حکومەتی هەرێمی کوردستان بودجەی کۆمەڵ و یەکگرتووی ئیسلامی دەبڕێت
نوچەنێت/ تایبەت
حکومەتی هەرێمی کوردستان بودجەی هەردوو پارتی کۆمەڵ و یەکگرتوی ئیسلامی رادەگرێت وئەندامێکی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی رایدەگەیەنێت” ئەگەر كاری وا بكه‌ن كێشه‌كان قوڵتر‌و ئاڵۆزتر ده‌كه‌نه‌وه‌و بریارێكی یاسایی نیه” وتەبێژی یەکگرتوی ئیسلامیش دەڵێت” ئه‌وه برینی قووتی خه‌ڵكه و به‌رپرسیاریه‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆی ئه‌واندایه كه ئه‌م بریاره‌یان داوه”. رۆشنبیرێکیش بۆ نوچەنێت ئەو بڕیارە بە تێکەڵکردنی حکومەت بە ململانێ سیاسیەکان ناودەبات.
پێشتر وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان ماوەی دوومانگە بودجەی بزوتنەوەکەیان بڕیووە، بەپێی زانیاریەکانی نوچەنێت، دوای راگرتنی بودجەی بزوتنەوەی گۆران حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری راگرتنی بودجەی هەردوو پارتی ئۆپۆزسیۆن کۆمەڵ و یەکگرتوی ئیسلامیشی داوە.
عەبدولستار مەجید، ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی بەنوچەنێتی راگەیاند” به‌ڵی ئەو هەواڵەمان بیستوه، به‌ڵام زۆر جاریتریش تا سه‌ری مانگ و زیاتریش پێدانی بودجە تاخیر بوه، بۆیە تا ئیستا به‌ته‌واوی روون نه‌بووەته‌وه كه بودجه‌كه‌یان بریبێ و به‌ره‌سمیش ئاگادار نه‌كراوینه‌وه”.
بۆ کاردانەوەی ئەو بڕیارەش عەبدولستار مەجید دەڵێت”ئه‌گه‌ر كاری وا بكه‌ن، كێشه‌كان قوڵتر‌و ئاڵۆزتر ده‌كه‌نه‌وه‌و بریارێكی یاسایی نیه، جونكه به‌پیی چ یاسایه‌ك دەیبڕن؟، قانون هه‌یه كه حیزبەكان بودجه‌یان ده‌بی به‌یاسا ریك بخرێ، دیاره ریكخستن له‌لای ئه‌وان واته برین”.
لەباری گرتنە بەری رێوشوێنی یاسای لەئاستی ئەو بڕیارەی حکومەت عەبدولستار مەجید، ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان دەپرسێت” لەکام یاسا؟ ئەو یاسای کە بەرگری لە ستەمکار دەکات و ستەم لێکراویش دادگایی دەکات؟”.
هەر لەبارەی ئەو بڕیارەی حکومەتەوە، سه‌لاحه‌دین بابه‌كر وته‌بێژ و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بە کوردیوی ڕایگه‌یاند “به‌ڵێ، گوێبیستی ئه‌وه‌بووین كه‌وا بودجه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان راگیراوه”. وتەبێژی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان هۆكاری ڕاگرتنی ئه‌و بودجه‌ی حزبەکەی بۆ ئەوە گێڕایەوە کە “له‌وانه‌یه له چوارچێوه‌ی ئه‌و زنجیره فشارانه‌دا بێ، كه ئێستا ده‌خرێنه سه‌ر ئۆپۆزسیۆن چونكه وه‌ك بزانین بودجه‌ی گۆران و كۆمه‌ڵیش راگیراوە”.
سەلاحەدین بابەکر کاردانەوەی ئەو بڕیارەشی بەوە ناوبرد کە “ئه‌وه برینی قووتی خه‌ڵكه و به‌رپرسیاریه‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆی ئه‌واندایه كه ئه‌م بریاره‌یان داوه”.
دانا عەسکەر نوسەر و رۆشنبیر پێی وایە ئەو بڕیارە تێکەڵکردنی حکومەتە بە ملاملانێ حزبییەکان و لەلێدوانێکدا بۆ نوچەنێت دەڵێت”به بروای من هه‌رچی گرژیی وئاڵۆزییه‌ك له‌نیوان هیزه سیاسیه‌كاندا رووبدات، ناكرێ حكومه‌ت بودجه‌ی لایه‌نه‌كان ببڕێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كاریكی باش نیه ، له‌هه‌مان كاتدا حكومه‌ت ده‌خاته ناو ململانێکانه‌وه، كه له‌بنه‌ره‌تدا ده‌بێ حكومه‌ت خۆی ئه‌م حاڵه‌ته قبوڵ نه‌كات”.
عەسکەر گەشبینە بەئایندەی کێشەکان و پێی وایە”كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌و دانیشتنه‌ی نێوان سه‌رۆكی حكومه‌ت و به‌رله‌مانتاره‌كانی سنوری سلێمانی، ره‌نگه ئەم بڕیارەش بۆ بودجەی حزبەکان كاتی بێت، دەبێت لایەنەکان دان بەخۆدا بگرن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه وا ئاڵۆزبووه ئه‌گه‌ر دانبه‌خۆداگرتن نه‌بێت ئه‌وه كیشه‌كه گه‌وره‌تر ئه‌بێت”