ئۆپۆزسۆن بە مەرجی کۆتاهێنان بە باری نا ئاسایی دیالۆگ دەکات
نوچەنێت
دوای کۆبونەوەی باڵای نێوان لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان، راگەیەنراوێکیان راگەیاند و لە راگەیاندنەکەدا رایدەگەیەنن، جولاندنی هێز لەلایەن دەسەڵاتەوە پاشگەزبونەوەیەتی لە دیالۆگ و مەرجی دەستپێکردنەوەی دیالۆگی پینچ قۆڵیش بە کۆتایهێنان بەباری نائاسایی دەبەستنەوە.
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه
ڕاگه‌یه‌ندراوی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ر سێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌لاغی كۆتایی دانیشتنی هاوبه‌شی باڵای هه‌رسێ لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كه‌ی كوردستان….
هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست ..
ئێمه لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و له‌دانیشتنێكی باڵای نێوانماندا، به گیانێكی لێپرسراوانه‌وه بارودۆخی ئێستای هه‌رێممان هه‌ڵسه‌نگاندو له‌سه‌ر دوایه‌مین ئاڵوگۆڕو گۆڕانكارییه‌كان وه‌ستاین هه‌ر له‌م میانه‌شدا جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه كرده‌وه :
1- سوربوون و درێژه‌دان له‌سه‌ركاری هاوبه‌شی نێوانمان له پێناو به‌دیهێنانی چاكسازیی بنه‌ڕه‌تی و وه‌ڵامدانه‌وه به خواسته‌كانی شه‌قام و ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانی قۆناغه‌كه .
2- ئیدانه‌كردنی به زۆر شه‌قام پێ چۆڵكردنی سه‌راو مه‌یدانه‌كانی ئازادی و به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی ئازادی یه سیاسی و مه‌ده‌نیه‌كانی هاوڵاتیان و گرتن و ئازاردانی مامۆستایانی زانكۆ‌و زانایانی ئایینی و ڕۆشنبیران و ڕۆژنامه‌وانان و قوتابیانی زانكۆ‌و سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی بێ دیفاع .
3- ئێمه ڕایده‌گه‌یه‌نین كه له‌سایه‌ی بارودۆخی نێوخۆی و په‌ره‌سه‌ندنی ڕوداوه‌كان و كه‌ش و هه‌وای ناوچه‌كه‌دا هه‌ردوو حزبه حوكمڕانه‌كه‌ی كوردستان، دوو ڕێگایان بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌رییه‌كان و ئۆپۆزسیۆن و داخوازی چاكسازیی بنه‌ڕه‌تی له واقیعه‌كه‌دا له‌به‌رده‌مدایه، كه ئه‌وانیش بریتین له په‌نابردنه به‌رهێزو هه‌وڵدان بۆ سه‌ركوتكردنی جه‌ماوه‌ر، یان تێگه‌یشتنێكی واقعی و دروست بۆ گۆڕانكارییه‌كان و ده‌ستكردن به چاكسازییه‌كی بنچینه‌یی و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ڕاسته‌قینه. به‌ش به‌حاڵی خۆمان ئاواته خوازین حزبه حوكمڕانه‌كان و ده‌سه‌ڵات له كوردستاندا بژارده‌ی دووه‌م هه‌ڵبژێرین، چونكه به‌رژه‌وه‌ندی ئێستا‌و ئایینده‌ی گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان له‌وه‌دایه و لێپرسراویه‌تی سیاسی و نیشتمانی و یاسایی و ئه‌خلاقیش هه‌ر ئه‌وه‌یان لێ ده‌خوازین .
4- سه‌باره‌ت به پرسی دیالۆگ و ڕێكاری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و په‌یوه‌ندی نێوان ئۆپۆزسیۆن و حزبه حكومڕانه‌كان و ، بارودۆخی به سه‌ربازگه‌كراوی ئێستای زۆرێ له‌شارو شارۆچكه‌كانی كورردستان ، گه‌له سه‌ربه‌رزه‌كه‌مان و هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست له‌وه ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه ، كه ئێمه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له چوار چێوه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی چاكسازیی هاوبه‌ش ئاماده‌ی دیالۆگێگی جدی و به‌رهه‌مدار بووین ،وه‌ك هۆكارێك بۆ گه‌یشتن به‌ساته‌وه‌ختی بڕیاردان وده‌ستكردن به چاكسازی. به‌ڵام به‌داخه‌وه وه‌لامی ئێستای هێزه حوكمرانه‌كانی ووڵات جوڵانی هێزی سه‌ربازی و كۆكردنه‌وه‌ی ده‌یان هه‌زار چه‌كدارو به‌كارهێنانی چه‌كی پێشمه‌رگه‌یه له ململانێی سیاسی‌دا، كه‌ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا پاشگه‌زبوونه‌وه‌یه له دیالۆگ و گرتنه‌پێشی رێكارێكی تر بۆ چاره‌سه‌ر داده‌نرێت، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌وان خوازیاری دیالۆگی جدی پێنج قۆلین ،سه‌ره‌تا ده‌بێت ئه‌م بارودۆخه نا ئاسایی یه نه‌هێڵرێ ، بۆ ئه‌وه‌ی داواكردنی دیالۆگ مانای هه‌بێت و ته‌نها بۆ ره‌وایه‌تی دان به هه‌ندێ رێ‌و شوێنی ئه‌منی ناكۆك به‌گیانی دیالۆگ نه‌بێت .
5- ئێمه هاولاتیانی خۆشه‌ویستی كوردستان و جه‌ماوه‌ری چاكسازی خواز‌و عه‌داله‌تخوازی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه‌وه‌ك كۆمه‌لێك هێزی به‌رپرسیار مامه‌له ده‌كه‌ین له كاتێكدا به‌توندی ده‌ست به ئامانجی چاكسازی بنچینه‌ی و به‌رگری كردن له مافی هاوڵاتیان و شه‌قامه‌وه ده‌گرین ، له‌هه‌مان كاتدا پێداده‌گرین له‌سه‌ر ئاشتیخوازی بوونی چالاكیه‌كانمان و دژایه‌تی كردنی توند‌و تیژی.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
كۆمه‌ڵی ئیسلامی
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
23 / 4 / 2011