‌نه‌ی سیاسیه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێ. وه‌كو باقی ریكخراوه‌كانی تر له پیكهاته‌كه‌ی وه‌كو زۆربه‌ی موئه‌سه‌ساتی هه‌ریمی كوردستان قابیل به ته‌وافوقاتی سیاسیه, دیاره خۆ له دوای له‌تبووی دوو ئیداره‌یی له هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو موئه‌ساته‌كانی تر به زحمه‌تتر بووه بۆ یه‌كگرتنه‌وه. هه‌تا دوای كۆنگره‌شیان لایه‌نه ئیسلامیه‌كان به گومانه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرد… راسته ئیستا به‌ره‌وپیشچوون هه‌یه به‌ڵام ماویه‌تی.
2- هه‌روه‌كو ده‌سته‌ی باڵا‌و لیژنه‌ی ته‌نفیزی یه‌كیتی زانایان له باشترین مه‌لاو زانایانی هه‌رێمی كوردستان پیك نه‌هاتووه, لیژنه‌ی فه‌تواش مه‌رج نیه، باشترین زانا‌و شه‌رعزانی هه‌رێمی كوردستانی تێدا كۆبووبێته‌وه.
به كورتی راسته مه‌رجه‌عیه‌تیكی شه‌رعی بۆ فه‌توا له هه‌رێمی كوردستان پێویسته وه‌كو بنه‌ما, به‌ڵام ده‌بی هه‌ر گله‌یی له ده‌ره‌وه‌ی لیژنه‌ی فه‌توا نه‌كه‌ین بۆ پابه‌ند نابن‌و را جیایی هه‌یه, به‌ڵكو ده‌بێ بۆ یه‌كه‌م جار ریفۆرم له لیژنه‌ی فه‌توا بكرێ بگاته ئاستێك ئاره‌زوومه‌ندانه ببیته مه‌رجه‌عیه‌و را جیاوازه‌كات ته‌سلیمی ئه‌و لیژنه‌یه بن…. چونكه ملكه‌چ بوون به فه‌توا جۆریك له قه‌ناعه‌تی ده‌وێ.
نوچەنێت: ئاخر ئەو فرە فتواییە تەنها مزگەوت و مامۆستایانی ئاینی نەگرتۆتەوە، بەڵکو وێڕای هەبوونی لیژنەی فتوا لەکوردستان، هێشتاش سەرکردەی حزبە ئیسلامییەکان هەرکەس لەرێی خۆیەوە فتوا دەدات، لەمەسەلەی داعش ئەمە دەرکەوت، ئایا دەکرێ بڵێین، فتوای لیژنەی فتوا، حزبە ئیسلامییەکان ناگرێتەوە، چونکە خۆیان بەزانای ئیسلامی دەزانن؟ ئەگەر ئەوە نییە، بۆچی ئەبێ ئەوانیش فتوا بدەن؟
کامەران بابانزادە: با ئه‌و پرسیاره له خۆمان بكه‌ین, ئایا ئیمه ده‌مانه‌وێ له هه‌رێمی كوردستان فه‌توا بكه‌ینه پاشكۆو ته‌واوكار بۆ گوتار‌و هه‌ڵوێستی سیاسی، یان به پێچه‌وانه‌وه ده‌مانه‌وێ گوتار‌و هه‌ڵوێستی سیاسی بكه‌ینه پاشكۆو ته‌واوكاری فه‌تواو لیژنه‌ی فه‌توا… ئه‌گه‌ر سیاسیه‌كان وا بیربكه‌نه‌وه فه‌توا بكه‌نه پاڵپشتی هه‌ڵویستی سیاسیان, ئه‌مه به‌لای منه‌وه هه‌ڵه‌یه, ئه‌گه‌ر ئه‌مه بیركردنه‌وه‌ی حیزبه ئیسلامیه‌كانیش بی, به‌هه‌ڵه‌ی ده‌زانم, له‌ناو ئه‌م را جیایی و كامڵا نه‌بوونی دیدی زانایانی ئێمه له‌سه‌ر سروشتی ده‌وڵه‌تداری ئه‌گه‌ر زانایانیش به‌م (پاشاگه‌ردانیه)ی كه ده‌ڵێی، بیانه‌و‌ێ سیاسیه‌كان ببنه پاشكۆی ئه‌وان, كارێكی نه‌كرده‌یه.
