هێزه‌كه‌ی پێشمه‌رگه له كۆبانێ ده‌گه‌ڕێته‌وه
نوچە.نیت.خەندان
ئه‌و هێزه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كه چووبوو بۆ كۆبانێ به‌مه‌به‌ستی پشوودان ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان و هێزێكی تر له‌جێگه‌ی ئه‌وان ره‌وانه‌ی كۆبانێ ده‌كرێت.
فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به خه‌ندانی راگه‌یاند: “ئه‌و هێزه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كه چووبوو بۆ كۆبانێ ده‌گه‌ڕێنه‌وه كوردستان و له‌جێگه‌ی ئه‌وان هێزێكی تر ره‌وانه ده‌كرێت”.
یاوه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه “ئه‌مه شتێكی ئاساییه و نۆرماڵه له‌هه‌مو دونیا ده‌وامی سه‌رباز و سوپا به‌نۆره‌یه ئه‌وان ئێستا ماندوو بون ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناو ماڵ و منداڵیان پشووێك ده‌ده‌ن و له‌جێگه‌ی ئه‌وان هێزێكی تر ره‌وانه ده‌كرێت، كه ئه‌وانیش مه‌شقیان بینییوه‌و هه‌موو جۆره ئاماده‌كارییه‌كیان بۆكراوه”.
سه‌باره‌ت به‌موچه‌ی ئه‌و هێزه‌ی پێشمه‌رگه، كه له‌لایه‌ن كێوه ئاماده‌كراوه و چۆن بۆیان خه‌رج ده‌كرێت، ئه‌مینداره‌كه‌ی گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وتی: “ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی رۆیشت بوون بۆ كۆبانێ هه‌ریه‌كه‌یان بڕی یه‌ك ملیۆن دیناریان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه پێدراوه، هه‌روه‌ها موچه‌كانیشیان پێنج سه‌د هه‌زاری دیناری خراوه‌ته‌سه‌ر و دراوه به خێزانه‌كانیان”.