د. بەرهەم ساڵح: ده‌بێت گفتوگۆ و دانوستان بكه‌ین به‌بێ پێشمه‌رج
نوچەنێت
ئه‌مرۆ 23/4/2011 د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به ئاماده‌بوونى به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگارى سلێمانى به وه‌كاله‌ت، له‌گه‌ل ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی په‌رله‌مانى كوردستان كۆبۆوه لە کۆبونەوەکەدا سەرۆکی حکومەت تەئکیدی کردوە کە دەست بەکار بونی هێزەکانی پێشمەرگەو ئاسایش بەشێوەیەکی کاتیە و راشیگەیاند تەنها چارەسەر گفتوگۆیە بەڵام بێ هیچ پێشمەرجێک.
دەقی وتەکەی بەرهەم ساڵح لە پێشوازی ئەندامانی پەڕلەمانی کوردستان:
بەرهەم ساڵح:
خۆشحاڵم به پێشوازیكردن له‌م كۆمه‌ڵه ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ى ناوچه‌ى سلێمانى كه ئه‌ندامى هه‌ڵبژێردراوی په‌رله‌مانى كوردستان و نوێنه‌رى خه‌ڵكى ئه‌م ناوچه‌یه‌ن.
له‌م دانیشتنه‌دا باسمان له وه‌زعی سلێمانى و ده‌وروبه‌رى كرد كه ئه‌توانم بڵێم هه‌موومان كۆك بووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ئه‌مه وه‌زعێكى ناجۆر و حاڵه‌تێكى ناله‌باره كه به‌رۆكی وڵاته‌كه و ئه‌زموونه‌كه‌ى گرتووه.
ئه‌ركی سه‌رشانى هه‌مووانه به‌حكومه‌ت و ئۆپۆزسیۆن و لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بین بۆ هێوركردنه‌وه‌ى ئه‌م وه‌زعه، هێوركردنه‌وه‌ش ده‌بێت له دروشم ده‌ربچێت و بكه‌وێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
پێش هه‌موو شتێك په‌یامی ئێمه بۆ ده‌زگاكانى راگه‌یاندن كۆتایی هێنانه به‌م شه‌رِ و به‌كارهێنانى زمانى زبر و به‌كارهێنانى زمانى ته‌شهیر و ته‌خوینكردنى یه‌كترى، كاتى ئه‌وه هاتووه ده‌زگاكانى راگه‌یاندن له پێناوى پاراستنی ئازادییه‌كانى خه‌ڵك و به‌زمانى خۆشه‌ویستى وڵات و له‌یه‌كترى تێگه‌یشتن، نه‌ك په‌یامى زبر كه‌ده‌بێته مایه‌ى وروژاندنى خه‌ڵك و هاندانى خه‌ڵك له یه‌كترى.
داواش له‌هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین پابه‌ندبین به هێوركردنه‌وه‌ى وه‌زعه‌كه و دووركه‌وتنه‌وه له وروژاندن و هاندانى خه‌ڵك به‌رامبه‌ر یه‌كترى و گه‌رِاندنه‌وه‌ى دۆخی ئاسایی بۆ نێوان خه‌ڵك.
بۆچوونى جیاوازمان هه‌یه له رووى سیاسییه‌وه، به‌ڵام ئه‌م جیاوازیانه له چوارچێوه‌ى دامه‌زراوه شه‌رعییه‌كان و له چوارچێوه‌ی رۆژنامه‌گه‌رییه‌كى ئازادی هێمن و ئامانجداردا ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت، نه‌ك به‌م حاڵه‌ته نا ئاساییه‌ى كه روویكردۆته شاره‌كه‌مان و ناوچه‌كه‌مان.
سه‌باره‌ت به وه‌زعی ئه‌منى شارى سلێمانى و ده‌وروبه‌رى، به‌ڵێ پۆلیس و هێزه‌كانى ئاسایشى ناوخۆ و پێشمه‌رگه خراونه‌ته گه‌رِ بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى ئه‌م حاڵه‌ته و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیدا. به‌ڵام من دڵنیاتان ده‌كه‌م كه ئه‌م حاڵه‌ته كاتییه و ده‌بێت هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بین زوو به‌زوو ئه‌م حاڵه‌ته ئاسایی بكه‌ینه‌وه، له‌لاى خۆشمه‌وه وه‌ك سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ته‌ئكید ده‌كه‌مه‌وه كه ده‌مانه‌وێت زوو به‌زوو وه‌زعه‌كه هێور بكه‌ینه‌وه و ئاسایی بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام به هه‌ماهه‌نگی و به ره‌چاوكردنى ئه‌و دوو خاڵه‌ى له‌پێشه‌وه باسمان كرد كه‌هه‌مووان پابه‌ند بین به هێوركردنه‌وه و شه‌رِى راگه‌یاندنیش كۆتایی بهێنین.
له ئه‌نجامیشدا كه‌سمان چاره‌یه‌كمان نییه هه‌مووان هاووڵاتى ئه‌م وڵاته‌ین، ئه‌م هێزه سیاسییانه ده‌ربرِى ئیراده‌ى ئه‌م میلله‌ته‌ن و ده‌بێت گفتوگۆ و دانوستان بكه‌ین به‌بێ پێشمه‌رج.
هه‌ر لایه‌نه و بۆچوون و لێكدانه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنى تایبه‌تیی خۆى هه‌یه، به‌ڵام به ئه‌نجام چاره‌مان نییه هه‌ر ده‌بێت به‌یه‌كه‌وه له‌سه‌ر بۆچوونه‌كانمان گفتوگۆ بكه‌ین، هیچ چاره‌یه‌كیشمان نییه جگه له چاره‌یه‌كى سیاسى كه ئه‌م ئه‌زموونه‌مان بپارێزیت و كه‌موكورِییه‌كانى ئه‌م ئه‌زموونه‌ش چاره‌سه‌ر بكات، سه‌ربارى ئه‌مانه‌ش داخوازی ره‌واى خه‌ڵك له پرۆسه‌ى چاكسازی و دیارده ناشیرینه‌كانى گه‌نده‌ڵى و ته‌جاوزكردنه سه‌ر قانون و پابه‌ندبین له‌سه‌ر په‌یرِه‌وكردنى به‌رنامه‌یه‌كى چاكسازیی راسته‌قینه بۆ خزمه‌تی خه‌ڵكى كوردستان كه خۆى له‌خۆیدا وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كى باشى ئه‌م قه‌یرانه‌یه كه رووبه‌روى وڵاته‌كه‌مان بۆته‌وه به تایبه‌تى له‌سلێمانى و ده‌وروبه‌رى.
سوپاسى ئه‌م كۆمه‌ڵه ئه‌ندام په‌رله‌مانه ده‌كه‌م كه سه‌ره‌رِاى جیاوازیی بیركردنه‌وه‌ى سیاسی‌یان، پێكه‌وه و به په‌رۆشى داواى ئه‌و هه‌نگاوانه بكه‌ین و حكومه‌تیش هه‌ماهه‌نگ و هاوكارتان ده‌بێت.