نوچه‌نێت ورده‌كاری له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌لاحه‌دین موحه‌مه‌د بةهادین بۆ ئێران ئاشكرا ده‌كات
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو، به نوێنه رایه‌تی ئۆپۆزسیۆن سه‌ردانی ئێرانی كردووه
وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوو: به ڕێز ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو، له دیدی ئۆپۆزسیۆنه‌وه وێنه‌ی بارودۆخی هه‌رێمی كردووه، بۆ به‌رپرسانی په‌یوندیداری كۆماری ئیسلامی ئێران
نوچه‌نێت: رێبوار ره‌زا چوچانی
سه‌لاحه‌دین موحه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، به نوێنه‌رایه‌تی هه‌رسی لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی ئێرانی كردووه، وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووش رایگه‌یاند، له‌دیدی ئۆپۆزسیۆنه‌وه باسی رووداوه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌رپرسانی ئێران كردووه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست نوچه‌نێت كه‌وتوون، سه‌لاحه‌دین موحه‌مه‌د به‌هادین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، به نوێنه‌رایه‌تی هه‌رسێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن (گۆڕان، یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ) سه‌ردانی ئێرانی كردووه و په‌یامی هه‌رسێ لایه‌نه‌كه‌شی به به‌رپرسانی ئێران داوه، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی، له مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی مه‌نزه‌رییه، كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی خانه‌قین سه‌ردانه‌كه‌ی كردووه و دوو رۆژ له ئێران ماوه‌ته‌وه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نوچه‌نێت، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێی هه‌ر سێ سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزسیۆنیش (نه‌شیروان مسته‌فا، سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین، عه‌لی باپیر) بۆ تاوتوێ كردنی وه‌ڵامی به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران بووه، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و سه‌ردانه و ناوه‌ڕۆكی سه‌ردانه‌كه‌ش به‌نهێنی ماونه‌ته‌وه.
له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت، دكتۆر سه‌لاحه‌دین بابه‌كر وته‌بێژ و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی، رایگه‌یاند، كه سه‌لاحه‌دین موحه‌مه‌د به‌هائه‌دین، وه‌ك ئه‌ینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی بانگێشتی ئێران كراوه، وتی “به‌رێز ئه‌مینداری گشتی له‌سه‌ر داوای فه‌رمی كۆماری ئیسلامی ئێران، سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ی كردووه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار كۆبوونه‌وه‌یان كردووه، تاوتوێی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان كراوه، چونكه پێشتر به‌ڕێزان مام جه‌لال و كاك نێچیرڤان چووبوون بۆ ئێران و له‌وێ بارودۆخی كوردستانییان وێنا كردبوو بۆ به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران، بۆیه به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێرانیش ده‌یانویست، وێناكه له دیدگای ئۆپۆزسیۆنیشه‌وه ببینن، ئیتر ئه‌وه بوو به‌رێز ئه‌مینداری گشتی له‌و سه‌ردانه‌یدا، وێنه‌ی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستانی له‌و سه‌ردانه‌شدا گه‌یانده به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار له كۆماری ئیسلامی”، وتیشی “یه‌كگرتووی ئیسلامی یه‌كێكه له حیزبه‌كانی به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن، بۆیه له دیدی یه‌كگرتوو و ئۆپۆزسیۆنه‌وه ره‌وشی هه‌رێمی كوردستانی گه‌یاندۆته به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار له كۆماری ئیسلامی ئێران”، وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی، ده‌رباره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌رسێ سه‌ركرده‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆنیش وتی “كۆبوونه‌وه‌ی نوێان هه‌رسێ لایه‌نه‌كه‌ش، بۆ باس كردن بووه له ره‌وشی ئێستای هه‌رێمی كوردستان”.
چاودێرێكی سیاسیش پێیوایه، كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌رووی توانای لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌یه، ئه‌و چاودێره سیاسییه وتی “كێشه ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ده‌ر نیه له‌و ته‌نگه‌ژانه‌ی كه ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵڵاتی ناوه‌ڕاستی گۆتۆته‌وه، كه‌ئه‌مه‌ش به‌شێكه له ململانێی نێوان ئێران و ئه‌مریكاو له سه‌رووی توانی پارتی و یه‌ێكێتی و گۆڕان و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵه‌وه‌یه”.