ئەمەریكا: تەنیا كورد توانای شەڕكردنی داعشی هەیە

0
peshaئەمەریكا: تەنیا كورد توانای شەڕكردنی داعشی هەیە
نوچە.نیت.ووشە
جەنەرالێكی خانەنشینی ئەمەریكایی دەڵێت كە تا ئێستەش هێزەكانی عێراق ئامادە نین بۆ جێبەجێكردنی ئەركەكانیان لە بەرامبەر داعشدا و ئەوەی دەسكەوتی هەیە لە بەرامبەر ئەو رێكخراوەدا كوردە.
دێڤید گرانج كە فەرماندەیەكی پێشووی هێزە تایبەتەكانی ئەمەریكاییە لە عێراق لە دیدارێكی لەگەڵ تۆڕی هەواڵی “سی ئێن ئێن” لەبارەی دۆخی عێراق گوتی، ئەوەی تا ئێستە دیارە پێشڕەوییەكانی پێشمەرگە و كۆنترۆلكردنەوەی چەندان ناوچەیە.
هەروەها ئەوان ئێستە بەرگری لە كەركووك دەكەن، ئەگەرچی هێرشە ئاسمانییەكانی هاوپەیمانان پاڵپشتییەكی گەورە بووە بۆ پاشەكشەی داعش.
زیاتر گوتی، ئێستە سوپای عێراق ئامادە نییە بۆ جێبەجێكردنی پرۆسەیەكی فراوان و تەنیا ئامانجی دیاریكراوی هەیە و پێویستی بەمەشق و راهێنانی باش هەیە.
ئەو فەرماندەی پێشووی ئەمەریكا رای گەیاند كە كورد توانیویەتی دەستكەوتی گەورە بەدەست بێنێت، ئەگەرچی پێویستیان بەچەك و مەشق هەیە.
روونی كردەوە كە ئەوان لە شەڕی چیادا توانای باشیان هەیە، بەڵام لە دەشتایی و ناوچە كراوەكاندا پێویستیان بەراوێژ و شارەزایی و راهێنان هەیە و ئەگەر ئەوانەشیان بۆ برەخسێت ئەوە توانای كۆنترۆڵكردنەوەی زیاتریان بۆ ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی داعش دەبێت.
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com