راپۆرتی هیومان رایتس ۆچ له‌سه‌ر رووداوه‌كانی ههرێمو عێراق
عێراق: فراوانبوونی سه‌ركوتكردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان
كۆتوبهندنی نوێ، توندوتیژی له هه‌ولێر، سلێمانی، به‌غداد
(نێویۆرك، 21ی نیسان، 2011): رێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ (هیومان راتس وۆچ) رایگه‌یاند كه پێویسته دهسهلاَتدارانی كورد كۆتایی به‌و هه‌ڵمه‌ته بهرفراوانبووهی سه‌ركوتكردن بهێنن كه ده‌كرێته‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كان. هه‌روه‌ها هیومان راتس وۆچ رایگه‌یاند كه پێویسته دهسهلاَتداران ئه‌و كه‌سانه رووبه‌ڕووی دادگا بكه‌نه‌وه كه هێرشیان كردوه‌ته‌سه‌ر خۆپیشانده‌ران و رۆژنامه‌نووسان له هه‌ولێر و سلێمانی له رۆژی 17ی نیسانی 2011، له نێو ئه‌و كرده‌وانه‌دا ته‌قه‌كردن له خۆپیشانده‌ران و لێدانیان به شێوه‌یه‌كی توند.
هه‌روه‌ها هیومان راتس وۆچ داوای له دهسهلاَتدارانی به‌غداد كرد كه لێكۆڵینه‌وه له گرتن و ئه‌شكه‌نجه‌دانی خۆپیشانده‌ر، عه‌للا نه‌بیل، بكه‌ن، ئه‌مه جگه‌له‌وه كه یان تۆمه‌ت ئاراسته‌ی زیاتر له 24 كه‌س بكه‌ن كه له گرتووخانه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی كۆنی موسه‌ننا له به‌غداد، یان ئازادیان بكه‌ن. پێویسته حكومه‌تی ناوه‌ندی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی خۆپیشاندانی بێ مۆڵه‌ت له سلێمانی و خۆپیشاندان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی به‌غداد هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه، جاك سترۆك، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی رۆژههلاَتی ناوه‌ڕاست له هیومان راتس وۆچ، وتی “پێویسته دهسهلاَتدارنی عێراقی له كوردستان و به‌غداد جڵه‌وی هێزه ئه‌منییه‌كانیان بگرنه‌ده‌ست و مافی خۆپیشاندان به شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه بپارێزن. ده‌بێت دهسهلاَتدرانی سیاسی عێراقی كۆتایی به قه‌ده‌غه‌كردن خۆپیشاندان، و گرتنی خۆپیشانده‌ران و لێدانی رۆژنامه‌نووسان بهێنن.”
سه‌ركوتكردن له كوردستان:
پاشنێوه‌ڕۆی رۆژی 18ی نیسان له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، ده‌یان كه‌سی چه‌كدار به جلوبه‌رگی مه‌ده‌نییه‌وه هێرشانكردهسهر ژماره‌یه‌ك خوێندكاری زانكۆی سهلاَحهدین، كه له هه‌وڵی سازدانی خۆپیشانداندابوون. شایه‌تحاڵه‌كان به هیومان راتس وۆچ یان وت كه هێرشبه‌ره‌كان هێرشیشیانكردهسهر رۆژنامه‌نووسان و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه یه‌ك ئه‌ندام په‌رله‌مانیشیان برینداركرد.
خوێندكارێكی قۆناغی سێیه‌م له زانكۆی سهلاَحهدین به هیومان راتس وۆچ ی وت كه كۆمه‌ڵێكی زۆری هێرشبه‌ری رێكخراو به جل‌و به‌رگی مه‌ده‌نییه به‌زه‌بری هێزی توندوتیژ په‌لاماری خۆپیشاندهرهكانیاندا، “ئێمه هاوارمان ده‌كرد: ئازادی، ئازادی. وه له‌و كاته‌دا هێزه ئه‌منییه‌كان هاتن و كۆتاییان به خۆپیشاندانه‌كه هێنا. ده‌ستیانكرد به لێدانی خه‌ڵك به چه‌قۆ و دار… و 23 خۆپیشانده‌ریان ده‌ستگیركرد.”
