له‌یاداشته‌كانی عه‌لی سنجارییه‌وه‌: عادل موراد به‌ رێكه‌وتنێكی نهێنی له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی كاری له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانی ده‌كرد

0

 

 

 

 برایم ئه‌حمه‌د به‌ منی گوت ئه‌گه‌ر بارزانی له‌گه‌ڵمان رێكنه‌كه‌وێت

 شه‌ری سۆرانی و بادینانی راده‌گه‌ینین

 

ئه‌و شه‌وه‌ی 1966 كه‌ جه‌لال و هاورێیانی چووه‌ پاڵ حكومه‌تalli_singari__2012_07_31_h12m22s50__HR

من و شه‌كیب عه‌قراوی مووچه‌مان بۆیان دانابوو

 

قیاده‌ی مۆئه‌قته‌ له‌ كادیرانی پاراستن پێكهاتبوو

له‌ رووی حزبییه‌وه‌ ناشه‌رعی بوو

 

من له‌ شته‌سه‌كان به‌ تۆمه‌تی هه‌وڵی كوشتنی تاڵه‌بانی بریاری ده‌ستگیركردم بۆ درابوو

 

كه‌ یه‌كێتی دانرا، كاك ئیدریس له‌ گه‌ڵی نه‌بوو

به‌ڵام مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ دانانی بوو بۆیه‌ منی نارد تا په‌یوه‌ندی دروست بكه‌م

 

جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ 1988 داوای رێكه‌وتنی له‌سه‌دام كردdhok_2

به‌ڵام سه‌دام قبوڵی نه‌كرد

 

پاراستن له‌ 1973وه‌ دسه‌ڵاتێكی بێسنووری هه‌یه‌

زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی بوونه‌ته‌ وه‌زیر و ئه‌ندام په‌رله‌مان پاراستن بوون

 

 

 

خوێنه‌دنه‌وه‌ی  كتێب: فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل/تایبه‌ت به‌ نوچه‌ نێت

عه‌لی سنجاری كه‌ له‌ ساڵی 1964 بۆته‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، چه‌ندین كتێبی نووسیوه‌،  ئه‌و زۆر پۆست و به‌رپرسیارێتی له‌ناو پارتی و له‌ حكومه‌ت وه‌رگرتووه‌، كتێبێكی به‌ ناوی مه‌سه‌له‌ی كورد و حزبی به‌عسی ئیشتراكی نووسیوه‌ كه‌ به‌رگی سێیه‌می له‌ساڵی 2012 بڵاوكردۆته‌وه‌ له‌وكتێبه‌دا چه‌ندین نهێنی ئاشكرا كردووه‌، له‌ كۆتایی كتێبه‌كه‌شدا باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌و  هه‌زاران به‌ڵگه‌ی له‌لایه‌یه‌ و دواتر له‌ نووسینه‌وه‌ی یاداشته‌كانی به‌كاری ده‌هێنێ‌.

ره‌نگه‌ زانیارییه‌كانی جێگای قبوڵ كردن نه‌بن، به‌ڵام زۆركات به‌ڵگه‌ به‌كارده‌هێنێت، ئه‌و كه‌دواجار نوێنه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێم بووه‌ له‌بادینان زانیارییه‌كانی گرنگی و بایه‌خی خۆی ده‌بێت كه‌ ئێمه‌ هه‌ندێك له‌ رووداوه‌كانی ناو كتێبه‌كه‌ باس ده‌كه‌ین.   عه‌لی سنجاری كه‌ له‌ ناوه‌راستی شه‌سته‌كاندا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی بووه‌، ئاگاداری ئه‌و رووداوانه‌ بووه‌ كه‌ له‌ شۆرشی ئه‌یلول روویانداوه‌، ئاگاداری ورده‌كاری ئه‌و ئینشاقه‌ش بووه‌ كه‌ ئه‌و كات له‌ پارتی روویداوه‌، ته‌نانه‌ت له‌ كۆنفرانسی ماوه‌ت ئه‌ندامی ئه‌و لیژنه‌یه‌ ده‌بێت كه‌ له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی سیاسیه‌وه‌، ره‌وانه‌ی لای مه‌لا مسته‌فا ده‌كرێت، ئه‌و نایشارێته‌وه‌ كه‌ له‌ ناو كۆنفرانسه‌كه‌ و له‌ ده‌ره‌وه‌ش داكۆكی له‌ بارزانی كردووه‌، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ كه‌ دواتر بارزانی ئه‌ركی رێكخستنه‌وه‌ی پارتییه‌كانی به‌غدا به‌ عه‌لی سنجاری بسپێرێت، عه‌لی سنجاری له‌ كتێبه‌كه‌ی دا باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ به‌ر له‌وه‌ی له‌ كۆنفرانسی ماوه‌ت قسه‌ له‌گه‌ڵ بارزانی بكرێت، برایم ئه‌حمه‌د بریاری پێشینه‌ی دابوو، عه‌لی سنجاری باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ برایم ئه‌حمه‌د پێیووتوه‌ ئه‌گه‌ر بارزانی له‌گه‌ڵمان رێكنه‌كه‌وێت ئه‌وا شه‌ڕی سۆرانی و بادینانی راده‌گه‌ینین.

