بەرهەم ساڵح: ته‌نها چاره‌سه‌ر په‌نابردنه به‌ر یاسایە بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئارامی بۆ كۆمه‌ڵگای كوردستان
نوچەنێت
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند لە دیدارێکی مامۆستایانی ئاینی لەسلێمانی پەنابردنە بەریاسای بە چاره‌سه‌ر بۆ دۆخی ئه‌مڕۆی سلێمانی لەقەڵەمداو و تەئکیدی لە رۆڵی مامۆستایانی ئاینی کردەوە لە هۆشیارکردنەوەی خەڵک.
دوێنێ د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە سلێمانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی ئاینی كۆبووه‌وه‌و ته‌ئكیدی له پێویستی پاراستنی ئارامی و ئاشتی و بره‌ودان به پرسی چاكسازی و سه‌روه‌ریی یاسا كرده‌وه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماژه‌ی به رۆڵی مامۆستایانی ئاینی كرد‌و ته‌ئكیدی كرده‌وه كه مامۆستایانی ئاینی رۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕن له هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك و داواشیكرد مامۆستایانی ئاینی رۆڵی خۆیان بگێڕن له هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخی ئه‌مڕۆی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری و به‌دیهێنانی ئارامی و ئاشتی و رێگه‌گرتن له به‌لاڕێدابردنی خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌كان به ئاڕاسته‌ی توندوتیژی هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت كرد له بواری بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی و جه‌ختیشی كرده‌وه له‌سه‌ر پێویستی بره‌ودان به پرسی چاكسازی.
به‌رهه‌م ساڵح دووپاتی كرده‌وه كه ته‌نها چاره‌سه‌ر بۆ دۆخی ئه‌مڕۆی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ده‌ستپێكردنی دیالۆگ و گفتوگۆیه بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی گونجاو بۆ كێشه‌كان و په‌نابردنه به‌ر یاسا بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئارامی و ره‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار بۆ گفتوگۆ و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ژیانی ئاسایی بۆ كۆمه‌ڵگای كوردستان.”