هێرشبهركان په‌لاماری موحه‌مه‌د كیانی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له لیستی گۆڕان و پاسهوانهكانیاندا له كاتی ده‌رچوون له خۆپیشاندانه‌كه. كیانی وتی، “هیچ توندوتیژییه‌ك له‌لایه‌ن ئێمهوهنهبوو، هیچ له‌لایه‌ن ئێمه‌وه رووینه‌دا تا ئه‌وان توندوتیژی بنوێنن.” هه‌روه‌ها وتی، “به‌ره‌و ئۆتۆمبیله‌كه‌م ده‌چووم كاتێ كه ئاسایش پاڵیان پێوه‌نام ده‌ستیانكرد به شه‌ق و لێدانم. ئه‌وان ته‌نها ده‌یانویست كه بمترسێنن و سوكایه‌تی به خۆم و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵمدابوون بكه‌ن. له‌كاتی لێدانماندا جوێنیان پێداین و به‌خائین ناویان ده‌بردین.” موحه‌مه‌د كیانی ئاسه‌واری لێدان و برینی بچووك به چاوییه‌وه دیاره.
رێكخراوی رۆژنامه‌نووسان بێ‌سنور به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 10 حاڵه‌تی هێرشكردنه‌سه‌ر رۆژنامه‌نووسانی له رۆژی 18ی نیساندا تۆماركردووه كه رووماڵی رووداوه‌كانیان كردووه. ئه‌و رێكخراوه وتی كه هێرشبه‌ره‌كان ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووسان ده‌ستگیركرووه له‌وانه ئاواره حه‌مید له رۆژنامه‌ی رۆژنامه‌و به‌همه‌ن عومه‌ر له گۆڤاری سڤیل و هه‌ژار ئه‌نوه‌ر به‌رپرسی نووسینگه‌ی KNN له هه‌ولێر و په‌یامنێری كه‌ناڵه‌كه مه‌ریوان مه‌لا حه‌سه‌ن و دوو وێنه‌گری هه‌مان كه‌ناڵ.
به‌هۆی لێدانیه‌وه له‌لایه‌ن هێرشبه‌ره‌كانه‌وه، شوان سدیق له گۆڤاری سڤیل ره‌وانه‌ی نهخۆشخانهكراو ده‌ستی شكێنراوه. ئه‌و به هیومان راتس وۆچ ی راگه‌یاند، “ده‌ستم شكاوه‌و هێشتا ئازاری سه‌رم هه‌یه. ئه‌وه‌ی كه بینیم هه‌مان ئه‌و كاره‌ی بیرخستمه‌وه كه سه‌دام حوسه‌ین له ساڵی 1988دا له دژی خۆم و خێزانه‌كه‌م كردی.”
هێزه ئه‌منییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دوو حزبه دهسهلاَتدارهكه، پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه له 17ی شوباتدا، رێوشوێنی سهركوتكارانهیان به‌كارهێناوه دژی رۆژنامه‌نووسان به‌كارهێناوه. سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له رۆژنامه‌نووسان، كه رێكخراوێكی ناوخۆیی ئازادی رۆژنامه‌گه‌رییه، زیاتر له 150 حاڵه‌تی هێرشكردن و هه‌راسانكردنی دژی رۆژنامه‌نووسان تۆماركردووه. له مانگی ئازاردا، هیومان راتس وۆچ چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ زیاتر له 10 رۆژنامه‌نووسدا ئه‌نجامدا كه رووماڵی خۆپیشاندانه‌كانی كوردستانیان كردبوو.
له‌م باره‌یه‌وه جاك سترۆك وتی، “دووباره و چه‌ند باره ده‌بینین كه هێزه ئه‌منییه‌كان و داروده‌سته‌كانیان ئازادی ده‌بڕینی رۆژنامه‌نووسان پێشێلده‌كه‌ن له رێی هه‌ڕه‌شه كوشتن و ڕه‌شبگیری و لێدان و هه‌راسانكردن و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن و شكاندنی ئامێره‌كانیان.”
