کۆمه‌ڵی ئیسلامی: پارتی و یه‌کێتی بڕیاریان داوه كوردستان بۆ سه‌رده‌می إغتیالات‌و تیرۆركردن بگه‌ڕێننه‌وه
به‌دوری ده‌زانین پارتی و یه‌کێتی به‌رنامه‌ی کوشتنی سه‌رکرده‌کانی ئۆپۆزسیۆنیان هه‌بێت
نوچه‌نێت
وته‌بێژی مه‌کته‌بی سیاسی کۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستان، له راگه‌یاندراوێکدا رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌دوری نازانن پارتی و یه‌کێتی به‌رنامه‌ی کوشتنی سه‌رکرده‌کانی ئۆپۆزسیۆنیان هه‌بێت، ته‌ئیکید له‌وه ده‌که‌نه‌وه که‌ده‌بێت هێزه‌کانی ئاسایشی هه‌رێم به‌یاسا رێک بخرێت.
له‌راگه‌یاندنه‌که‌یدا وته‌بێژی مه‌کته‌بی ساسی کۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ڵێت”گۆڤاری لڤین ژماره (160) له‌سه‌ر پلانی كوشتنی سێ سه‌ركرده‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن له‌لایه‌ن هه‌ردوو حیزبه‌وه، به‌داخه‌وه هه‌ندێك زانیاری لای ئێمه‌شی پشت ڕاست كرده‌وه، كه له‌كه‌سانێكی دڵسۆزه‌وه پێمان گه‌یشتبوو له‌سه‌ر پلانی كوشتنی ئه‌میرو هه‌ندێك له‌سه‌ركرده‌كانی كۆمه‌ڵ”.
هه‌ر له‌و راگه‌یاندنه‌دا وته‌ببێژی کۆمه‌ڵی ئیسلامی رایده‌گه‌یه‌نێت” ئه‌گه‌ر هه‌ردوو حیزب به‌رنامه‌ی وایان هه‌بێت (كه‌به دووریشی ده‌زانین) ئه‌وا دیاره بڕیاریان داوه كوردستان بۆ سه‌رده‌می إغتیالات‌و تیرۆركردن بگه‌ڕێننه‌وه كه‌هیچ لایه‌كیان سودمه‌ند نه‌بوون لێی”.
ڕاگه‌یندنه‌که‌ی وتبێژی کۆمه‌ڵی ئیسلامی.
ڕاپۆرته‌كه‌ی گۆڤاری لڤین ژماره (160) له‌سه‌ر پلانی كوشتنی سێ سه‌ركرده‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن له‌لایه‌ن هه‌ردوو حیزبه‌وه، به‌داخه‌وه هه‌ندێك زانیاری لای ئێمه‌شی پشت ڕاست كرده‌وه كه له‌كه‌سانێكی دڵسۆزه‌وه پێمان گه‌یشتبوو له‌سه‌ر پلانی كوشتنی ئه‌میرو هه‌ندێك له‌سه‌ركرده‌كانی كۆمه‌ڵ.
ئێمه ڕایده‌گه‌یه‌نین ئه‌گه‌ر هه‌ردوو حیزب به‌رنامه‌ی وایان هه‌بێت (كه‌به دووریشی ده‌زانین) ئه‌وا دیاره بڕیاریان داوه كوردستان بۆ سه‌رده‌می إغتیالات‌و تیرۆركردن بگه‌ڕێننه‌وه كه‌هیچ لایه‌كیان سودمه‌ند نه‌بوون لێی، پێشمان وایه ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌رچووه‌و ئه‌مڕۆ سه‌رده‌می پاراستنی مافی مرۆڤ وئه‌منیه‌تی هه‌رێم‌و ڕۆژی خزمه‌تكردنی زیاتره به‌جه‌ماوه‌ری كوردستان‌و چاكسازی بنه‌ڕه‌تی‌و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانه به‌دیالۆگ‌و گفتوگۆ.
بۆیه ئێمه تأكید ده‌كه‌ینه‌وه له سه‌ر ئه‌وه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی كوردستان (پێشمه‌رگه‌و ئاسایش‌و ده‌زگاكانی زانیاری‌و پاراستن ودژه تیرۆر) به‌یاسا ڕێكبخرێت بۆ پاراستنی ئاسایشی هه‌رێم وژیانی هاوڵاتیانی كوردستان‌و چیتر ئه‌م دوو حیزبه ده‌سه‌ڵاتیان نه‌بێت به‌سه‌ر ئه‌و هێزانه‌دا تا بۆ ئه‌م مه‌رامانه‌و مه‌رامی حیزبی تر به‌كاریان نه‌هێنن.