ئازاد شكور
ماوه‌ی چه‌ند رۆژیكه هیرشی رزگاركردنی پاریزگای سه‌ڵاحه‌دین ده‌ستی پێكردوه و تا ئێستا ئامانجه‌كانی روون نییه كه ئاستی شه‌ڕه‌كه گه‌شتوته چی راده‌یه‌ك. هه‌ندێك راگه‌یاندن باس له پێشكه‌وتنێكی كیسه‌ڵ ئاسا ئه‌كه‌ن له لایه‌ن سوپای عیراق وحه‌شدی شه‌عبیه‌وه وهه‌ندێكیش باس له شكستیكی ناراسته‌وخۆی هێزه عیراقیه‌كان ئه‌كه‌ن. ره‌نگه ته‌نها كات راستگۆیی هه‌واڵه جیاوازه‌كان یه‌ك لا بكاته‌وه
دیاره له سه‌ره‌تایی هاتنی داعش بۆ ناوچه‌كه‌و ده‌ست به‌سه‌راگردنی زیاتر له 20% ناوچه‌كانی عیراق به تایبه‌ت ناوچه سونه نیشینه‌كان نه هێزه عێراقیه‌كان و نه زلهێزه‌كان توانیان ئه‌و گرێ كوێره بزانن كه هۆكاره‌ی ئه‌و پێشكه‌وتنه به‌په‌له‌ی داعشه چی بوو .
بۆچونی جیاوازیش زۆر بون له‌وانه یارمه‌تیدانی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه بۆ ئه‌و چه‌كدارانه‌و روخاندنی وره‌ی هێزه عیراقیه‌كان وبوچونیكی شاراوه‌ش تا راده‌یه‌ك هه‌بوو كه ئه‌مریكا وئیسرائیل له‌پاڵ ئه‌وانیش ولاتی توركیا هانده‌ر ویارمه‌تیده‌ری ناراسته‌وخۆی داعش بوون له سه‌ره‌تایی هاتنیان بۆ ناوچه‌كه .دوخه‌كه تا راده‌یه‌ك ئاڵوز بوو هه‌موو لایه‌ك هه‌ستی به مه‌ترسی ده‌كرد تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی داعش پلانی شه‌ر بگۆریت وسه‌نگه‌ر له هه‌ریمی كوردستان بگریت ئه‌وه‌ی جیگه‌ی خۆش حالی بو كه هیزی پیشمه‌رگه قارامان ئاسا هاتنه ده‌ست لیان وتا راده‌یه‌ك له‌سه‌ره‌تاوه تۆانیان ریگری له پیشكه‌وتنه‌كان بكه‌ن ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چیت داعش نیازی داگیر كردنی هه‌ریمی كوردستانیشی هه‌بو به‌لام كه هیرشه‌كان گه‌شتنه ئه‌و راده‌ی هه‌ریمی كوردستان وهه‌ولیری پایته‌خت بكه‌ویته ژیر مه‌ترسی جدی له داگیركردنیان له لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه ئه‌مریكا وزل هیزه‌كان هاتنه سه‌ر خه‌ت وتوانیان نه‌ك ریگری له پیشكه‌وتنی داعش بگرن به‌لكو ئه‌ستونی فه‌قه‌ری ئه‌و هیزه بشكێنن. چی له عیراق وچی له كۆبانی.
ئه‌وه‌ی كه ناكرێت ئینكاری لی بكریت ئه‌وه‌یه له پال ئه‌و هه‌موو پیشكه‌وتنه‌ی داعش عیراق وهه‌ریمی كوردستان تووشی قه‌یرانیكی كاره‌ساتی بوونه‌وه كه هه‌موان ده‌زانیت ئیستا موچه به چی شێوه‌یه‌ك دابین ئه‌كریت. ئیتر دۆخه‌كه وای خۆاست كه عیراق به فه‌رمی داوا له ئه‌مریكا وزل هیزه‌كان بكات فریای حكومه‌ت ومیله‌تی عیراق بكه‌ون به شیوه‌یه‌كی نیمچه نهینی وئاشكراش ئیران له‌سه‌ر خه‌ت بو چ بۆ یارمه‌تیدان وچ بۆ پاراستنی زۆنی شیعه له عیراق له‌پال ئه‌وانش مه‌زارگه شیعیه‌كان. ئه‌وه‌ی ئینكار ناكریت ئه‌مریكا وزل هیزه‌كان كه هاوپه‌یمانیه‌كیان دروست كرد وه‌ك ئاماژه‌ی پی كرت ستونی فه‌قه‌ری داعشیان شكاند تا داعش گه‌شته ئه‌و ئاسته‌ی ئیتر بڵیت ستوپ ومن به‌مه‌ی ده‌ستم كه‌وتوه رازیم.
دوای ئه‌وه‌ی پیشمه‌رگه به‌شیكی زۆری ناوچه‌كانی له‌ژیر ده‌ستی داعش وه‌رگرته‌وه وهیزه هاوپیمانه‌كانیش به‌رده‌وام هیرشیان بۆ سه‌ر باره‌گاو موڵگه‌ی داعش ده‌ست پی كرد عیراق پی ناوه دۆخیكی تر كه ئه‌ویش گۆرانكاری بو له ستراتیژی شه‌ر بو له به‌رگریه‌وه بۆ هیرش كردن . وه‌ك ده‌زانن ماوه‌یه‌كه هیرشه‌كان ده‌ستیان پی كردوه له لایه‌ن سوپای عیراق وحه‌شدی شه‌عبی وسه‌ركرده عه‌سكه‌ریه ئیرانیه‌كان ئه‌وه‌ی له‌م شه‌ره به‌دی ئه‌كریت ئیران به مۆریكی عیراقی مه‌سجیكی روونی به گۆی ئه‌مریكا دا كا چیتر عیراقیه‌كان توانای ده‌ست وه‌ستانیان نه‌ماوه وئه‌بیت تۆڵه بكه‌نه‌وه مه‌سجه‌كه به‌وه‌ش كۆتایی نه‌هات به‌لكو ئه‌و مه‌سجه ئه‌وه‌شی له خۆ گرد كه ئه‌ڵیت ئه‌مریكا چیتر عیراق ده‌وڵه‌تیكی بی ده‌سه‌لات نیه وپشت به هیزی هاوپیمانان ببستیت وخۆی توانای پاریزگاریكردنی هه‌یه له‌خۆی.وهه‌روه‌ها له بری ئه‌مریكا ئه‌توانین پشت به هیزی ده‌ره‌كیش ببستین كه ئه‌ویش ئیرانه دیاره ئه‌م مه‌سجه ئه‌مریكای هیناوه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه خه‌ریكه عیراق له ژیر ركیفی ئه‌مریكا ده‌رچیت وئه‌و ئه‌رك وپشت به‌ستنه‌ی جاران كه به ئه‌مریكایان به‌خشیبو ئیستا به ولاتیكی تر به‌خشراوه كه ئه‌ویش ئیرانه. .
شه‌ری رزگار كردنی سه‌لاح ا‌لدین :مه‌سجیكی ئیرانی بوو بۆ ئه‌مریكا به مۆری عیراقی
0
Share.