له سلێمانی، پێكدادانی رۆژانه له 17ی نیسانه‌وه بوونه‌ته هۆی برینداربوونی زیاتر له 100 خۆپیشانده‌رو رۆژنامه‌نووس و هێزه‌ئه‌منییه‌كان. چه‌ندین شایه‌تحاڵ به هیومان راتس وۆچ یان وت كه رۆژی 17ی نیسان هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌قه‌یان به ئاسماندا كردووه بۆ بلاَوهپێكردنی ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی كه شه‌قامێكیان گرتبوو، له هه‌مانكاتدا هێزێكی تر هه‌ڕه‌مه‌كیانه‌ی ته‌قه‌ی له كۆمه‌ڵێكی تر خۆپیشاندهركردوهو به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه حه‌وت خۆپیشانده‌ر بریندابوون.
خۆپیشانده‌رێك به هیومان راتس وۆچ ی راگه‌یاند، “پۆلیس و هێزه‌ئه‌منییه‌كان هه‌موو شتێكیان به‌كارهێنا بۆ هێرشكردنهسهرمان. ته‌قه‌یان لێكردین، به‌ردیان تێگرتین، دار‌و كلاشینكۆفیان به‌كارهێنا بۆ رێگرتنمان له ئه‌نجامدان خۆپیشاندان.”
رێكخه‌رانی خۆپیشاندان به هیومان راتس وۆچ یان وت كه رۆژی 18ی نیسان هێزه ئه‌منییه‌كان به زه‌بری هێز كۆنترۆڵی به‌رده‌ركی سه‌را، كه له رۆژی 17ی شوباته‌وه رۆژانه خۆپیشاندانی تێدا ئه‌نجامدراوه، كردووه‌و سه‌كۆی سهراكهیان تێكشكاندووه. هێزه ئه‌منییه‌كان به شاردا بلاَوبوونهوهو رێگه‌یان به خۆپیشانده‌ران نه‌دا بگه‌ڕێنه‌وه بهردهرك سه‌را، كه ناونراوه سه‌رای ئازادی- ئه‌مه‌ش بووه هۆی روودانی توندوتیژی له رۆژانی 18 و 19ی مانگدا.
رۆژی 6ی ئازار، ژماره‌یه‌ك په‌لامارده‌ری دهماكدار هێرشیانكرده‌سه‌ر خۆپیشانده‌ران و ئاگریان به‌ردایه خێمه‌كانیان بهلاَم نه‌یانتوانی خۆپیشانده‌ران له سه‌را ده‌ربكه‌ن.
رێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كان وتیان كه رۆژی 19ی مانگ هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌یان خوێندكار‌و خه‌ڵكانی تریان له سلێمانی و ناوچه‌كانی تردا ده‌ستگیركرد، و پاشماوهیهك له هه‌مان رۆژدا زۆربه‌یان ئازادكران.
كچه خوێندكارێكی یاسا به هیومان راتس وۆچ ی وت كه هێزه ئه‌منییه‌كان هێرشیان كردووته‌سه‌ر خۆی و چه‌ند خوێندكارێكی تر له بازگه‌ی شارۆچكه‌ی دووكان له رێگه‌یاندا بۆ شاری سلێمانی، “ناچاركراین كه له پاسه‌كه دابه‌زین. ئه‌وان هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردین كه ئه‌گه‌ر بچین (بۆ خۆپیشاندان) ئه‌وا ئهكوژرێین. هاوڕێیه‌كم داوای لێ‌كردن ته‌قه‌مان لێنه‌كه‌ن چونكه ئێمه قه‌ڵه‌مان پێیه نه‌ك چه‌ك، بهلاَم كاتێ كه قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی به‌رزكرده‌وه هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان كرد به ته‌قه‌و به سه‌ختی برینداركرا.”