كه‌واته ده‌بێ له‌م قۆناغه چاوه‌ڕوانی ئه‌م را جیاییه بكه‌ین, بۆ مه‌سه‌له‌ی حیزبه ئیسلامیه‌كان, ئه‌وه‌ی باست كردوه دوو پرسه, یه‌كه‌میان پرسی هه‌ڵویست له‌مه‌ڕ (داعش) پێم وایه هه‌ڵوێستی حیزبه ئیسلامیه‌كان به فه‌رمی جیاواز نیه له‌گه‌ڵ هه‌ڵویستی یه‌كیتی زانایان‌و ره‌وتی دینداری له‌هه‌رێمی كوردستان, به‌ڵام كه تۆ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بی مه‌لایه‌ك له‌سه‌ر مینبه‌ر وه‌كو رۆژنامه‌نووس‌و سیاسیه‌ك باسی داعش بكات,, ئه‌وه نابێ.
بۆ مه‌سه‌له‌ی نا پابه‌ندی حیزبه ئیسلامیه به لیژنه‌ی فه‌توا, لای من به‌و ره‌هاییه نیه، بۆ نمونه ساڵانه له‌سه‌ر ئه‌ندازه‌ی (فدیه) بۆ خاوه‌ن عوزری رۆژو بۆ (زه‌كاتی سه‌ر فیتره)و زۆر شتی تر, هه‌ر قسه‌ی لیژنه‌ی فه‌توا كاری پێكراوه, به‌س بۆ هه‌ندێ قسه‌كردنی لیژنه‌ی فه‌توا له بابه‌تی سیاسی, ئه‌و گرفته هه‌یه, پێم وایه ئه‌مه‌ش به دوو رێگه چاره‌سه‌ر ده‌بێ, یه‌كه‌م ریفۆرم له لیژنه‌ی فه‌توا, دووه‌م (كات) ئیسلامیه‌كان یه‌كه‌م خوله به فه‌رمی به‌شدارن له یه‌كێتی زانایان‌و لیژنه‌ی فه‌توا بۆ خوله‌كانی داهاتوو باشتر كارلێك ده‌كه‌ن., چونكه هێشتا درزی ساڵانی رابردوو له نیوانیاندا ماوه هه‌تا شوێنه‌واری درزی رابردوو له نیوان مه‌لایه‌كانی سه‌ر به دوو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان ماویه‌تی بتاوێته‌وه, خۆ له بیرمانه له دوا كۆنگره یه‌كێتی زانایان وه‌كو هه‌موو سه‌ندیكاكانی تر ده‌سته‌ی باڵایان ئه‌وه‌ند پارتی ده‌رچووه‌و ئه‌وه‌نده یه‌كیتی ده‌رچووه‌و ئه‌وه‌نده ئیسلامیه‌كانن…. هتد..
