پارتی و گۆڕان به نهێنی گفتوگۆ ده‌كه‌ن
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست نوچه‌نێت كه‌وتوون، هه‌ر یه‌كه له پارتی دیموكراتی كرودستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، به نهێنی و دوور له چاوی راگه‌یاندنه‌كان گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به نوچه‌نێتی راگه‌یاند “به چاودێری مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی و نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، كه هه‌ردووكیان له دووره‌وه چاودێری ئه‌و په‌یوه‌ندییانه ده‌كه‌ن، هه‌ر یه‌كه له پارتی و گۆڕان له كه‌ناڵی نهێنییه‌وه گفتوگۆ له‌سه‌ر ره‌وشی ئێستای هه‌رێم ده‌كه‌ن”، به‌ڵام ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماده نه‌بوو له‌وه زیاتر زانیاری به نوچه‌نێت بدات.
هاوكات له چاوپێكه‌وتنێكی گۆڤاری لڤین له‌گه‌ڵ، قادر حاجی عه‌لی، كه یه‌كێكه له سه‌ركرده دیاره‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌شێك له‌و په‌یوه‌ندییه نیهێنییه ئاشكرا ده‌كات، كه‌له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی هه‌یانه، قادر له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا باس له‌وه ده‌كات، كه هه‌واڵ پرسین له نێوان ئه‌وان و نێچیرڤان بارزنی دا هه‌یه.