كچه خوێندكاره‌كه وتی كه له‌و كاته‌وه چه‌ندین هه‌ڕه‌شه‌ی له ته‌له‌فۆنی نه‌ناسراوه‌وه بۆ دێت و پێیده‌ڵێن كه نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سلێمانی. هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌ڵیانكوتایه‌سه‌ر زانكۆی كۆیه، كه ئه‌و لێی ده‌خۆێنێت، و دوو خۆێندكاریان ده‌ستگیركردووه. تا ئێستا نازانرێت ئه‌و دوو خوێدكاره له كوێن.
بنه‌ماڵه‌ی رۆشنبیر و چالاكوانی ناسراو، رێبین هه‌ردی، به هیومان راتس وۆچ یان راگه‌یاند، كه هێزه ئه‌منییه‌كان به توندی له كاتی دهستگیركدنیدا له رۆژی 19ی نیساندا لێیانداوه به‌هۆی به‌شداریكردنی له خۆپیشاندانێك له‌به‌رده‌م بینای دادگای سلێمانی. ئه‌و وێنانه‌ی كه دره‌نگانی ئه‌و رۆژه گیرابوون و هیومان راتس وۆچ ته‌ماشای كردن ئاسه‌واری ئاوسان به رانی لای راستی و قۆڵ و به‌شه‌كانی تری جه‌سته‌یی و چاوی دیاربوو.
له رۆژی 17 شوباته‌وه پێكدادانه‌كان له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كاندا بوونه‌ته هۆی كوژرانی به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه حه‌وت كه‌سی مه‌ده‌نی و برینداربوونی زیاتر له 250 كه‌س له كوردستاندا، بهلاَم هه‌زاران كه‌س به‌رده‌وامبوون له خۆپیشاندان به ووته‌ی خۆیان له‌دژی گه‌نده‌ڵی و كۆنترۆڵی سیاسیانه‌ی پارتی و یه‌كێتی.
رۆژی 19ی نیسان، لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی پارێزگای سلێمانی هه‌موو خۆپیشاندانێكی بێ مۆڵه‌تی قه‌ده‌غه‌كرد. به‌پێی یاسایه‌ك كه له مانگی 12ی ساڵی پاردا له‌لایه‌ن په‌له‌مانی كوردستانه‌وه په‌سه‌ندكرا، دهسهلاَتی فراوان ده‌داته به‌رپرسان له‌بڕیاردان به به‌خشینی مۆڵه‌تی خۆپیشاندان. هیومان راتس وۆچ رایگه‌یاندووه كه زمانی یاساكه زۆر لێڵه‌و ده‌كرێت به شێوه‌یه‌كی خۆاپ به‌كاربهێنرێت. له بڕگه‌ی سێه‌می مادده‌ی سێیه‌مدا هاتووه كه به‌رپرسان بۆیان هه‌یه داوای خۆپیشاندان ره‌تبكه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر خۆپیشاندانه‌كه “زیان به سیسته‌م و ئاكاری گشتی بگه‌یه‌نێت.”
ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له به‌غداد:
هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له به‌غداد چالاكوانانی به‌شدار له‌و خۆپیشاندانه‌كانی دژ به نه‌بوونی خومه‌تگوزاری سه‌ره‌تایی و گه‌نده‌ڵی كراون، ده‌گرن و ئازاریان ده‌ده‌ن. رۆژی 8ی نیسان، هێزه ئه‌منییه‌كان به جلوبه‌رگی مه‌ده‌نییه‌وه، بهلاَم به ئۆتۆمبیلێك كه لێینووسرابوو فه‌وجی 43، لیوای 11، له كۆتایی خۆپیشاندانێكی ئاشتییانه‌دا عه‌للا نه‌بیل یان له ساحه‌ی ته‌حریر ده‌ستگیركرد و بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له زینداندا هێشتیانه‌وه.
