نوچه نێت
له‌م ڤیدیۆیه ده‌رده‌كه‌وێت پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌سه‌نگه‌ر بۆمبى پێ ده‌قێته‌وه و دواتریش به‌بریندارى ده‌ڵێ” بژى كورد و كوردستان ” ده‌ڵێ” فریام بكه‌ون چه‌كه‌كه‌م پێ بده‌م”. وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت ناوى هه‌ژاره و پێشمه‌رگه‌ى پارتى ئازادییه كه حزبێكى رۆژهه‌ڵاتییه له‌هه‌رێمى كوردستان له‌دژى داعش ده‌جه‌نگن ئه‌م ڤیدیۆیه چه‌ندین رۆژه له‌لایه‌ن سایته ئاژانسه به‌ناوبانگه‌كانى جیهان وه‌ك نیشاندانى قاره‌مانێتى پێشمه‌رگه بڵاو ده‌كرێته‌وه.