بن لادن له‌پاکستان ده‌کوژرێت
نوچه‌نێت/ ئاژانسه‌کان
به‌یانی ئه‌مرۆ باراك ئۆباما سه‌رۆكی سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند ئوسامه بن لادنی سه‌رۆكی رِێكخراوی قاعیده له كرده‌یه‌كی تایبه‌تی هێزێكی ئه‌مریكیدا به‌هاوکاری پاکستان له نزیك ئیسلام ئابادی پایته‌ختی پاكستان كوژراوه.
ئۆباما ئه‌وه‌شی ڕایگه‌یاند له‌كرده سه‌ربازیه‌كه‌دا پێكدادان له‌نێوان هه‌ردوولادا رِویداوه به‌ڵام هیچ ئه‌ندامێكی ئه‌و هێزه ئه‌مریكیه نه‌كوژراوه و وتیشی ئێسته ته‌رمه‌كه‌ی بنلادن له‌به‌رده‌ستی هێزه‌كانی ئه‌مریكایه.
له‌ڕاگه‌یاندنه‌که‌یدا ئۆباماته‌ئکیدی کرده‌وه وڵاته‌که‌ی له‌دژی ئیسلام نییه‌و بن لادنیش رابه‌ری ئیسلام نییه، پشتر زۆرێک له موسلمانانی کوشتووه.
ئاژانسه‌کانی هه‌واڵیش رایانگه‌یاند ته‌رمى ناوبراو له لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌مریكاوه گواستراوه‌ته‌وه بۆ بنكه‌ى سه‌ربازى باگرامى له ئه‌فغانستان
به‌پێچه‌وانه‌ی وته‌کانی ئۆباما که رایگه‌یاند بن له‌کاتی کوشتنی بن لادن ڕوبه‌ڕووبونه‌وه رویداوه سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ وایان بڵاو كردۆته‌وه، كه بن لادن له‌ئاكامى بۆردومانێكى سوپاى ئه‌مریكا كوژراوه.
به‌پێی ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ، بن لاندن له‌نزیکی 60 کیلۆمه‌تر له باکوری ئسیلام ئاباد کوژراوه‌و تا ئێستاش پاکستان به‌ره‌سمی هیچ لێدوانیکی نه‌داوه، ئیستا هاوڵاتیانی ئه‌مریکی له‌به‌رده‌م کۆشکی سپی کۆبونه‌ته‌وه، به‌مه‌ستی خۆشحاڵی ده‌ربڕین.