قوباد تاڵەبانی: توندوتیژییه‌كان له ئاكامی هه‌ڵپه‌و ته‌ماعی سیاسییه‌وه بوو تا ئەوەی له رێگه‌ی سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه نه‌یانتوانی، له رێگه‌ی توندوتیژییه‌وه به‌ده‌ستیبێنن
نوچەنێت / ئاژانسەکان
قوباد تاڵەبانی لە وەڵامی بابەتێکدا کە باسی بەردەوامی توڕەبونی خەڵکی کوردستان دەکات لە رۆژنامەی نیۆرک تایمز، رایگەیاند “توندوتیژییه‌كان له ئاكامی هه‌ڵپه‌و ته‌ماعی سیاسییه‌وه بوو، به‌مه‌به‌ست و مه‌رامی ئه‌وه‌ی كه له رێگه‌ی سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه نه‌یانتوانی به‌ده‌ستیبهێنن، له رێگه‌ی هێزو توندوتیژییه‌وه به‌ده‌ستیبهێنن”.
دوای ئەوەی لە رۆژنامەی نیۆرک تایمز بابەتێک بەناوی “دوای سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکان توڕەیی لەکوردستانی عێراق بەردەوامە”. بڵاو کرایەوە، لەوەڵامی ئەو بابەتەدا قوباد تاڵەبانی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەهەمان رۆژنامەکدا دەڵێت”حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2009 و به‌ده‌ستهێنانی رێژه‌ی نزیكه‌ی 60%ی متمانه‌ی ده‌نگده‌ران دامەزراوەو ناتوانرێت به‌راودبكرێت به‌حكومه‌ته دیكتۆره‌كانی میسر‌و تونس”. تاڵەبانی هەر لەوەڵامی ئەو بابەتەدا، باسی خۆپیشاندانەکانی کوردستان دەکات و رایدەگەیەنێت “توندوتیژییه‌كان له ئاكامی هه‌ڵپه‌و ته‌ماعی سیاسییه‌وه بوو به‌مه‌به‌ست و مه‌رامی ئه‌وه‌ی كه له رێگه‌ی سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه نه‌یانتوانی به‌ده‌ستیبهێنن، له رێگه‌ی هێزو توندوتیژییه‌وه به‌ده‌ستیبهێنن”.
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی کۆتا هێنان بەخۆپیشاندانەکان لە کوردستاندا بۆ نیۆرک تایمز وتویەتی”له‌به‌رامبه‌ردا هێزه ئه‌منییه‌كان سه‌برو ئارامی زۆریان نواند له‌ڕووی زیاتر له سێ مانگ هاندان و وروژاندان گێچه‌ڵپێكردنیان، به‌داخیشه‌وه هه‌رتوندوتیژییه‌ك له ئارادابێت بێ قوربانی نابێت و قوربانیش له هه‌ریه‌كه له خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ئه‌منییه‌كانیش كه‌وته‌وه”.
تاڵەبانی بۆ نیۆرک تایمز نایشارێتەوە کە کەموکوڕی لە ئەدای حکومەتدا هەیە و ئاشکراشی دەکات کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوکاری شارەزایان لەهەوڵی چاکسازیدایە و دەڵێت”ره‌خنه‌و تێبینی راست و جدی له ئارادان سه‌باره‌ت به‌ئه‌دای حكومه‌تی هه‌رێم، له هه‌مانكاتدا كاریشكراوه بۆ چاره‌سه‌ركردنیان، سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌رنامه‌یه‌كی چاكسازی ده‌ستپێكردووه، خۆشمان ئاماده‌كردووه بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت، حكومه‌ت له‌لایه‌ن شاره‌زایان و پسپۆرانه‌وه هاوكاریده‌كرێت، بۆ بره‌ودان به‌ئه‌دای حكومه‌ت و شه‌فافیه‌ت و لێپرسینه‌وه بۆ پێوه‌رێكی باڵاتر”.
هەر لەوەڵامەکەی بۆ نیۆرک تایمز، قوباد تاڵەبای هەڵوەشاندنەوەی حکومەت بە هەرەشە بۆ سەر دیموکراسیەت ناو دەبات و پێی وایە”بانگه‌شه‌كردن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كه به‌شێوازێكی دیموكراسی هه‌ڵبژێردراوه، نا به‌رپرسیارانه‌یه‌و چونه ژێر باری ئه‌و داوایه، سه‌ره‌تایه‌كی ترسناك و مه‌ترسیداره له‌سه‌رسه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌ی دیموكراسی له هه‌رێمی كوردستاندا”.