ئۆپۆزسیۆن: بەمەرج دیالۆگ دەکەین، سەرۆکی حکومەت: دەبێت دانوستان بكه‌ین به‌بێ پێشمه‌رج
نوچەنێت
ئەمرۆ لە کۆبونەوەی باڵای هەرسێ لایەنی ئۆپۆزسیۆن کۆتایهێنان بەباری نائاسایی کوردستانیان، وەک مەرجی دەستپێکردنی دیالۆگی پێنج قۆڵی راگەیاند و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لە پێشوازی پەڕلەمانتارانی کوردستان رایگەیاند”دەبێت دیالۆگ بکرێت بەبێ پێش مەرج”.
دوای کۆبونەوەی باڵای هەرسێ لایەنی ئۆپۆزسیۆن راگەیاندنێکیان بڵاو کردەوە، لەو راگەیاندنەدا لەباری دیالۆگی نێوان لایەنەکان بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی کوردستان رایدەگەیەنن” سه‌باره‌ت به پرسی دیالۆگ و ڕێكاری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و په‌یوه‌ندی نێوان ئۆپۆزسیۆن و حزبه حكومڕانه‌كان و ، بارودۆخی به سه‌ربازگه‌كراوی ئێستای زۆرێ له‌شارو شارۆچكه‌كانی كورردستان ، گه‌له سه‌ربه‌رزه‌كه‌مان و هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست له‌وه ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه ، كه ئێمه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له چوار چێوه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی چاكسازیی هاوبه‌ش ئاماده‌ی دیالۆگێگی جدی و به‌رهه‌مدار بووین ،وه‌ك هۆكارێك بۆ گه‌یشتن به‌ساته‌وه‌ختی بڕیاردان وده‌ستكردن به چاكسازی. به‌ڵام به‌داخه‌وه وه‌لامی ئێستای هێزه حوكمرانه‌كانی ووڵات جوڵانی هێزی سه‌ربازی و كۆكردنه‌وه‌ی ده‌یان هه‌زار چه‌كدارو به‌كارهێنانی چه‌كی پێشمه‌رگه‌یه له ململانێی سیاسی‌دا، كه‌ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا پاشگه‌زبوونه‌وه‌یه له دیالۆگ و گرتنه‌پێشی رێكارێكی تر بۆ چاره‌سه‌ر داده‌نرێت، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌وان خوازیاری دیالۆگی جدی پێنج قۆلین ،سه‌ره‌تا ده‌بێت ئه‌م بارودۆخه نا ئاسایی یه نه‌هێڵرێ ، بۆ ئه‌وه‌ی داواكردنی دیالۆگ مانای هه‌بێت و ته‌نها بۆ ره‌وایه‌تی دان به هه‌ندێ رێ‌و شوێنی ئه‌منی ناكۆك به‌گیانی دیالۆگ نه‌بێت”.
هەر ئەمرۆ سەرۆکی حکومەتی کوردستان، لە پیشوازی چەند پەڕلەمانتارێکی کوردستان لە سلێمانی، دۆخی نائاسایی سلێمانی بەکاتی ناوبرد‌و بۆ دیالۆگیش رایگەیاند “وه‌ك سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ته‌ئكید ده‌كه‌مه‌وه كه ده‌مانه‌وێت زوو به‌زوو وه‌زعه‌كه هێور بكه‌ینه‌وه و ئاسایی بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام به هه‌ماهه‌نگی و به ره‌چاوكردنى ئه‌وەی كه‌هه‌مووان پابه‌ند بین به هێوركردنه‌وه و شه‌ڕى راگه‌یاندنیش كۆتایی بهێنین، له ئه‌نجامیشدا كه‌سمان چاره‌یه‌كمان نییه هه‌مووان هاووڵاتى ئه‌م وڵاته‌ین، ئه‌م هێزه سیاسییانه ده‌ربڕى ئیراده‌ى ئه‌م میلله‌ته‌ن و ده‌بێت گفتوگۆ و دانوستان بكه‌ین به‌بێ پێشمه‌رج”.
بوخوێندنەوەی راگەیاندنی ئۆپۆزسیۆن کلیک لەم لینکە بکە………………
بۆ خوێندنەوەی وتەکانی سەرۆکی حکومەت کلیک لەم لینکە بکە….