مه‌حمود حاجى
دوێنى له‌كاتى دانیشتنى په‌ڕله‌مان په‌ڕله‌مانتارێكى شیوعى له‌گه‌ڵ په‌ڕله‌مانتارێكى كۆمه‌ڵ ده‌بێته شه‌ڕیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى شیوعیه‌كه وتویه‌تى” ده‌وڵه‌تى ئیسلامى تیرۆریست” و كۆمه‌ڵه‌كه‌ش پێیوابووه نابێت وابڵێت واباشتره داعش به‌كاربهێنێت.
رووداو كاتێك ئه‌و هه‌واڵه‌ى نووسیوه باكگراوه‌ندێكى جوانى داوه‌ته هه‌واڵه‌كه و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه كه هه‌ر ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى كۆمه‌ڵى ئیسلامى بوون وتویانه هه‌موومان قه‌رزارى ئه‌بوكاروانین(په‌ڕله‌مانتاره‌كه‌ى شیوعى) چونكه ئه‌و نه‌بووایه نیسابى په‌ڕله‌مان له 23ى حوزه‌یران ته‌واو نه‌ده‌بوو. ئه‌مه مه‌به‌ست ئه‌و كاته‌یه كه دیبلۆماسیه ئێرانییه‌كه له‌ناو په‌ڕله‌مان ئاماده‌بوو، پارتیش بایكۆتى كردبوو. به‌ڵام ئێستا كاتێك بابه‌ته‌كه هاتۆته سه‌ر داعش ئه‌و نه‌ك ئه‌ندام په‌ڕله‌مانێكى كۆمه‌ڵ به‌ڵكو دووان قۆڵ له ئه‌بوكاروان هه‌ڵده‌ماڵن و شه‌ڕى له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن چونكه مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌ندى به داعشه‌وه هه‌یه.
له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى ناوهێنانى داعش، ئیسلامییه‌كان به‌پێچه‌وانه‌ى راگه‌یاندنى دونیا پێیانوایه ده‌بێت” داعش” به‌كاربێت له‌برى ده‌وله‌ى ئیسلامى. كه‌چى ناوهێنانى” ده‌وله‌ى ئیسلامى” له‌دونیا له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه به‌كاردێت كه خۆى زۆر به‌پرۆفیشناڵ ده‌زانێ له‌راگه‌یاندن و یانیش سووكه ئیعترافێك به‌و هێزه ده‌كات.
مه‌سه‌له‌ى منه‌تباربوونى ئه‌بوكاروانیش بابه‌تێكى دیكه‌یه و ئه‌مه له‌ئیسلامییه‌كان نامۆ نییه. چونكه هه‌ر دوێنێ بوو حاجى كاروانى یه‌كگرتوو دیندار دۆسكى به كابرایه‌كى دونیایى ناو برد. كه‌چى پێشتر ئه‌ندامێكى دامه‌زرێنه‌ر یه‌كگرتوو بوو. به‌ڵام كه له‌وان جیابۆیه‌وه ئه‌وا بوو به‌كابرایه‌كى دونیایى.
ئێستا من باسى دوو لایه‌ن ده‌كه‌م یه‌كیان شیوعى و دووه‌میان ئیسلامى. له‌و كاته‌دا وته‌ى كابرایه‌كى مێژووناسى كوردم به‌بیرهاته‌وه كه ده‌یگوت” له‌كاتى په‌نجاكانى عێراق شیوعییه‌كان عێراقیان تێك دا. ئێستاش ئیسلامییه‌كان”. خۆشه ئه‌و دووانه‌ش كاتێك به‌ریه‌ك ده‌كه‌ون به‌زمى سه‌یروسه‌مه‌ره رووده‌دات.
هه‌موو لایه‌نێك ده‌زانێت حزبى شیوعى عێراق چ رۆڵێكى خراپى بۆ عێراق هه‌بووه. ته‌نانه‌ت بۆ خودى خۆشى كوشنده بووه. هه‌ر ئه‌و حزبه بوو رێكه‌وتنى له‌دواى نسكۆى كورد له‌گه‌ڵ به‌عس كرد. هه‌ر ئه‌و حزبه بوو سه‌دان جار كادیرانى خۆیان ئیعترافیان له‌سه‌ر خۆیان كردووه و هه‌رهه‌موو ره‌فیق و كادیرى خۆیان خستۆته زیندانه‌وه. ئه‌وه‌ى ته‌نها چه‌ند كتێبێكى له‌باره‌ى شیوعییه‌كانى عێراق خوێندبێته‌وه ده‌زانێ ئه‌و حزبى به” حزبى ئیعترافات” ناسراوه. ئه‌وه نه‌شیوعى كوردستان. جا شیوعى كوردستان لێره‌دا چ رۆڵێك ده‌گێڕێ؟ ده‌مێك به‌لاى پارتى و ده‌مێك به‌لاى یه‌كێتییه‌وه. دواجاریش ئه‌مه ئه‌وحزبه چه‌په‌یه كه ئیسلامییه‌كان موجامه‌له‌یان كرد و دواتریش هێرشیان كرده سه‌ر.
له‌باره‌ى ئیسلامییه‌كانیشه‌وه كابرایه‌كى عه‌ره‌ب ئه‌م رۆژه شتێكى جوانى نووسیبوو و ده‌ڵێ” ئه‌نیشتاین وتویه‌تى شێت ئه‌وه‌یه تۆ له‌دووباره‌كردنه‌وه‌ى یه‌ك هاوكێشه چاوه‌ڕوانى ئه‌نجامى نوێ بێت. ئه‌مه رێك له‌سه‌ر ئیسلامییه‌كانه حزبى ئیسلامى له‌هه‌ر شوێنێك بێت كاتێك ده‌رفه‌تى بۆ بلوێ هه‌ر ئه‌و ئیسلامییه‌یه. به‌ڵام كه‌سانی شێت ئه‌وانه‌ن كه چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن حزبێكى ئیسلامى له‌وانى دیكه جیاواز بێت و میانڕِِِه‌و بێت”.
له‌دژى پارتى رێكه‌وتن له‌سه‌ر داعش ناكۆك بوون
0
Share.