یەکێتی و گۆڤاری لڤین سکاڵا یاسایی لەسەر یەکتر تۆمار دەکەن
نوچەنێت
لەوەڵامی راپۆرتێکی گۆڤاری لڤین، وتەبێژی رەسمی یەکێتی رایدەگەیەنێت، لە زوترین دەرفەتدا سکاڵای یاسایی لەسەر گۆڤارەکە تۆمار دەکەن و گۆڤاری لڤینیش بەگۆڤارێکی ناو زڕاو ناو دەبات، لەبەرانبەردا گۆڤاری لیڤینیش رایدەگەیەنن، کە ئەوانیش بەزوترین کات داوای یاسایی لەسەر وتەبێژی یەکێتی تۆمار دەکەن چونکە”ته‌شهیری به گۆڤاره‌كه كردوه” و هۆشداریش دەدەنە یەکێتی بەوریایی مامەڵە لەگەڵ وتەبێژەکەیان بکەن، کەگرفتی زیاتری بۆ یەکێتی دروستکردووە.
لە ژمارە ١٦٠ گۆڤاری لڤین و لەراپۆرتێکدا گۆڤارەکە باسی پلانێکی پارتی و یەکیتی دەکات، بۆ تیرۆر کردنی سەرکردەکانی ئۆپۆزسیۆن، ئازاد جوندیانی وتەبێژی رەسمی مەکتەبی ساسی یەکێتی، لەوەڵامی ئەو راپۆرتەدا ئەو هەواڵە بە” هه‌واڵه درۆكه‌ی” لڤین ناو دەبات و پێی وایە کە”هیچ كه‌سێك، به سه‌ركرده‌كانی ئه‌و سێ لایه‌نه‌شه‌وه، بڕوا به هه‌واڵێكی ئاوا هه‌ڵبه‌ستراوی گۆڤارێكی ناوزڕاوی وه‌ك لڤین ناكه‌ن “. لەهەمانکاتیش رایدەگەینێت کە” له زووترین ده‌رفه‌تدا، سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر گۆڤاره‌كه‌و سه‌رنووسه‌رو ریپۆرته‌ری هه‌واڵه هه‌ڵبه‌ستراوه‌كه تۆكار ده‌كه‌ن”.
لەبەرانبەردا بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی لڤین، موحەریرێکی گۆڤارەکە وەڵامی ئازاد جوندیانی دەداتەوەو دەڵێت”ئێمه پێمان سه‌یره، یه‌كێتی ناوه‌رۆكی ئه‌م راپۆرته ره‌تبكاته‌وه، چونكه له ماوه‌ی رابردودا، به‌رپرسه سه‌ربازییه باڵاكانی له‌سه‌ر شاشه‌ی كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كانه‌وه ئه‌گه‌ری سیناریۆی له‌م جۆره‌یان دركاندوه”.
موحەریرەکەی لڤین هۆشداری دەداتە یەکێتی کە”به وریایه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوكه‌وت و لێدوانی وته‌بێژه‌كه‌یان بكه‌ن چونكه ناوبراو له بری چاره‌سه‌ری گرفت،ده‌یان لێدوانی نابه‌رپرسیارانه‌ی داوه كه گرفت و ته‌نگژه‌ی زیاتری یه‌كێتی دروست كردووه”.
ئەو موحەریرەی لڤین ئاشکراشی دەکات گۆڤار لڤین لە” نزیكترین ده‌رفه‌تدا داوای یاسایی له‌سه‌ر وته‌بێژی یه‌كێتی تۆمار ده‌كه‌ن چونكه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر نه‌شیاو له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته دواوه و ته‌شهیری به گۆڤاره‌كه كردوه”.
دەقی وەڵامەکەی ئازاد جوندیانی بۆ راپۆرتەکەی لڤین.
گۆڤاری لڤین له ژماره 160 ی رۆژی 1/5/2011 دا راپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و تیایدا هه‌واڵێكی سه‌راپا ناڕاستی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه وه‌ك ره‌فتاری هه‌میشه‌ییان پشتیان به سه‌رچاوه‌ی نادیاره‌وه به‌ستووه، كه ته‌نیا له خه‌یاڵی خۆیاندا هه‌ن.
