نیشتیمان كلیپێكی جیاواز بۆ پێشمەرگە دەكات

0

nishtنیشتیمان كلیپێكی جیاواز بۆ پێشمەرگە دەكات

نوچە.نیت.رووداو

گۆرانیبێژ نیشتیمان كۆتایی بە نوێترین بەرھەمی خۆی دێنێت و لە چەند رۆژی داھاتووشدا بەشێوەی كلیپ بڵاویدەکاتەوە.
شۆرشڤان سدیق شێرۆ، دەرھێنەری کلیپەکە بۆ رووداو گوتی:” کچە گۆرانیبێژ نیشتیمان لە چەند رۆژی رابردوودا کاری کلیپکردنی بەرھەمیێکی بە 3 زمان کۆتایی پێھێناو لە چەند رۆژی داھاتووش بە شێوەی کلیپ بڵاوی دەکەینەوە”.

شۆرشڤان باسی ناوەڕۆکی بەرھەمەکە دەکات و دەڵێت:” بەرھەمی پێشمەرگە بە 3 زمان (كوردی، ئینگلیزی و فارسی) گوتراوە، ھەروەھا تێکستی ئەم بەرھەمەش لە لایەن نیشتیمان خۆی نووسراوە، تەنھا تێکستە کوردییەکە نەبێت ئەویش شاعیر حەمەسەعید ئیبراھیم بۆی نووسیوە و ئاریۆس ئاوازی بۆ داناوە”. بەپێی گوتەی شۆرش، ئەم كلیپە لەروویتەكنیك و وێنەگرتنەوە لەو كارانەی پێشتر جیاوازە كە بۆ پێشمەرگە كراون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com