ئه‌مریكا ئه‌م ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه بۆ پێشمه‌رگه دەنێرێت
نوچە.نیت
به‌پێی بڵاوكراوه‌ی پێگه‌ی نێرده‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له ناتۆ، ئه‌مریكا ئه‌م جۆره زرێپۆشه ده‌هێنێته هه‌ولێر بۆ یارمه‌تی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی تیرۆریستان.
نێرده‌ی ئه‌مریكا له ناتۆ له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر كه هاوكات برێت ماكگۆرك جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش بڵاوی كردۆته‌وه، بڕیاری ناردنی ئه‌م زرێپۆشه‌یان بۆ هێزی پێشمه‌رگه داوه، تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م زرێپۆشه‌ش پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمب و به‌رگه‌گری بۆمبه و هاوكات له بۆسه و كه‌مینیش هه‌ڵگرانی ده‌پارێزێت و توانایه‌كی زۆر به‌هێزی هه‌یه.