خاڵێكی تر كه‌ جێگای سه‌رنجه‌ عه‌لی سنجاری باسی ده‌كات ئه‌وه‌ كاته‌ ده‌كات كه‌ تێیدا جه‌لال تاڵه‌بانی چووته‌ پاڵ حكومه‌تی عێراقی ئه‌ویش له‌ساڵی 1966 بوو، عه‌لی سنجاری ده‌ڵێ‌” جه‌لال تاڵه‌بانی و هه‌ندێك ئه‌ندامانی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسی له‌ پایزی 1965 گه‌ڕانه‌وه‌ به‌مه‌ش به‌پێی لێبورندێك بوو كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حزب و رێبه‌ری شۆرش مه‌لا مسته‌فا درابوو، بۆیه‌ واباریاربوو كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ئه‌وان له‌ گوندی دۆڵه‌ره‌قه‌ بمێنیتنه‌وه‌ كه‌ له‌ نزیك باره‌گای هه‌باسی مامه‌ند ئاغای سه‌رۆكی عه‌شیره‌تی ئاكۆیان بوو له‌ رانیان ئه‌مه‌ش له‌سه‌رداوای خۆیان بوو كه‌ له‌ ژێر پارێزگاری ئه‌و دابن تا ئه‌و كاته‌ی كه‌ كۆنگره‌ی حه‌وته‌م ده‌به‌سترێت و به‌شداری له‌كۆنگره‌ ده‌كه‌ن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ناو پارتی و شۆرش به‌ سه‌رۆكایه‌تی بارزانی. له‌ 24/1/1966 من  و كاك شه‌كیب عه‌قراوی كه‌ به‌رپرسی دارایی حزب بوو، له‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركی دابه‌شكردنی هاوكاری دابووین به‌سه‌ر پێشمه‌گرگه‌وه‌ كه‌ هاوكاریه‌كه‌ 3 دینار بوو بۆ هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌كن ئه‌مه‌ یه‌كه‌م هاوكاریی دارایی ئێران بوو بۆ شۆرش وپێشمه‌رگه‌ش 6 مانگ بوو هیچی وه‌رنه‌گرتبوو. وه‌ها بریاربوو كه‌ ئه‌و هاوكاریه‌ بدرێته‌ پێشمه‌رگه‌كانی ئه‌و جه‌ماعه‌ته‌ی كه‌ گه‌ڕابوونه‌وه‌، باره‌گای ئه‌وان له‌سه‌ر رێگای ئێمه‌بوو، به‌ڵام كاك شه‌كیب وای به‌باش زانی كه‌ شه‌و له‌ باره‌گای مه‌لا عه‌بدوڵڵای بارزانی بمێنینه‌وه‌، تا ئه‌و كاته‌ی كه‌ هاوكاریه‌كانی هێزی سه‌فینیش ده‌ده‌نین هه‌ر له‌و شه‌وه‌دا جه‌لال تاڵه‌بانی و و عمه‌ر ده‌بابه‌ و عه‌لی عه‌سكه‌ری و حلمی عه‌لی شه‌ریف چووه‌ پاڵ حكومه‌تن به‌رێگای دوكانه‌وه‌ كه‌چ خوالخێشووب نوری شاویس و عه‌لی عه‌بدوڵڵا كه‌ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی بوون و نوری ئه‌حمه‌د ته‌ها له‌ شوێنی خۆیان مابوونه‌وه‌ رازی نه‌بوون به‌وه‌ی یاوه‌ری جه‌لال تاڵه‌بانی بكه‌ن و بچه‌ باوه‌شی دوژمن، كاك شه‌كیب وتی ئگه‌ر شه‌وی رابردوو سه‌ردانمان بكردانایه‌ ئه‌وه‌ ده‌بووینه‌ نچیرێكی به‌نرخ له‌وانه‌ بوو له‌گه‌ڵ خۆیان ئێمه‌یان ده‌برد، یان ده‌یانكوشتین”.