نه‌بیل، كه رۆژی 15 نیسان ئازادكرا، كه یه‌كێكه له رێكخه‌رانی گرووپی 25ی شوبات- یه‌كێك له‌و گرووپانه‌ی كه خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدادیان رێكخستووه- وتی به هیومان راتس وۆچ كه له گرتووخانه چه‌ندین جار لێیدراوه له‌كاتێكدا كه ده‌ستی به كه‌له‌بچه‌ی پلاستیكی له دواوه به‌ستراوه‌ته‌وه، و زۆربه‌ی جاره‌كانیش چاوی به‌ستراوه. هه‌روه‌ها وتی كه ده‌مانچه‌ی كاره‌بایی له قۆڵ و سنگ و پشتی دراوه.
نه‌بیل وتیشی، “گوێم لێ‌بوو كه فه‌رمانیان پێده‌درا كه كاره‌باو لێدان ته‌نها له خوار ملمانهوه بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ نیشانه‌یه‌كی لێدان دیارنه‌بێت. كاره‌با له قۆڵ و سنگ و پشتم درا. سه‌رم شكێنراو خۆێنی لێده‌هات، له‌و كاته‌دا یه‌كێك له پاسه‌وانه‌كان هاواری كرد به‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌ری شكاندم و وتی، “بۆچی سه‌رت شكاند؟” ئه‌وه خوێرییه و دوایی فهزیحهتێكمان بۆ ده‌نێـته‌وه. هیچ نیشانه‌یه‌ك جێ مه‌هێڵه. له‌و شوێنانه‌ی بده كه نیشانه‌ی له‌سه‌ر نامێنێته‌وه.”
نه‌بیل وتی كه دهستگیركارهكان چاویان به لیستی ناوه‌كانی ناو ته‌له‌فۆنه‌كه‌یدا گێراوه‌و پێیان تووه، “هه‌موو ئه‌و ژمارانه ده‌ناسین، و چاودێریتان ده‌كه‌ین و گوێی له هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كانتان ده‌گرین.”
نه‌بیل پێشتر له 22ی ئازاردا دهستگیركراووه، و هیومان راتس وۆچ پاش ئازادكردنی له زیندان نیشانه‌ی لێدانی به جه‌سته‌یه‌وه بینی. هیومان راتس وۆچ پرسیاری ده‌رباره‌ی گرتنی نه‌بیل و خۆپیشانده‌رانی تر ئاراسته‌ی نوسینگه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران و به‌رپرسانی ئه‌منی كردووه بهلاَم هیچ وهلاَمێكی له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه پێنه‌گه‌یشتووه.
رۆژی 13ی نیسان، هێزه ئه‌منییه‌كان چوونه ناو ئۆفیسه‌كانی ته‌نیشتی فیدراسیۆنی ئه‌نجومه‌نی كرێكاران و یه‌كێتیه‌كان له عێراق و رێكخراوی ئازادی ژنان له عێراق، كه تێیاندا گرووپی 25ی شوبات كۆبوونه‌وه‌ی كردووه. هێزه ئه‌منییه‌كان، فیراس عه‌لی، یه‌كێك له ئه‌ندامی گرووپه‌كه‌یان ده‌ستگیركرد، كه به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه له ژماره‌یه‌ك خۆپیشاندانی ساحه‌ی ته‌حریردا به‌شداریكردبوو.
خۆپیشانده‌رێك كه له‌سه‌ره‌تای مانگی نیساندا ده‌ستگیركرابوو به‌هۆی به‌شداركردنی له خۆپیشاندانه‌كانی ساحه‌ی ته‌حریردا، دوای ئازادكردنی وتی له هیومان راتس وۆچ كه فیراسی له‌ناو گرتووخانه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی كۆنی موسه‌ننا له به‌غداد بینیوه. ئه‌و شایه‌تحاڵه وتی كه فیراس له‌گه‌ڵ زیاتر له 24 خۆپیشانده‌ری تردا گیرابوون، كه 20 له‌وانه له خۆپیشاندانی رۆژی 15ی نیساندا ده‌ستگیركرابوون.
