ئۆپۆزسیۆن بۆ جیهان: هێزی سه‌ربازیی وه‌ك هێزی حزبی په‌تی به‌كارده‌هێنرێن بۆ سه‌ركوتكردنی هاوڵاتیان‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی كه‌شی ئیرهاب له كوردستاندا
نوچەنێت
لەبانگەوازێکدا کە ئاراستەی جیهانیان کردووە، فراکسیۆنەکانی ئۆپۆزسیۆن لە پەڕلەمانی کوردستان و عیراق، داوا لەرای گشتی جیهان دەکەن، هەڵمەتی بەرفرەوانی ئیدانەکردن دەستپێبکەن، بۆ ناچاکردنی دەسەڵات و دەستهەڵگرتنی لە ڕێگاچارەی سەربازی، هەر لەو بانگەوازەدا ئۆپۆزسیۆن دەڵێن” هێزه سه‌ربازییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، لیواكانی یه‌ك‌و دووی هاوبه‌شی ناوچه جێناكۆكانی عیراق، لیوا‌و هێزه تایبه‌ته‌كانی سه‌ركۆمار‌و چه‌ندین هێزی سه‌ربازیی تر له‌لایه‌ن هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێمه‌وه (یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان‌و پارتی دیموكراتی كوردستان) وه‌ك هێزی حزبی په‌تی به‌كارده‌هێنرێن به ئامانجی سه‌ركوتكردنی هاوڵاتیان‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی كه‌شی ئیرهاب له‌ناو شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا”.
ده‌قی بانگه‌وازه‌كەی فراکسیۆنەکانی ئۆپۆزسیۆن:
بانگه‌وازێك
له هه‌ر سێ فراكسیۆنی (گۆڕان، یه‌كگرتوی ئیسلامی‌و كۆمه‌ڵی ئیسلامی) له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق‌و هه‌رسێ فراكسیۆنی ئۆپۆزیسۆن له په‌رله‌مانی كوردستانی عیراق
بـــــۆ:
– رای گشتی كوردستان‌و عیراق‌و جیهان
-رێكخراوی چاودێریكردنی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی
-رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی (ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ)
-رێكخراوی په‌یامنێرانی بێ‌سنور
-سه‌رجه‌م رێكخراوه جیهانیه‌كانی په‌یوه‌ست به مافی مرۆڤه‌وه
-حزب‌و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان‌و عیراق
-سه‌فاره‌ت‌و كونسوڵگه‌رییه‌كان له به‌غدا‌و هه‌ولێر
-په‌رله‌مانی ئه‌وروپا
-نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق (یونامی)
-ته‌واوی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له كوردستان‌و عیراق‌و جیهان
بابه‌ت:
دۆخێكی ئه‌منی مه‌ترسیدار له هه‌رێمی كوردستان
هه‌موو لایه‌ك له باری ئێستای هه‌رێمی كوردستانی عیراق ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه كه به دۆخێكی نائاسایی مه‌ترسیداردا تێده‌په‌ڕێ. هێزه سه‌ربازییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، لیواكانی یه‌ك‌و دووی هاوبه‌شی ناوچه جێناكۆكانی عیراق، لیوا‌و هێزه تایبه‌ته‌كانی سه‌ركۆمار‌و چه‌ندین هێزی سه‌ربازیی تر له‌لایه‌ن هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێمه‌وه (یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان‌و پارتی دیموكراتی كوردستان) وه‌ك هێزی حزبی په‌تی به‌كارده‌هێنرێن به ئامانجی سه‌ركوتكردنی هاوڵاتیان‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی كه‌شی ئیرهاب له‌ناو شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا. ئه‌و هێزانه به چه‌كی قورس‌و سوكه‌وه به‌سه‌ر رێگه گشتییه‌كان‌و شه‌قام‌و مه‌یدانه‌كانی شار‌و شارۆچكه‌كاندا بڵاوبوونه‌ته‌وه، گه‌مارۆی چه‌ندین باره‌گای حزبی سیاسی‌و كه‌ناڵی راگه‌یاندنیان داوه. له‌پاڵ ئه‌و هێزانه‌دا هێزه ئه‌منییه تایبه‌ته‌كانی هه‌ردوو حزب هه‌ڵمه‌تێكی ده‌سگیركردن‌و ئه‌شكه‌نجه‌دان‌و ده‌ستدرێژییان ده‌ستپێكردووه بۆ سه‌ر گیان‌و ماڵی هاوڵاتیان. له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا سه‌دان هاوڵاتی، ده‌یان چالاكه‌وانی سیاسی‌و مه‌ده‌نی، رۆژنامه‌نوس‌و رۆشنبیر، مامۆستای ئاینی‌و مامۆستای زانكۆ، سه‌دان گه‌نج‌و فێرخواز بوونه‌ته ئامانجی ئه‌و هه‌ڵمه‌تی سه‌ركوتكردنه، چه‌ندین مه‌یدانی خۆپیشاندان‌و چه‌ندین سه‌كۆی خۆپیشانده‌ران وێرانكراوه‌و سوتێندراوه.
ده‌سه‌ڵاتدارنی هه‌رێم سیاسه‌تی تۆقاندن‌و گه‌مارۆدان‌و فشاری سه‌ربازیی به‌رده‌وام پێڕه‌و ده‌كه‌ن ده‌رهه‌ق به هێزه ئۆپۆزیسۆنه‌كان‌و كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كان‌و هاوڵاتیان‌و چالاكه‌وانه مه‌ده‌نیه‌كان به‌ئامانجی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێ سیاسیه‌كان‌و سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندانی هاوڵاتیان به‌زه‌بری هیزو فشاری عه‌سكه‌ری، له‌كاتیكدا حزبه ئۆپۆزیسۆنه‌كان حزبی بێچه‌كن‌و دروشمی خۆپیشانده‌رانیش بریتییه له گۆڕین‌و چاكسازیی به‌شێوازی ئاشتیخوازانه.
ئێمه له كاتێكدا هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌خه‌ینه به‌رده‌م به‌رپرسیارێتی سیاسی، یاسایی، نیشتمانی‌و ئه‌خلاقیی ئه‌و دۆخه‌وه، هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی كوردستان‌و عیراق‌و جیهان له مه‌ترسی‌و پاشهاتی ئه‌و دۆخه ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، داواكارین هه‌ڵمه‌تێكی ئیدانه‌كردنی به‌رفراوان ده‌ستپێبكا به مه‌به‌ستی ناچاركردنی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌ستهه‌ڵگرتن له رێگه‌چاره‌ی سه‌ربازی‌و ئه‌منیی دۆخه‌كه‌و گه‌ڕان به‌دوای چاره‌ی یاسایی‌و سیاسیی كێشه كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا.
له‌گه‌ڵ رێزی هه‌ر شه‌ش فراكسیۆن:
فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
فراكسیۆنی یه‌كگرتوی ئیسلامی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان
فراكسیۆنی یه‌كگرتوی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان
فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له له په‌رله‌مانی كوردستان
22/ 4/ 2011