هه‌ر له‌ ناوه‌راستی شه‌سته‌كان عه‌لی سنجاری به‌ تۆمه‌تی هه‌وڵدانی كوشتنی تاڵه‌بانی بریاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رده‌چێت، وه‌ك خۆی باسی ده‌كات له‌ به‌غدا هه‌واڵی ئه‌وه‌یان پێداوه‌، كه‌ فرمانی ده‌ستگیركردنی دراوه‌، كاتێك به‌دواداچوون بۆ ئه‌و بریاره‌ ده‌دات گوایه‌ فرمانی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌و زانیاریانه‌ دراوه‌ كه‌ له‌ نووسینگه‌ی شیمالی هه‌واڵگرییه‌وه‌ هاتووه‌، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ فارس باوه‌ دوو كه‌سی خۆی ناردووه‌ له‌ به‌غدا جه‌لال تاڵه‌بانی تیرۆر بكه‌ن، ئه‌و دووكه‌سه‌ش ناویان دینۆ و عومه‌ر سۆفییه‌، گوایه‌ ئه‌وان له‌سه‌رداوای كه‌مال عوسمانه‌وه‌ هاتوون ، عه‌لی سنجاری باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌و رووداوه‌ له‌ تشرینی دووه‌می 1967 بووه‌، هه‌ركه‌ ده‌زانێت ئه‌و بریاره‌ش هه‌یه‌ ده‌چێته‌ لای جاسم جبوری كه‌ به‌رپرسی هه‌واڵگری بووه‌ له‌ كه‌ركوك، عه‌لی سنجاری ده‌ڵێ‌”ئه‌وان داننیان به‌وه‌ نابوو كه‌ به‌واسیته‌ی كه‌مال عوسمانه‌وه‌ هاتوونه‌ته‌ به‌غدا، كه‌مال عوسمانیش هه‌واڵی ئه‌و ئه‌ركه‌ی پێداون و ئیعترافی ئه‌وه‌شیان كردبوو كه‌ دوای جێبه‌جێكردنی كاره‌كه‌ ده‌چنه‌ لای عه‌لی سنجاری بۆ خۆ حه‌شاردانیان وگه‌یاندنیان به‌ كوردستان، جاسم جبوری پێیگوتم كه‌ ئه‌و كه‌مال عوسمانه‌ سیخورێكی ترسناكه‌ و بۆ چه‌ندین ده‌زگا كار ده‌كات و مه‌به‌ستییش تێكدانی په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌ت و بارزانییه‌ن بۆیه‌ بریاری ده‌ستگیركردنی من پوچه‌ڵ كرایه‌وه‌ و دینۆ و عومه‌ر سۆفیش ئازاد كران”.

عه‌لی سنجار له‌ رووداوه‌ گرنگه‌كانی ساڵی حه‌فته‌كان سه‌ده‌ی رابردوو باسی رووداوی دامه‌زراندنی یه‌كێتی ده‌كات و ده‌ڵێ‌”جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ یه‌كی حوزه‌یرانی 1975 له‌ ئێزگه‌ی دیمه‌شق دامه‌زراندنی یه‌كێتی راگه‌یاندن، ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان بوونه‌ دووبه‌ش له‌به‌رامبه‌ر یه‌كێتی دا، هه‌ندێكیان ره‌تیان كرده‌وه‌ كه‌ پاڵپشتی ئه‌و جولانه‌وه‌ی تاڵه‌بانی و دامه‌زراندنی حزبه‌كه‌ی بكه‌نن خواڵێخوشبوو ئیدریس بارزانی و سامی عه‌بدولره‌حمان و چه‌ندانی تر له‌و به‌شه‌ بوون. به‌شه‌كه‌ی تر لایه‌نگری جوڵانه‌وی تاڵه‌بانی بوون ئه‌ویش به‌رێز مه‌سعود بارزانی و دكتۆر مه‌حمود عوسمان بوو، بۆیه‌ به‌ پێشنیاری مه‌سعود بارزانی و مه‌حمود عوسمان پێشنیار كرا، كه‌ من ره‌وانه‌ی سوریا بكرێم بۆ ئه‌وه‌ی ببمه‌ نێوه‌ندێك له‌نێو ئه‌وان و جه‌لال تاڵه‌بانی”.

