باڵیۆزی بەریتانیا لەعێراق: کوردستان بەراورد ناکرێ بەلیبیا، كورد توانیویەتی بە سەركەوتوویی كوردستان بەڕێوە ببات

0

باڵیۆزی بەریتانیا لەعێراق: کوردستان بەراورد ناکرێ بەلیبیا و كورد توانیویەتی بە سەركەوتوویی كوردستان بەڕێوە ببات

نوچەنێت / هەولێر

ئەمرۆ باڵیۆزی بەریتانیا بەمەستی دیداری ماڵئاوایی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، بەهۆی ئاڵوگۆڕی کارەکەی و جێهشتینی عێراق، سەردانی کوردستانی کرد، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کوردستان بەراورد ناکرێ بەلیبیا و كورد بەر لە چەند ساڵێك ئەو گۆڕانکاریانەی كردوە و بەدرێژایی ئەم چەند ساڵەش توانیویەتی بە سەركەوتوویی كوردستان بەڕێوە ببات.

ئەمرۆ له‌ کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا “جۆن جه‌نکینز” باڵیۆزى به‌ریتانیا ئاشکرای کرد کە”ئه‌مه‌ دوایین کۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانیمه‌ له‌ عێراق ئه‌نجامى ده‌ده‌م له‌ هه‌مانکاتدا دوایین رۆژمه‌ له‌ عێراق ده‌مێنمه‌وه‌ هه‌ر ئه‌مشه‌و سه‌فه‌ر ده‌که‌م بۆ له‌ندەن”. لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا ئەو باڵیۆزەی بەریتانیا لەعێراق هۆکاری جێهشتنی عیراقی ئاشکرا کردو وتی”  زۆرم حه‌ز ده‌کرد له‌ عێراق بمینێمه‌وه‌ هه‌روه‌کو باڵیۆزى پێشوو بۆ ماوه‌ى دووساڵ و نیو مایه‌وه،‌ به‌ڵام به‌هۆى دروستبوونى ئه‌و رووداوانه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست پێویست ده‌کات بچمه‌ لیبیا، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش من 18مانگى زۆر خۆشم له‌ عێراق به‌سه‌ر برد بەڵام سه‌فه‌ر ده‌که‌م بۆ بنغازى له‌ لیبیا, له‌و وڵاته‌ پۆستێکى فه‌رمى وه‌رده‌گرم و ده‌بمه‌ نوێنه‌رى حکومه‌تى به‌ریتانیا له‌ به‌نغازى کە بۆ ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ کاتیه‌کەى دامه‌زراوه”‌.

هەر لەو لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا جۆن جه‌نکینزی رایگەیاند” زۆر دڵخۆش بووم به‌و سه‌ردانانه‌ى هه‌رێمى کوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌م هه‌رێمه‌ شوێنێکى زۆر خۆشه‌ هه‌روه‌ها هه‌رێمى کوردستان هه‌ستێکى ته‌وایان هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر ئازادى و خۆشگوزه‌ران و به‌ره‌وپێشچوون و پێکه‌وه‌ژیان”. ئەوەشی رایگەیاند”هه‌رێمى کوردستان به‌راورد ناکرێت به‌ لیبیا، چونکه‌ له‌ کوردستان هه‌موو که‌سێک مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ به‌ ئازادى قسه‌ بکات و ئازادى راده‌ربڕین هه‌یه‌.

هەر ئەمڕۆ بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا کردو سوپاسی كرد بۆ ئەو هەوڵانەی كە خستبویە گەڕ لە پێناو پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەر دوولاو هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە كارە نوێیەكەیدا و رێزو پێزانینی خۆیشی راگەیاند بۆ ئەو قوربانیانەی كە بەریتانیا لە پێناو ئازادی عیراقدا بەخشیویەتی .
لە دانیشتنەکەیدا لەگەڵ بارزانی جۆن جه‌نکینز وێرای خۆشحاڵی دەربڕین بە دیداری بارزانی ، هەوڵەكانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی بەرزنرخاند كە بۆ هاریكاریكردنی لە ئەنجامدانی كارەكانیدا لە عیراق كردویەتی و رایگەیاند كە “كوردستان بەشێكی كەم وێنەیە لە عیراق، چونكە كورد مێژوو و رۆڵێكی بەرچاویان هەیە هەم لە عیراق و هەمیش لە ناوچەكەدا”.
باڵیۆزی بەریتانیا لەبارەی دواین گۆڕانكارییەكانی ئەم دواییەی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە تایبەتی لە هەندێ‌ وڵاتی عەرەبیدا، رایگەیاند “ئەو گۆڕانكارییانەی كە چەند وڵاتێكی عەرەبی گرتۆتەوە ، كورد بەر لە چەند ساڵێك كردویەتی و بەدرێژایی ئەم چەند ساڵەش توانیویەتی بە سەركەوتوویی كوردستان بەڕێوە ببات”.

جێی باسە باڵوێزی بەریتانیا رۆژى چوارشه‌ممه‌ و هه‌ینیى رابردوو له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆک کۆمارى عێراق کۆبووەتە‌وه‌ و ئەمرۆش لەکوردستان بوو بۆ ماڵئاوایی له‌ به‌رپرسانى هه‌رێمى کوردستان‌  لەگەڵ هەریەک مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و به‌رهه‌م سالح سه‌رۆک وه‌زیران و که‌مال که‌رکوکى سه‌رۆکى په‌رله‌مان و  که‌ریم سنجارى وه‌زیرى ناوخۆ دیدار ی ماڵئاوایی ئه‌نجام دا.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com