كام یادی ڕاپه‌ڕین؟

0

 

ئارام هادی.

ڕاپه‌ڕین كرا بۆچی؟، كێ ڕاپه‌ڕینی كرد؟، ڕاپه‌ڕین چی لێ به‌رهه‌م هات؟!

ڕاپه‌ڕین بۆچی؟

ڕاپه‌ڕین كرا، بۆئه‌وه‌ی كه‌ گه‌لی كورد، له‌ باشوری كوردستاندا، له‌دوای نزیك به‌ سه‌ده‌یه‌ك، هه‌ناسه‌یه‌كی ئازادی هه‌ڵمژێت، ڕاپه‌ڕین كرا، بۆئه‌وه‌ی له‌دوای ئه‌و قڕكردنه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌كه‌كانی به‌غداده‌وه‌، به‌سه‌رگه‌له‌كه‌مان هات، كه‌مێك به‌ ئاسوده‌یی بژین، ڕاپه‌ڕین كرا، بۆئه‌وه‌ی گونده‌كان زیاتر له‌ پێشو ئاوه‌دان بكرێنه‌وه‌، ڕاپه‌ڕین كرا، بۆئه‌وه‌ی چیدی، دایك جه‌رگی نه‌سوتێ، ژن بێوه‌ژن نه‌كه‌وێت، منداڵ هه‌تیونه‌بێت، ڕاپه‌ڕین كرا، بۆئه‌وه‌ی كه‌ چیدی چاوله‌ده‌ستی دوژمن نه‌بین، له‌په‌نای حكومه‌تێكی خۆماڵیدا بحه‌سێینه‌وه‌، ڕاپه‌ڕین كرا بۆئه‌وه‌ی كه‌ سه‌روه‌تی سه‌رخان و ژێرخانی وڵاته‌كه‌مان به‌تاڵان نه‌برێت، ڕاپه‌ڕین كرا، بۆئه‌وه‌ی له‌ ڕابردوو زیاتر گرنگی به‌ كه‌رتی كشتوكاڵ بدرێت، ڕاپه‌ڕین كرا، بۆئه‌وه‌ی له‌جاران زیاتر، په‌یوه‌ندیه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان توندو تۆڵ بكرێن، ڕاپه‌ڕین كرا، بۆئه‌وه‌ی كه‌ له‌ پێشتر زیاتر، گرنگی به‌ كلتور و هونه‌ری كورده‌واری بدرێت، ڕاپه‌ڕین كرا، بۆئه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌مان، له‌ داهاتی ده‌وڵه‌مه‌ندی كوردستاندا، به‌بێ جیاوازی شه‌ریك بن، ڕاپه‌ڕین كرا، بۆ گێڕانه‌وه‌ی كه‌رامه‌تی تاكی كوردی، كه‌ده‌مێك بوو، له‌ ژێر پێی دوژمندا شكابوو، ڕاپه‌ڕین كرا بۆ گێڕانه‌وه‌ی سه‌رجه‌می پیرۆزیه‌كانی گه‌له‌كه‌مان، كه‌ له‌دێر زه‌مانه‌وه‌ له‌لایه‌ن دۆژمنه‌وه‌ نه‌فره‌تی لێكرابوو، ڕاپه‌ڕین كرا، بۆئه‌وه‌ی هتد.

كێ ڕاپه‌ڕینی كرد؟.

له‌ دوای ئه‌و په‌لاماره‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كانه‌ی، ڕژێمی عیراقی، بۆسه‌ر شۆڕشه‌كانی كورد، شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی ئیران، عیراق، په‌لاماردانی كوه‌یت، هه‌رله‌لایه‌ن هه‌مان ڕژێمه‌وه‌، ئیدی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه‌ و جیهانیش، ورده‌ ورده‌، له‌ پاڵپشتی ڕژێمی عیراقی پاشگه‌زبونه‌وه‌، ڕاپه‌ڕین كرا، به‌ هاوكاری، چاوپۆشینی، ده‌وڵه‌تانی زلهێزی ناوچه‌یی و جیهانی، یه‌ك هه‌ڵوێستی هێزه‌ كوردیه‌كان و یه‌كگرتنیان له‌ به‌ره‌یه‌ك به‌ناوی به‌ره‌ی كوردستانی، كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان، به‌ ژن و منداڵ و گه‌نج و پیره‌وه‌.

ڕاپه‌ڕین چی لێ به‌رهه‌م هات؟!.

گه‌ل برسیتر له‌ ڕابردوو، حزبه‌كان دیسان، له‌سه‌ر داهاتی وڵاته‌كه‌م، چه‌كه‌كانیان به‌ره‌ و ڕووی یه‌كتر به‌رز كرده‌وه‌، هه‌رچی كه‌ره‌سته‌ی خزمه‌ت گوزاری بوو، ئاودیوكرا، گونده‌كان وێرانتربون، ڕێژه‌ی، جه‌رگ سوتاوی دایك، بێوه‌ژن، منداڵی هه‌تیو، زیاتر بوو، په‌یوه‌ندیه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان زیاتر به‌ره‌و پوكانه‌وه‌ چوو، كلتورێكی سارد و سڕی ڕۆژئاواییان له‌ جێگه‌ی دانا، كلتور و هونه‌ری كوردی هه‌ر بوو به‌عه‌یبه‌ و له‌جێگه‌یدا هونه‌ر و كلتوری عه‌ربی، توركی، فارسی، ئه‌وروپی، جیگه‌ی گرته‌وه‌. له‌ ژێر سایه‌ی حكومه‌تی خۆماڵی، ئه‌وه‌ی ناوی ئاسوده‌یی بوو، نه‌ما، زیاتر له‌ پێشوو چاومان له‌ ده‌ستی دوژمن بوو، به‌ جۆرێك بۆله‌ته‌نانێك ڕۆژ تا ئێواره‌، له‌به‌رده‌ستی ئاغایه‌كی فارسی، یان قارداشێكی توركی، حه‌ماڵیمان ده‌كرد، سه‌روه‌ت و سامانی وڵاته‌كه‌م، تا ئێستاش نازانین چه‌نده‌؟! له‌ كوێ یه‌؟! چی لێده‌كه‌ن؟!، نه‌ك گرنگیان به‌ كه‌رتی كشتوكاڵ، نه‌دا به‌ڵكو له‌ جێگه‌ی كارگه‌ زه‌به‌لاحه‌كانینان هێنا و داهاته‌كه‌ی بۆ چه‌ند كه‌سێكی دیاری كراو، دوكه‌ڵ و سه‌ره‌تانه‌كه‌شی بۆ گه‌لی داماو، داهاتی وڵاته‌كه‌م، ڕۆژ به‌ ڕۆژ كه‌سانێكی به‌ په‌نجه‌ی ده‌ست ژمێردراو ده‌باته‌، حه‌وت ته‌به‌قه‌ی ئاسمان، گه‌لی كوردیش به‌ چركه‌، به‌ناخی زه‌ویدا ده‌باته‌ خواره‌وه‌، كه‌رامه‌تی تاكی كوردیان، به‌ده‌ستی خۆیان، دووباره‌ سه‌ره‌ و نگون كرده‌وه‌، هه‌رچی پیرۆزی بوو، كردیانه‌ كه‌ره‌سته‌ی پاره‌ په‌یداكردن، بۆخۆیان، له‌ به‌رچاوی ئێمه‌ش ڕه‌شتریانكرد، هتد.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com