نوچەنێت: زیانی ئەم فرەفتواییە لەکوردستان چییە ؟ تاچەند رۆڵی هەبووە لە بەلارێدابردنی خەڵک لەدینداری، لە دروستکردنی مانا‌و ئەرکێکی نادرست بۆ دین لەناو خەڵکدا؟ تۆ وەک خۆت چۆن ئەوە دەخوێنیتەوە و چۆن تەسویرەکە دێتە بەرچاوت، ئەگەر هەموو فتوا جیاواز و دژ بەیەکەکان بێنێتە بەرچاو؟
کامەران بابانزادە: گومان له‌وه‌دا نیه را جیایی له فه‌توا كاریگه‌ری خراپی ده‌بێ له‌سه‌ر متمانه‌ی مسوڵمانان به فه‌توا, ئه‌مه شتیكی خراپه, به‌س ده‌بێ به شێنه‌یی رێڕه‌وی خۆی وه‌ربگرێ، وه‌كو هه‌موو جیاوازیه سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی دیكه له هه‌رێمی كوردستان پێویستی به كات هه‌بووه, بۆ ئه‌مه‌ش پێویستمان به كات هه‌یه, ئه‌وجا ئه‌مه ته‌سه‌ورێكی خراپ به‌جێدێڵی. له‌وانه‌یه قه‌واره‌ی ئه‌و تصوره خراپه‌كه له‌كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سیكی تر بگۆڕێ, به‌س به گشتی ده‌بی چاره‌سه‌ر ببێ. به‌ڵام دەبێ ئاگاداری دوو خاڵا بین.
یه‌كه‌م: هه‌رگیز نابی چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بین به ته‌واوی بنبڕ ببێ.
دووه‌م: كه‌مبوونه‌وه‌ی راجیایی پێویستی به كات هه‌یه.
بۆ ئه‌و رۆشنبیر‌و رۆژنامه‌نووسانی گله‌یی له را جیایی ده‌كه‌ن له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی فه‌توا, بۆ خۆیان كۆكن له‌سه‌ر پرسه گرنگه‌كانی هه‌ریمی كوردستان؟ بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن بێ جیاوازین؟ ئه‌م را جیاییه هه‌موو جومگه‌كانی ژیانی سیستمی حوكمرانی هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه به مه‌سه‌له‌ی فه‌تواو پرسه ئایینه‌كانیشه‌وه.
نوچەنێت : کەوایە جگە لەوەی باسکرا، چی بکرێ بۆ ئەوەی لیژنەی فتوا لەکوردستان ببێتە لیژنەیەک لەسەر ئاستی هەمو وتاربێژان و زانایان و حزبە ئیسلامییەکانیش پابەندی فتواکانیان بن؟
کامەران بابانزادە: ده‌بێ له باشترین شاره‌زایانی زاستی شه‌رعی‌و له تێگه‌یشتووترین زانایانی هه‌رێمی كوردستان، به‌فقهی واقیع ئه‌ندام بن له لیژنه‌ی فه‌توا. دوور له ته‌وافوقاتی خاوه‌ن ئینتیما سیاسیه‌كانی ناو مامۆستا به‌ریزه‌كان. ده‌بێ مه‌رجه‌عیه له‌رێگه‌ی متمانه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌وه بێ. جیاوازی ده‌بێ له ریگه‌ی گفتوگۆی ئازادانه‌وه بێ.
نوچەنێت : واتە ئەوانە مەرجن، یان بەرای ئێوە ئێوە ئەو کەسانەی کە دەبێ لەلیژنەی فتوادا کار بکەن، دەبێ چ مەرجێک لەبەردەمیاندا دابنرێ، چۆن هەڵبژێردرێن ، چۆن کارەکانی لیژنەی فتوا دابەشبکرێت بەسەربوارەکاندا؟
کامەران بابانزادە: ئه‌و مه‌رجانه پێویسته بۆ ئه‌ندامانی لیژه‌یه‌كی فه‌توا له هه‌رێمی كوردستان چێ بێ, ئه‌و بابه‌ته زۆر هه‌ڵده‌گرێ, له باشترین حاڵه‌تدا, له باشرین سیفه‌تیدا ده‌بێ, لیژنه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ‌و دوور له ته‌وافوق‌و هه‌یمه‌نه‌ی پارته سیاسیه‌كان بێ, به لایه‌نه ئیسلامیه‌كانیشه‌وه… پێم وایه كه‌ش‌و هه‌وای ئازاد بۆ بیركردنه‌وه له چۆنیه‌تی مكانیزمی فه‌توا به دڵنیاییه‌وه مه‌رجه گرنگ‌و پێویستیه‌كان بۆ خۆی هێواش هێواش دابین ده‌بێ.