محه‌مه‌دی مه‌لا قادر: ته‌كلیف كراوم بۆ سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری، به‌ڵام ره‌غبه‌تم له‌و پۆسته نیه
نوچه‌نێـت: رێبوار
محه‌مه‌دی مه‌لا قادر ئه‌ندامی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به نوچه‌نێتی راگه‌یاند، بڕیاری داوه بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆی، له دوای كۆنگره‌ی 12 هه‌تا كۆنگره‌ی 13ی پارتی بنووسێته‌وه، وتیشی “ته‌كلیف كراوم بۆ سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری، به‌ڵام ره‌غبه‌تم له‌و پۆسته نیه”.
محه‌مه‌دی مه‌لا قادر، كه ئێستا وه‌ك ره‌خنه‌گرێك له پارتی ده‌رده‌كه‌وێت، به نوچه‌نێتی راگه‌یاند، بڕیاری داوه یاداشته‌كانی خۆی له دوای كۆنگره‌ی (12) هه‌تا كۆنگره‌ی (13) بنووسێته‌وه، وتی “بڕیارمداوه له عه‌سابێكی ساردا ئه‌و یاداشته بنووسمه‌وه و باسی هه‌موو ئه‌و كه‌موكوڕییانه ده‌كه‌م، كه له‌و ماوه‌دا بینیومه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته به‌رگێكی تری كتێبی خه‌باتنامه”.
محه‌مه‌دی مه‌لا قادر، ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، ته‌كلیف كراوه بۆ سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری، وه‌ك خۆی وتی “ره‌غبه‌تم له‌و پۆسته نیه”، محه‌مه‌دی مه‌لا قادر راشیگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت كاری باشی كردووه، به‌ڵام ئێستا خه‌ڵك له گه‌نده‌ڵی بێزار بووه، وتی “من له ماوه‌كانی پێشوودا، چوومه لای كاك مه‌سعوود و باسی هه‌موو ئه‌و شتانه‌شم له‌گه‌ڵ كرد”.