هه‌روه‌ها هیومان راتس وۆچ نیگه‌رانه به‌رامبه‌ر به حاڵه‌تی حه‌یده‌ر شه‌هاب ئه‌حمه‌د، كه ئه‌ویش ئه‌ندامی گرووپی 25ی شوباته و له رۆژی 1ی نیسانه‌وه بێسه‌روشوێنه، پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م له به‌شداریكردنی له خۆپیشاندانێكی ئه‌و رۆژه‌ی ساحه‌ی ته‌حریردا. ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی وتیان به هیومان راتس وۆچ كه چه‌ند جارێك له گرتووخانه‌كانی به‌غداد پرسیاریان كردووه بهلاَم سه‌ركه‌وتوونه‌بوون له دۆزینه‌وه‌ی و هیچ ولاَمێكی ره‌سمییان پینه‌گه‌یشتووه سه‌باره‌ت به‌شوێنی زیندانیكردنی.
جاك سارۆك له‌مباره‌یه‌وه وتی، “ده‌بێت دهسهلاَتدارانی عێراقی هه‌موو ئه‌و خۆپیشانده‌رێكی ئاشتییانه ئازادبكه‌ن كه شوێنی زیندانیكردنیان دیارینه‌كراوه‌و تۆمه‌تیان ئاراسته‌نه‌كراوه و ئه‌وانه‌ش ئاشكرابكات كه تۆمه‌تی سزاییان دراوه‌ته پاڵ.”
به‌رپرسانی عێراقی چه‌ند هه‌نگاوێكیان ناوه بۆ بنه‌بڕكردنی خۆپیشاندانه‌كان له به‌رچاوی خه‌ڵك له به‌غداد. رۆژی 13ی نیسان به‌رپرسان چه‌ند بڕیارێكی نوێیان ده‌ركرد بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی خۆپیشاندان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و رێگه‌دان به ئه‌نجامدانیان له سێ یاریگای تۆپی پێدا.
لیوا قاسم عه‌تا، وته‌بێژی هێزه ئه‌منییه‌كانی به‌غداد، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نووسیدا كه له كه‌ناڵی ئهتعێراقییهوه په‌خشكرا، وتی، “یاریگای شه‌عب و خهشافهو زه‌ورا دیاریكراون وه‌ك شوێنی رێپێدراو بۆ خۆپیشاندانه‌كانی به‌غداد له جیاتی ساحه‌ی فیرده‌وس و ته‌حریر. زۆر له خاوه‌ن دوكان و عهربانهكان په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردووین و سكالاَ ده‌كه‌ن چونكه خۆپیشاندانه‌كان كاریان كردووته‌سه‌ر كاروكاسپی ئه‌وان و جوڵه‌ی ترافیك.”
له كۆتایی شوباتدا، هێزه‌كانی پۆلیسی عێراق رێگه‌یان به ده‌یان پهلاماردهردا، كه هێرش بكه‌نه‌سه‌ر خۆپیشانده‌رانی هێمنانه له به‌غداد. له به‌ره‌به‌یانی رۆژی 21ی شوباتدا، ده‌یان كه‌س، هه‌ندێكیان دار‌و چه‌قۆیان پێ‌بوو، هێرشیانكرده‌سه‌ر نزیكه‌ی 50 خۆپیشانده‌ر كه له ساحه‌ی ته‌حریر له به‌غداد خێمه‌یان هه‌ڵدابوو. په‌لامارده‌ران بهچۆو دار نزیكه‌ی 20 خۆپیشانده‌ریان برینداركرد. خۆپیشانده‌ران به‌نیازبوون له ساحه‌ی ته‌حریر بمێننه‌وه هه‌تا رۆژی 25ی شوبات، ئه‌و رۆژه‌ی كه بڕیاربوو خۆپیشاندانی فراوان له‌ژێر ناونیشانی “رۆژی تووڕه” هاوشێوه‌ی میسر ئه‌نجامبدرێت. هێرشه‌كه‌ی 21ی راسته‌وخۆ دوای ئه‌وه‌ی روویدا كه هێزه‌كانی پۆلیس له ساحه‌ی ته‌حریر كشانه‌وه، وه هه‌ندێ له شایه‌تحاڵه‌كان ووتیان كه پێش ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه، په‌لامارده‌ران قسه‌یان له‌گه‌ڵ پۆلیسدا كردبوو.
