نوچه‌نێت: هه‌ولێر
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌ڕله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، فراكسیۆنه‌كه‌یان دژی هه‌ر هه‌وڵێكه كه پێچه‌وانه‌ی پێكه‌وه ژیانی پێكهاته ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه جوداكانی هه‌رێمی كوردستان بێت و دڵنیاییش به پێكهاته‌كان ده‌دات، كه هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی كورسییه‌كانیان له په‌ڕله‌مانی كوردستان سه‌ركه‌وتوو نابێت.
ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌ڕله‌مانی كوردستان، له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت، دژایه‌تی فراكسیۆنی پارتی بۆ ئه‌و هه‌وڵانه ده‌ربڕی، كه بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی كورسی كۆتای پێكهاته جوداكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌درێن، ئه‌و هه‌وڵانه‌یشی به دژایه‌تی كردنی پێكه‌وه ژیان وه‌سف كرد، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی وتی: “یه‌كێك له‌و جوانیانه‌ی كه ئێمه شانازی پێوه ده‌كه‌ین و له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیشدا وه‌ك شانازییه‌ك سه‌یر ده‌كرێت، ئه‌و پێكه‌وه ژیانه‌یه كه له‌نێوان پێكهاته ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه جیاكانی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، بۆیه نابێت به هیچ جۆرێك ئه‌و شانازییه له ده‌ست بده‌ین”.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی ئه‌و هه‌وڵانه به هه‌ڵه ناو ده‌بات و پێیوایه پاشگه‌زبوونه‌وه‌یه له دیموكراسی و ده‌سته‌به‌ركردنی مافی نه‌ته‌وه و ئاینه جوداكان، چونكه وه‌ك ئه‌و وتی: “له ساڵی (1992) كه یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، مافی كۆتا بۆ توركمان و ئه‌رمه‌نی و كلد و ئاشووری و سریانییه‌كان یه‌كلایی ده‌بێته‌وه، ناكرێت دوای 24 ساڵ له حوكمڕانی بێین و ئه‌و هه‌ڵه‌یه بكه‌ین كه پاشگه‌ز بیینه‌وه، بۆیه ئێمه له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، دژی ئه‌و هه‌وڵه ده‌وه‌ستینه‌وه و پێمانوایه ئه‌و هه‌وڵه دژی باوه‌ڕ و مه‌بده‌ئی ئێمه‌یه به مافی ئاین و نه‌ته‌وه جوداكانی هه‌رێمی كوردستان و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵی نین”.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دڵنیایی به پێكهاته جوداكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات، كه رێ به سه‌ركه‌وتنی ئه‌و هه‌وڵه ناده‌ن، وتی: “به دڵنیاییه‌وه ئه‌و هه‌وڵه سه‌ركه‌وتوو نابێت، ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوویش بێت ئه‌وه وه‌ستانه‌وه‌یه له به‌رانبه‌ر پێكه‌وه ژیان و مافی ئاین و نه‌ته‌وه جوداكانی هه‌رێمی كوردستان و به ئاسانی بۆ هیچ كه‌سێكیش ناچێته سه‌ر، چونكه نابێت ئێمه ئه‌و بابه‌ته به مه‌غزایه‌كی سیاسی‌دا ببه‌ین، ئه‌و پێكهاتانه‌ی كه كۆتایان هه‌یه، خه‌ڵكی ڕه‌سه‌نی وڵاتی ئێمه‌ن و له‌م خاكه‌دا قوربانییان داوه و ناخۆشییان بینیوه و خه‌باتیان كردووه، ئێستایش ده‌بێت له حوكمڕانی ئه‌م وڵاته‌دا به‌شدار بن و ئه‌وه خێرێك نییه به‌وان بكرێت، بۆیه هه‌ر هه‌وڵێك هه‌بێت له لایه‌ن هه‌ر لایه‌نێكه‌وه بۆ ئه‌و بابه‌ته‌یه، بۆ تێكدانی ئه‌و ڕه‌وشه‌یه كه پێیده‌وترێت پێكه‌وه ژیان و پێكه‌وه هه‌ڵكردن و ئێمه له دژی ده‌وه‌ستینه‌وه و لێناگه‌ڕێین سه‌ركه‌وتوو بێت”.