رۆبۆتی پێشكه‌وتوو راده‌ستی پێشمه‌رگه كرا
نوچە.نیت.خەندان
له رێوڕه‌سمیكدا پرۆسه‌ی راده‌ستكردنی ژماره‌یه‌ك له رۆبۆتی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین و چه‌ند ئامێرێكی دۆزه‌ره‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نی و چه‌ند جۆریكی تر له كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی كه‌نه‌دی به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مڕۆ، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان ناردووه، رایگه‌یاند: “به ئاماده‌بوونی مسته‌فای سه‌ید قادر، وه‌زیری پێشمه‌رگه و ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان بریكاری وه‌زاره‌ت و فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی و ژماره‌یه‌ك له گه‌وره ئه‌فسه‌رانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و برۆنۆ ساكوَماتی، باڵیۆزی كه‌نه‌دا له عیراق و مولحه‌قی سه‌ربازیی كه‌نه‌دا له عیراق، پرۆسه‌ی راده‌ستكردنی ژماره‌یه‌ك رۆبۆتی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین و ته‌قه‌مه‌نی و جلوبه‌رگ و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی كه له كه‌نه‌داوه وه‌ك هاوكاریی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه نێردرابوون، به‌ڕێوه‌چوو”.
له سه‌ره‌تای رێوڕه‌سمه‌كه‌دا، وه‌زیری پێشمه‌رگه سوپاسی حكومه‌تی كه‌نه‌دای كرد بۆ هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی كه له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیدا، وه‌ك ولاَتێكی چالاك بڕیاری كۆمه‌ككردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی داوه و له ماوه‌ی رابردووش‌دا توانیویه‌تی له رێگای چه‌ند گه‌شتێكی ئاسمانییه‌وه هاوكارییه‌كانی بگه‌یه‌نێته هه‌ولێر.
وه‌زیری پێشمه‌رگه، له درێژه‌ی وته‌كه‌یدا، گه‌یشتنی رۆبۆتی هه‌ڵگرتنه‌وه مینی به هه‌نگاوێكی ئیجابی زانی و وتی: “ئه‌م رۆبۆتانه هاوكارێكی باشی تیمه‌كانی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین ده‌بن له‌و ناوچانه‌ی كه ده‌كه‌ونه ده‌ست هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و پرۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانیش بۆ زێدی خۆیان خێراتر ده‌بێت”.
دواتر باڵیۆزی كه‌نه‌دا له عیراق، وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و تیایدا ئاشكرایكرد، كه “كه‌نه‌دا بڕێكی دیاریكراو كۆمه‌ك و هاوكاری له ته‌قه‌مه‌نی و ئۆتۆمبێل و رۆبۆتی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین و جلوبه‌رگ و هێله‌گی گولله‌نه‌بڕی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ته‌رخانكردووه و به‌شێك له‌و كۆمه‌ك و هاوكارییانه پێشتر له‌ڕێگه‌ی گه‌شتی ئاسمانیی فڕۆكه سه‌ربازییه‌كان گه‌یشتۆته هه‌ولێر، ئه‌مڕۆش به‌خۆشحاڵییه‌وه رۆبۆتی هه‌ڵگره‌وه‌ی مین و ته‌قه‌مه‌نی كه به لای ئێمه‌وه بۆ شه‌ڕی دژه داعش و بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پلانه‌كانی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه زۆر چالاك و به‌سوود ده‌بێت بۆ پێشمه‌رگه و گیانی زۆرێك له پێشمه‌رگه و هاولاَتیی سڤیل له به‌ره‌كانی جه‌نگ ده‌پارێزێت”.
هه‌ر له‌درێژه‌ی وته‌كانیدا باڵیۆزی كه‌نه‌دا، به‌ڵێنی دا كه كۆمه‌ك و هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی ولاَته‌كه‌ی به‌رده‌وامییان ده‌بێت و له ئایینده‌یه‌كی نزیكیشدا مژده‌ی خۆشتر راده‌گه‌یه‌نین.
له كۆتایی دیداره‌كه‌شدا وه‌زیری پێشمه‌رگه مه‌دالیای شه‌ره‌فی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی پێشكه‌شی باڵیۆزی كه‌نه‌دا كرد.