نوچه نێت
دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاماری شه‌هیدانی پێشمه‌رگه،به‌رپرسێكی پێشووی پارتی له‌وتارێكدا ده‌ڵێ” ئه‌گه‌ر رزگاركردنی هه‌ندێك خاك و گوند نه‌بووایه ئه‌و ژماره‌یه نسكۆ بوو”
عه‌بدولغه‌نی عه‌لی یه‌حیا كارگێری پێشووی لقی موسڵی پارتی و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس له‌وتارێكدا كه‌له چه‌ندین شوێن به‌زمانی عه‌ره‌بی بڵاوكراوه‌ته‌وه،باس له ژماره‌ی شه‌هیدانی پێشمه‌رگه ده‌كات و ده‌ڵێ” زیانی گیانی پێشمه‌رگه له 6 مانگدا گه‌یستۆته 727 شه‌عید، واته به‌تێكرایی 120 شه‌هید له‌مانگێكدا و 4 شه‌هید له رۆژێكدا، ئه‌گه‌ر رزگاركردنی خاك و گوند نه‌بووایه ئه‌و ژماره‌یه وه‌ك نسكۆیه‌ك ده‌بوو. به‌ڵام زیانه‌كان هه‌رچه‌نده گه‌وره بێـت به‌ڵام كاتێك سه‌ركه‌وتنی به‌دواوه دێت ئه‌وا باشتر ده‌بێت. بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و ژماره‌یه به‌راود بكه‌ین به‌هه‌ندێك وڵاتی كه تووشی شه‌ڕ هاتون ئه‌وا ده‌بینین ژماره‌كه زۆركه‌مه”.