چیرۆكى ئه‌و ئه‌مریكیه‌ى له‌ریزه‌كانى پێشمه‌رگه‌دایه‌

0

نوچه‌ نێت
رۆژنامه‌یه‌كى ئه‌مریكى چیرۆكى ئه‌و پیاوه‌ ئه‌مریكییه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ریزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ دا شه‌ڕى داعش ده‌كات له‌ به‌رى ئازایى، پێشمه‌رگه‌كانى هاوڕێى به‌” كوڕى سه‌گ ” ناوى ده‌به‌ن و داعشیش پاداشتى بۆ كوشتنى داناوه‌.
رۆژنامه‌ى ” الیوم السابع”ى عه‌ره‌بى. چیرۆكى ئه‌و پیاوه‌ ئه‌مریكیه‌ى بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ له‌ریزى پێشمه‌رگه‌كان شه‌ڕ له‌دژى داعش ده‌كات. ئه‌و رۆژنامه‌ عه‌ره‌بییه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ چیرۆكه‌كه‌ له‌ رۆژنامه‌ى ” ده‌یلى بیستى” ئه‌مریكى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌. وه‌ك ئاماژه‌شى بۆ كراوه‌ رۆژنامه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ش ناوى راسته‌قینه‌ى ئه‌و پیاوه‌ى ئاشكرا نه‌كردووه‌ و ته‌نها به‌ مایكل ناوى هێناوه‌.
مایك له‌ ریزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ خۆبه‌خشانه‌ شه‌ڕ له‌دژى داعش ده‌كات. وه‌ك ئاشكراى ده‌كات ئه‌و پێشتر یه‌كێك بووه‌ له‌ مافیاكان، گروپى عه‌سابه‌ى ماتۆڕیان هه‌بووه‌. ئه‌و چه‌ندین جار به‌ تۆمه‌تى كه‌تن و تاوان له‌ ئه‌مریكا ده‌ستگیركراوه‌. خۆشى له‌ ویلایه‌تى كولورادوى ئه‌مریكى ژیاوه‌. ته‌مه‌نى له‌سییه‌كاندایه‌. ئه‌و كاتێك باسى له‌عه‌سابه‌یى خۆى كردووه‌ وتویه‌تى” ئه‌مانه‌ هه‌موو بوون به‌رابردوو” ئێستا ئه‌و پێیوایه‌ شه‌ڕێكى پیرۆز ده‌كات. شانوقۆڵى هه‌موو تاتۆیه‌ به‌ڵام ئه‌زمونى سه‌ربازى ئه‌و ده‌رده‌كه‌وێت دواى عه‌سابه‌یى “سه‌ربازێك بووه‌ له‌و هێزه‌ فه‌ڕه‌نسییه‌ى كه‌ دروست كراوه‌”.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ مایكل له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌ خۆشه‌ویسته‌ و له‌ داقوق له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌كان دایه‌. ئه‌وان مایكل زۆر به‌ ئازا ده‌زانن بۆیه‌ به‌ ” به‌كوڕى سه‌گ ” ناوى ده‌به‌ن. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر سوكایه‌تى نییه‌. به‌ڵكو له‌به‌ر ئازایى ئه‌و پیاوه‌یه‌. هه‌ر ئه‌م ئازاییه‌ش وایكردووه‌ داعش پاداشت بۆ سه‌رى ئه‌و پیاوه‌ دابنێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com