له هه‌ولێر هه‌ڕه‌شه له ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌كرێت
نوچه‌نێت: رێبوار ره‌زا
له سنووری شاری هه‌ولێر فشار ده‌خرێته سه‌ر ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، وته‌بێژی ئه‌و حیزبه‌ش به نوچه‌نێتی راگه‌یاند، هه‌ڕه‌شه له ئه‌ندامانمان ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌یه‌كی ناو كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌وه ده‌ست نوچه‌نێت كه‌وتووه، له سنووری شاری هه‌ولێر هه‌ڕه‌شه له به‌شێكی زۆری لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌كرێت، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی “ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ڕه‌شه له لایه‌نگران و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌كه‌ن، لایه‌نگرانی پارتین و ده‌یانه‌وێت كه‌شێكی نا جێگری ده‌روونی و ئه‌منی بۆ لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بخولقێنن”.
له‌لای خۆیه‌وه عه‌بدولستار مه‌جید وته‌بێژ و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت، ئه‌و زانیاریانه‌ی پشت راست كرده‌وه و وتی “له سنووری شاری هه‌ولێر به ته‌له‌فۆن و ئێس ئێم ئێس هه‌ڕه‌شه له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كراوه”، وتیشی “به‌ڵام هیچ كاتێك ئه‌و هه‌ڕه‌شانه جه‌ماوه‌ری ئێمه سارد ناكه‌نه‌وه و كاریگه‌رییان نابێت له‌سه‌رمان، چونكه كۆمه‌ڵی ئیسلامی ناڕه‌حاتی زیاتری له‌وه‌ی ئێستا بینیووه و كاریگه‌رییان نه‌بووه له‌سه‌رمان”.