رۆژی 25ی حوزه‌یرانی 2010، له كاردانه‌وه‌ی خۆپیشاندانی هه‌زاران عێراقی كه ناڕه‌زاییان سه‌باره‌ت به نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری حكومی ده‌ربڕی، وه‌زاره‌تی ناوخۆ كۆمه‌ڵێك رێنمایی ده‌ركرد كه بارگرانی له‌سه‌ر رێكخستنی خۆپیشاندان دروستده‌كات. به‌پێی ئه‌و رێنماییانه رێكخه‌رانی خۆپیشاندان ئه‌بێت، “مۆڵه‌تی نووسراو له وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و پارێزگار” مسۆگه‌ربكه‌ن پێش ئه‌وه‌ی پۆلیس و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی تر ئاگاداربكه‌نه‌وه. ئه‌و رێنماییانه هه‌تا ئێستا كاریان پێده‌كرێت.
ده‌ستوری عێراق مافی “ئازادی كۆبوونه‌وه‌و خۆپیشاندانی هێمنانه” ی مسۆگه‌ركردووه. هه‌روه‌ها وه‌ك ئه‌ندامێك له په‌یماننامه‌ی نێوده‌ڵه‌تی مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كان، ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌بێت پابه‌ندبێت له دابینكردنی پارێزگاری ژیان وسه‌لامه‌تی هه‌ر هاولاَتییهت، و مافی ئازادی راده‌ربڕین و پێكهێنانی رێكخراو وكۆبوونه‌وه‌ی هێمنانه. ده‌بێت ده‌وڵه‌ت پابه‌ندبێت به بنه‌ما بنچینه‌ییه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ به‌كارهێنانی هێزو چه‌ك، كه ده‌ڵێت هێزی كوشنده ته‌نها له‌حاڵه‌تێكدا ده‌كرێت به‌كاربهێنرێت كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌توانرێت خۆی لێ لابدرێت و بۆ پاراستنی گیان بێت، وه پێویسته زۆر به ووریایی و به گونجاوی به‌كاربهێنرێت. هه‌روه‌ها بنچینه‌كان داوا له حكومه‌ت ده‌كات كه “ته‌ئكید له‌وه بكاته‌وه كه به‌كارهێنانی هێز و چه‌ك به شێوه‌یكی ههرهمهكییانهو توندوتیژیانه له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی جێبه‌جێكاری یاساوه سزای له‌دوایه‌و وه‌ك تاوانی جینائی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.”
بۆ زانیاری زیاتر له باره‌ی هیومان رایتس ۆچ ده‌رباره‌ی عێراق، تكایه سه‌ردانی ئه‌م ماڵپه‌ره بكه:
http://www.hrw.org/en/middle-eastn-africa/iraq
بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، تكایه په‌یوه‌ندی بكه به:
جاك سترۆك، له واشینتۆن، بۆ زمانی ئینگلیزی:
+1-202-612-4327; or storkj@hrw.org
سار لی ویتسون، له نیو یۆرك، بۆ زمانی ئینگلیزی:
+1 212-216-1230; or +1-718-362-0172 (mobile) or whitsos@hrw.org
وێنزڵ میخالسكی، له به‌رلین، بۆ زمانی ئینگلیزی و ئه‌ڵمانی:
+49-151-419-24256 (mobile); or michalw@hrw.org
سامر موسقاتی، له تۆرنتۆ، بۆ زمانی ئینگلیزی:
+961-71058890 (mobile); or muscats@hrw.org
جان ماری فاردیو، له پاریس، بۆ زمانی ئینگلیزی و فه‌ره‌نسی و پۆرتوگالی:
+33-1-43-59-55-35; or +33-6-45-85-24-87 (mobile); or fardeaj@hrw.org
تۆم پۆرتیۆس، له نیو یۆرك، بۆ زمانی ئینگلیزی:
+1-646-203-3090 (mobile); or porteot@hrw.org
تێبینی: له ماڵپه‌ڕی ئاوێنه وه‌رگیراوه