عەبدولستار مەجید: یەک دەنگین لەسەر هەڵوەشاندنەوەی حکومەت و پێکهێنانەوەی بە تەوافقی
نوچەنێت
عەبدولستار مەجید، ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، رایدەگەیەنێت بۆ ئامادەکاری دانیشتن و گفتوگۆ، پێویستە دەسەڵات نەک هەر هێزەکانی بکێشێتەوە، بەڵکو هەموو دۆخەکە ئاسایی بکاتەوە و تەئکید لەوەش دەکاتەوە ئۆپۆزسیۆن هەموو هاودەنگن لەسەر هەڵوەشاندنەوەی حکومەت.
دوای ئەوەی هێزەکانی پێشمەرگەو ناوخۆ رژانە ناو شارەکان و کۆتاییان بە خۆپیشاندانەکان هێنا، مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی داوای دانیشتن و گفوگۆیان بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی ئاڵۆزی هەرێمی کوردستان کردوو سەرۆکی حکومەتی کوردستانیش لەپێشوازی چەند پەڕلەمانتارێک رایگەیاند” تەنها چارەسەر دانوستانە، بەڵام بەبێ مەرجی پێش وەخت”.
رۆژی پێنجشهممهی رابوردوش سهرۆکی ههرێمی کوردستان لە پێشوازی شاندێکی پەڕلەمانی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، سێ رێگایان خستۆتە بهردهم ئۆپۆزسیۆن بۆ چارهسهرکردنی دۆخی ئهمڕۆی ههرێم، وەک بەشداریکردن لە چاكسازی و بەشداری لە حكومەتی بنكە فراوان و هەڵبژاردنی پێشوەخت.
لەبارەی گفتۆی لایەنەکان بۆ ئاسایکردنەوەی دۆخی هەرێمی کوردستان، عەبدولستار مەجید، ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی، لەلێدوانێکدا بۆ نوچەنێت رایگەیاند” ئێمە پێمان وایە لەژێر سێبەری ئەو هەموو هێزەدا، دانیشتن هیچ مانایەکی نیە، نەک هەر هێزو کشانەوەی هێز، بەڵکو پێویستە دەسەڵات هەموو دۆخەکە ئاسایی بکاتەوە کاتێک داوای دانیشتن دەکات”.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، لەگەڵ ئەوەی مەرجی دەستپێکردنی دانیشتنەکان بە ئاسایی کردنەوەی دۆخەکە ناو دەبات، ئاشکراشی دەکات کە مەرجێکی تری ئەوان”بریتیە لەوەی کە پرۆژەکەمان بکرێتە بنەما بۆ کۆبونەوە”.
عەبدولستار مەرجید ئەوەشی راگەیاند، ئۆپۆزسیۆن دەستبەرداری مەرجی هەڵوەشاندنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان نەبووە، لە لێدوانەکەیدا بۆ نوچەنێت وتی”هەڵوەشاندنەوەی حکومەتیش یەکێک لەبنەماکانی پرۆژەکەمانەو دەخرێتە بەر باس و گفتوگۆ، ئەویش وەک باقی خاڵەکانی تری پرۆژەکەمانە، بەڵام هەموومان یەک دەنگین لەسەر هەڵوەشاندنەوەی حکومەت و پێکهێنانەوەی بە تەوافقی”.
ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، ئەوەش ئاشکرا دەکات کە”خەتی سورمان بۆ هیچ پرسێک نیە و دەڵێین دەبێت گفتوگۆ بکرێت”.
هەر لەو بارەیەوە، محەمەد تۆفیق رهحیم، وتهبێژی بزوتنهوهی گۆڕان له لێدوانێکیدا بۆ سبهی رایگهیاند”ئێمه پێشتریش تهئکیدمان لهسهر ئهوه کردوهتهوه كه ئامادهین تهنها بۆ ههڵبژاردنی پێشوهخت لهسایهی حكومهتی ئینتیقالی و بێلایهندا، بهشداریكردن له حكومهتی بنكه فراواندا رهتدهکهینهوه”.
رەحیم وتوشیەتی” مهرجی ئێمه بۆ دانیشتن، کشانهوهی ئهو هێزانهیه که لهناو شارهکاندا بڵاوکراونهتهوه و تا ئهو هێزانهش نهكشێنهوه، ئامادهی دانیشتن نین”.