ئارام هادی.
مه‌رگی فه‌رینازیش حزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی نه‌جوڵاند،!!له ڕووداوه نه‌خوازراوه‌كه‌ی كیژه‌كه‌ی مهاباده‌وه، ئه‌وه فێربوین، كه لایه‌نه سیاسیه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، نایانه‌وێت هیچ ده‌ست وه‌ردانێك بكه‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌نه‌بم به‌ڕووداوێكی ناخۆیی كۆماری ئیسلامی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن!!!!
زۆرجار شۆرشێك یان گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتی وڵاتێك له‌كه‌سێكی ئاسایی یه‌وه، دروست ده‌بێت، نمونه‌ی خۆسوتاندنی كرێكاره‌كه‌ی تونسمان له‌بیره، كه كۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتی دیكتاكتۆری له‌و وڵاته هێنا.
له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، پیش كۆماری مهاباد و دوای كۆماریش، به‌چڕوپڕی، به‌تایبه‌ت له‌قۆناغی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو، شۆرشی كوردی هه‌میشه له‌به‌رده‌وامیدابوه، بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ڕه‌واكانی گه‌لی ڕۆژهه‌ڵات، به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستا ئه‌و شۆڕشانه نه‌بونه هۆی ڕزگاریه‌كی هه‌میشه‌یی، سروشتی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ته‌واو جیاوازه له‌گه‌ڵ به‌شه‌كانیتری كوردستان، له‌باكوری كوردستان ڕاسته خاك ئازاد نیه، به‌ڵام كاتێك سه‌ردانی باكوری كوردستان ده‌كه‌ی خه‌ڵك ته‌واو له‌ڕووی ئه‌قڵه‌وه ئازاده و هه‌رشاره و خۆی خۆی به‌ڕێوه‌ده‌بات، ڕۆژئاوای كوردستانیش به‌هۆی ئه‌و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه كه له سوریابه‌رده‌وامه له‌ئێستادا هه‌رخۆیان خۆیان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، باشوری كوردستانیش له‌دوای ڕاپه‌ڕینی 1991به‌دواوه خاوه‌نی حكومه‌ت و په‌ڕله‌مانی خۆیه‌تی، له ئێستاشدا له‌چوارچێوه‌ی عیراقی فیدڕاڵ‌دا وه‌ك تاقانه حكومه‌تی فیدڕاڵی خۆی به‌ریوه‌ده‌بات و سه‌ركێشی ده‌كات بۆ سه‌ربه‌خۆیی یه‌كجاره‌كیش.
به‌ڵام به‌داخه‌وه ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، هیچ مۆدێلێكی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری نیه، كه له به‌شه‌كانیتری كوردستاندا هه‌ن، له‌كاتێكدا گه‌لی ڕۆژهه‌ڵات هیچ كاتێك ده‌سته‌وئه‌ژنۆ دانه‌نیشتوه و ڕووداوه‌كانی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕی بێت، ته‌نها دوومانگ دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی گه‌لی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان هاتنه‌مه‌یدان و سه‌رهه‌ڵدان دژی ئه‌و ڕژێمه ده‌ستی پێكرد، له‌ساڵی 1993یه‌كه‌مین سه‌رهه‌ڵدانی گه‌وره ده‌ستی پێكرده‌وه، به‌هۆی شه‌هیدبونی چه‌ند هاوڵاتیه‌كه‌وه له‌لایه‌ن ئیتڵاعاته‌وه، به‌به‌رده‌وامیش له‌ساڵیادی تیرۆركردنی هه‌ردوو سه‌ركرده‌ی كوردشه‌هیدان(د. قاسملو، د. شه‌ره‌فكه‌ندی) له‌لایه‌كیتره‌وه بۆساڵیادی ده‌ستگیركردنی (ئۆجه‌لان)یش خۆپیشاندان به‌رده‌وامی هه‌یه، له‌لایه‌كیتره‌وه بۆ شه‌هیدبونی چالاكوانانی سیاسیش گه‌لی ڕۆژهه‌ڵات بێ ده‌نگ نین و هه‌میشه هاتونه‌ته مه‌یدانی خه‌بات، ده‌كرێت بڵێین گه‌لێكی زیندوو كه تینوی ئازادیین هه‌ن، به‌ڵام ئایا حزبه‌سیاسیه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات تاچه‌ند له‌ئاستی ڕووداوه‌كان و داخوازی خه‌ڵكه‌كه‌یدان.؟؟
دواین كاره‌سات له‌م هه‌فته‌ی پێشودا، به‌هۆی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆسه‌ر شه‌هیدی به‌رگری له شه‌ره‌ف و ناموس شه‌هید(فه‌رنیاز)دا، ڕوویدا، هه‌رچه‌نده خاوه‌نداری گه‌له‌كه‌مان له‌و كیژه قاره‌مانه جێگه‌ی دڵخۆشی بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌بینین، حزبه‌سیاسیه‌كان به‌داخه‌وه به‌رنامه‌یه‌كی ڕوونیان نیه، بۆوه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رهه‌ڵدانانه‌ی كه تا ئێستاش له‌لایه‌ن گه‌له‌وه له زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات به‌رده‌وامی هه‌یه.
له‌دیدی حزبه‌سیاسیه‌كانی كوردستان به‌گشتی یه‌وه، حكومه‌تی ئێران زۆر له‌قه‌باره‌ی خۆی گه‌وره‌كراوه، و وه‌ك ئیمپڕاتۆریه‌تێك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، مردنی شۆڕشی چه‌كداری حزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتیش په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه‌هه‌یه، كه نایانه‌وێت جه‌نگی سه‌رتاسه‌ری له‌دژی كۆماری ئیسلامی بكه‌ن، بیانوی ئه‌مه‌ش زلهێزی ئێرانه له‌ناوچه‌كه‌دا، به‌ڵام داخوازی گه‌له‌كه‌مان بۆ هێنانه‌دی مافه‌كانیان ئه‌و بێ ده‌نگیه ناناسێت.
ڕاسته له مێژووی مرۆی جیهانیدا هه‌میشه چه‌ند كه‌سێك یان گروپ و چه‌ند حزبێك بونه‌ته سه‌رمه‌شقی گه‌له‌كانیان، بۆبه‌ده‌ستهێنانی مافیی خه‌ڵكی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات به‌گشتی هه‌ربێ ده‌نگی هه‌ڵبژێرن، ئه‌وا كاتی ئه‌وه‌ش هاتوه گه‌له‌كه‌مان له ڕۆژهه‌ڵات بیرله‌وه‌بكاته‌وه، حزبه‌كلاسیكیكانی ئێستا داوی داخوازی گه‌لی پێ نادرێته‌وه، ده‌بێت بیرله‌وه‌بكه‌نه‌وه كه خۆیان چی جۆره ڕیگایه‌ك هه‌ڵده‌بژێرن له‌ده‌ره‌وه‌ی حزبه‌كان.
لێداون و ناڕه‌زایی حزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات بۆ ئه‌م سه‌رهه‌ڵدانه هه‌بوه، به‌ڵام هێمنی و شه‌رمی پێوه‌دیاربوو.