ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی: هیچ كاتێك بۆ دانیشتنی پێكه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان دره‌نگ نیه
نوچه‌نێت: رێبوار
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی رایگه‌یاند، هیچ كاتێك بۆ دانیشتنی پێكه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان دره‌نگ نیه، به‌ڵام وه‌ك ئه‌و ئاماژه‌ی پێیدا، لایه‌نه‌كان نابێت مه‌رجیان هه‌بێت بۆ دانیشتن.
له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت، چنار سه‌عد عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كورستان، رایگه‌یاند، هیچ كاتێك بۆ دانیشتنی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان دره‌نگ نیه، وتی “هه‌میشه كاتی دانیشتن و گفتوگۆ كردن هه‌یه، هیچ كاتێك بۆ دانیشتن دره‌نگ نیه، چونكه لایه‌نه ناكۆكه‌كان چه‌نده ماوه‌ی خۆگرتنه‌كه‌یان درێژه بكێشێت، له كۆتاییدا ده‌بێت پێكه‌وه دابنیشن، بۆیه هیچ كاتێك دره‌نگ نیه بۆ دانیشتن”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی، بوونی مه‌رج بۆ دانیشتنی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان، به باش نازانێت، وتی “هیچ شتێك موسته‌حیل نیه، مه‌رج نیه لایه‌نه‌كان كه بڕیار ده‌ده‌ن دانیشتن بكه‌ن، هه‌مان ئه‌و خاڵانه‌ی كه پێشتر ته‌رح بكه‌نه‌وه، ده‌كرێت به‌بێ مه‌رج دابنیشن پێكه‌وه، به‌ڵام له دانیشتنه‌كاندا بگه‌نه چه‌ند هه‌نگاوێكی هاوبه‌ش و زۆریه‌نه‌یان له‌سه‌ری كۆك بن، ئه‌گه‌ر ئامانج خزمه‌ت كردنی گه‌ل و نیشتیمانه، من پێموایه ئه‌و خاڵانه ده‌كرێت پاش و پێش بكرێن و بگۆڕدرێن به خاڵی تر، له پێیناو ره‌واندنه‌وه‌ی گرژییه‌كان”.