نوچەنێت.knn:
به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌و به‌رپرسی گشتی راهێنه‌رانی هاوپه‌یمانان له هه‌رێمی كوردستان دووه‌مین خولی مه‌شق و راهێنانی پێشمه‌رگه له فێرگه‌ی مه‌شقی پڵنگه‌كانی زێره‌ڤانی ده‌ستی پێكرد.
خوله‌كه بۆ ماوه‌ی چوار هه‌فته به‌رده‌وام ده‌بێت و به هاوكاری شه‌ش وڵاتی هاوپه‌یمان (ئه‌ڵمانیا، ئیتالیا، هۆڵه‌ندا، به‌ریتانیا، ئه‌مریكا و نه‌رویج) مه‌شق به نزیكه‌ی ٥٠٠ پێشمه‌رگه ده‌كرێت له‌سه‌ر به‌رگری و شێوازه‌كانی شه‌ڕی ناوشار.
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی كوردستان مسته‌فا سه‌ید قادر له‌لێدوانێكدا سوپاسی راهێنه‌رانی هاوپه‌یمانیكردو داواشی له هه‌موو پێشمه‌رگه‌كان كرد، به دڵ و جه‌سته سوود له راهێنان‌و مه‌شقه‌كان وه‌ربگرن.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش بۆ ئه‌وان زۆر گرنگه‌و داعش دوژمنی هه‌مووانه، هه‌روه‌ها پێشمه‌رگه به ئازایه‌تی توانی‌ویه‌تی ناوی له هه‌موو جیهان به‌رز بكاته‌وه‌و ئه‌ركی هه‌مووانه ئه‌و ناوه پیرۆزه بپارێزن.
لای خۆیه‌وه، به‌پرسی راهێنه‌رانی هاوپه‌یمانان له هه‌ولێر یوهان شنایده‌ر وتی: له‌م خوله‌دا ئه‌ركیان ئه‌وه‌یه زۆرترین زانست و زانیاری سه‌ربازی به پێشمه‌رگه بده‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌و زانیاریانه‌ی كه ده‌بنه یارمه‌تیده‌ر بۆ ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بتوانێت خاك و ناوچه‌كان بپارێزێت، وتیشی، پێشمه‌رگه ته‌نیا بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌ند هێڵك له‌سه‌ر نه‌خشه‌كان شه‌ڕ ناكات، به‌ڵكو له پێناو هه‌موو دۆست و هاوڕێ و خێزانه ئاواره‌كان و له پێناو ئازادی شه‌ڕ ده‌كه‌ن.