عه‌لی سنجاری باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ سه‌فه‌ری بۆ دیمه‌شق كردووه‌، ئه‌و ده‌ڵێ‌” ئه‌و كات تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی حزبی به‌عسی سوری رێكه‌وتبوو، كه‌ داوای په‌نابرێتی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی پارتییه‌وه‌ به‌ جه‌لال تاڵه‌بانی نیشان بدرێت و له‌سه‌ر ره‌مه‌زامه‌ندی ئه‌و مافی په‌نابه‌رێتیان له‌سه‌ر سوریا پێ بدرێت”.دوای ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندی پێده‌درێت سه‌ردانی سوریا ده‌كات و نامه‌یه‌كی مه‌سعود بارزانی پێده‌بێت، عه‌لی سنجاری ده‌ڵێ‌” من سه‌ره‌تا بۆ ده‌مه‌زراندنی یه‌كێتی به‌په‌رۆش بوومن به‌ پێویستیشم ده‌زانی له‌دوای ئه‌و نسكۆیه‌ی كورد، به‌ڵام دواتر بۆم روونبۆوه‌ كه‌ كه‌سانێك به‌ده‌وری تاڵه‌بانییه‌وه‌ن هه‌ڵپه‌رستانه‌ دووره‌وتنه‌وه‌ و ناكۆكی له‌ نێوان تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانی دروست بكه‌ن، له‌وه‌ش سه‌یرتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ندێكیان هاتونه‌ته‌ سوریا بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانی به‌ رێكه‌وتنی نهێنی له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی نموونه‌ی عادل موراد و مونزیر نه‌قشبه‌ندی كه‌ دواتر ده‌ركه‌وت كه‌ نه‌قشبه‌ندی سیخوری موخابه‌راتی عێراقیه‌ و له‌ 1977 هه‌وڵی كوشتنی تاڵه‌بانی دابوو” عه‌لی سنجاری باس له‌ هۆكارێكی تریش ده‌كات كه‌ وایكردووه‌ په‌رۆشی بۆ یه‌كێتی نه‌مێنێت ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو كه‌ یه‌كێتی نامیلكه‌یه‌كی ده‌ركردوو به‌ ناوی بۆچی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان؟ عه‌لی سنجاری باس له‌و نامیلكه‌یه‌ ده‌كات كه‌ گوایه‌ پر بووه‌ له‌ تۆمه‌ت دروست كردن بۆ بارزانی و قیاده‌ی شۆرش، عه‌لی سنجاری”هه‌ستم كرد له‌گه‌ڵ منیشی دایه‌، چونكه‌ منیش له‌گه‌ڵ شۆرش بووم، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی یه‌كێتیم پێ قبوڵ نه‌ده‌كرا، له‌كاتێك دا كه‌ هه‌ڵویسته‌ خیانه‌ته‌كه‌ی تاڵه‌بانیم له‌ به‌رامبه‌ر شۆرش له‌بیره‌”

عه‌لی سنجار ده‌ڵێ‌” ئه‌و كاته‌ كه‌وتم حاڵه‌تێكی موحریجه‌وه‌، چونكه‌ نه‌متوانی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی یه‌كێتی قبوڵ بكه‌م و نه‌شمده‌توانی له‌گه‌ڵ قیاده‌ موئه‌قه‌ته‌ كاربكه‌م” ئه‌و كاته‌ كه‌ قیاده‌ مۆئه‌قه‌ته‌ دروستكرابوو به‌ براوی سنجاری ناشه‌رعی بووه‌ له‌ رووی كاری حزبایه‌تیه‌وه‌، ئه‌و ده‌ڵێ‌”كاتێك قیاده‌ مۆقه‌ته‌ له‌ 10/12/1975 دروست بوو من ره‌تمكرده‌وه‌ كه‌ دان به‌شه‌رعیه‌تی ئه‌و سه‌ركردایه‌ت بنێم كه‌ زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌كانی له‌ كادیرانی پارتاسن بوو و به‌ رێگایه‌كی ناشه‌رعی له‌ رووی حزبایه‌تییوه‌  دروستببوو”. له‌چه‌ند شوێنی تر عه‌لی سنجاری باس له‌ پاراستن ده‌كات و دوو لاپه‌ره‌ی تایبه‌تیشی له‌باره‌ی ئه‌و ده‌زگایه‌وه‌ نووسیوه‌ ده‌ڵێ‌” له‌ دوای 1973 وه‌ ئه‌و ده‌زگایه‌ ده‌سه‌ڵاتی بێسنووری هه‌یه‌ و زۆربه‌ی دواتر و تا ئێستا ده‌بنه‌ وه‌زیر و ئه‌ندام په‌رله‌مان سه‌ربه‌و ده‌زگایه‌ بوون” رووداوێكی تر كه‌ باس ده‌كات له‌ كۆتایی هه‌شتاكان، عه‌لی سنجاری ده‌ڵێ‌ جه‌لال تاڵه‌بانی داوای لێكردم له‌گه‌ڵ سه‌دام دانوستاندن بكات، ئێمه‌ش له‌رێگای شا حوسێنه‌وه‌ ئه‌و داوایامان گه‌یاند، به‌ڵام سه‌دام به‌وه‌ رازی نه‌بوو كه‌ دانیشتن بكات!! كتێبه‌كه‌ی عه‌لی سنجاری 536 لاپه‌ره‌یه‌ كه‌ ئه‌مه‌شیان به‌رگی سێیه‌میه‌تی پریه‌تی له‌ بۆچوون و زانیاری له‌ باره‌ی مێژووی هاوچه‌رخی كورد كه‌ خۆی تێیدا به‌شداربووه‌.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com