نێچیرڤان بارزانى: ته‌نیا بۆردومانه ئاسمانیه‌كان به‌س نین پێویسته چه‌كى قورس بدرێته پێشمه‌رگه
نوچە.نیت.ktv
نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند كه پێشمه‌رگه ناتوانێ، داعش تێكبشكێنێت، ئه‌گه‌ر هاتوو چه‌كى قورسى پێنه‌درێت.
سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێم له دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ “بى بى سى” گووتى هێزه‌كانى عێراقى و پێشمه‌رگه، هه‌ردووكیان پێویستیان به چه‌كى قورسه و ڕاشیگه‌یاند كه داوایان له ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتى ئه‌ورووپا كردووه كه ئه‌م بۆشایه، سه‌باره‌ت به پێدانى چه‌كى قورس پڕبكه‌نه‌وه.
نێچیرڤان بارزانى هه‌ر سه‌باره‌ت به له‌ناوبردنى داعش ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه بۆ تێكشكاندنى داعش، ته‌نیا بۆردومانه ئاسمانیه‌كان به‌س نین.
سه‌باره‌ت به ڕێككه‌وتنى نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى عێراق له باره‌ى نه‌وت، سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێم له‌م ڕووه‌وه ڕایگه‌یاند كه ڕێككه‌وتنه‌كه ڕێگاخۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ هاریكاریكردن له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادى، له كاتێكدا هه‌ردوولا له سه‌ر ئه‌وه كۆكن، كه نه‌هێشتنى ڕێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى داعش، ئه‌وله‌ویه‌تى هه‌ردوولایه.