به‌پێی هه‌واڵه درۆكه‌ی لڤین گوایه به‌ڕێزان مام جه‌لال و مه‌سعود بارزانی و هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی و پارتی پیلانی كوشتن‌یان بۆ سه‌ركرده‌كانی سێ لایه‌نه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن داڕشتووه، هه‌رچه‌نده ئێمه زۆر دڵنیاین كه هیچ كه‌سێك، به سه‌ركرده‌كانی ئه‌و سێ لایه‌نه‌شه‌وه بڕوا به هه‌واڵێكی ئاوا هه‌ڵبه‌ستراوی گۆڤارێكی ناوزڕاوی وه‌ك لڤین ناكه‌ن كه به‌و جۆره ره‌فتارانه ناوبانگی ده‌ركردووه، به‌ڵام دیسانه‌وه به‌پێویستی ده‌زانین سه‌رله‌به‌ری ئه‌و هه‌واڵ و سیناریۆسازییه‌ی لڤین به توندی به‌درۆ بخه‌ینه‌وه‌و له هه‌مان كاتیش‌دا رایده‌گه‌یه‌نین كه وه‌ك مافێكی یاسایی پارێزه‌رانی به‌ڕێز سه‌رۆك كۆمار‌و پارێزه‌ری مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك) له زووترین ده‌رفه‌تدا سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر گۆڤاره‌كه‌و سه‌رنووسه‌رو ریپۆرته‌ری هه‌واڵه هه‌ڵبه‌ستراوه‌كه تۆكار ده‌كه‌ن.
به داخه‌وه، سه‌رنووسه‌رو به‌رپرسانی گۆڤاری لڤین و گۆڤار و رۆژنامه‌و سایته هاوشێوه‌كانی، بۆ یه‌ك ساتیش بیر له‌وه ناكه‌نه‌وه كه ئه‌و جۆره یارییه رۆژنامه‌نووسییانه واز لێ بێنن، كه ته‌نیاو ته‌نیا پشت به درۆ و هه‌واڵی ناڕاست ده‌به‌ستن و هه‌م خۆیان روبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ده‌كه‌نه‌وه‌و هه‌م سومعه‌ی رۆژنامه‌نووسی كوردستانیش له‌كه‌دار ده‌كه‌ن، هه‌ر به‌هۆی ئه‌و جۆره گۆڤار‌و رۆژنامانه‌شه‌وه‌یه كه رۆژ دوای رۆژ ئاستی متمانه‌ی هاووڵاتیان به میدیای كوردستان كه‌م و كه‌متر ده‌بێته‌وه.
ئازاد جندیانی
وته‌بێژی ره‌سمی مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
2-5-2011
دەقی وەڵامەکەی ماڵپەڕی لڤین بۆ وەڵامی جوندیانی.
دوابه‌دوای بڵاوبونه‌وه‌ی راپۆرتێك له ژماره 160 ی گۆڤاری لڤین له باره‌ی سیناریۆی حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات بۆ تیرۆركردنی سه‌ركرده‌كانی ئۆپۆزسیۆن له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبونی خۆپیشاندان و مل نه‌دانی ئۆپۆزسیۆندا ، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان توشی هه‌ژاندنێكی توند هاتوه و وه‌ك په‌رچه‌كرداریش به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڵه‌شه خه‌ریكی وه‌ڵامدانه‌وه‌ن.
له‌م باره‌یه‌وه موحه‌ریرێك له گۆڤاری لڤین رایگه‌یاند ” كاردانه‌وه‌كانی یه‌كێتی له به‌رامبه‌ر ئه‌م راپۆرته‌دا پێویسته به‌شێوه‌یه‌كی عه‌قڵانی و لۆژیكی بێت ، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێمان سه‌یره یه‌كێتی ناوه‌رۆكی ئه‌م راپۆرته ره‌تبكاته‌وه، چونكه له ماوه‌ی رابردودا به‌رپرسه سه‌ربازییه باڵاكانی له‌سه‌ر شاشه‌ی كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كانه‌وه ئه‌گه‌ری سیناریۆی له‌م جۆره‌یان دركاندوه و خه‌ڵكی كوردستان بۆخۆیان شایه‌ت بون له‌سه‌ری و به تۆماركراویش لامانه، له هه‌مان كاتدا خۆشحاڵین كه یه‌كێتی له به‌رامبه‌ردا رێگای یاسایی بگرێته به‌ر، چونكه راست و دروستی ئه‌م بابه‌ته ده‌بێت دادگا یه‌كلایی بكاته‌وه”.
موحه‌ریره‌كه‌ی لڤین رایگه‌یاند كه ئه‌وانیش له نزیكترین ده‌رفه‌تدا داوای یاسایی له‌سه‌ر وته‌بێژی یه‌كێتی تۆمار ده‌كه‌ن چونكه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر نه‌شیاو له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته دواوه و ته‌شهیری به گۆڤاره‌كه كردوه.
ئه‌و وتی” به‌بڕوای ئێمه نیگه‌رانی یه‌كێتی له دزه‌كردنی هه‌واڵه‌كه‌یه نه‌ك له ناوه‌رۆكه‌كه‌ی، ئه‌وان هه‌ست ده‌كه‌ن یه‌كێك له سیناریۆكانیان ئاشكرا بوه”.
داوای له یه‌كێتی نیشتیمانیش كرد كه به وریایه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوكه‌وت و لێدوانی وته‌بێژه‌كه‌یان بكه‌ن چونكه ناوبراو له بری چاره‌سه‌ری گرفت،ده‌یان لێدوانی نابه‌رپرسیارانه‌ی داوه كه گرفت و ته‌نگژه‌ی زیاتری یه‌كێتی دروست كردووه.