نوچه‌نێت: تایبه‌ت
سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی رایگه‌یاند، ئه‌وان دژی ده‌ستكاری كردنی رێژه‌ی كورسی كۆتای مه‌سیحی و توركمانه‌كانن، چونكه ئه‌و وتی: “هه‌ر ده‌ستكاریییه‌كی كۆتاكان ده‌بێته مایه‌ی ناشیرینكردنی پیكه‌وه ژیان له هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن هه‌موو وڵاتانی دۆست و دوژمن خوێندنه‌وه‌ی خراپی بۆ ده‌كرێت و خزمه‌ت به دۆخی كوردستانیش ناكات”.
د.شوان قه‌ڵادزه‌یی سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان، له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت، دژایه‌تی خۆی بۆ ئه‌و هه‌وڵانه ده‌ربڕی، كه بۆ ده‌ستكاری كردنی رێژه‌ی كورسی كۆتای مه‌سیحی و توركمانه‌كان له په‌ڕله‌مانی كوردستان ده‌درێت، وتیشی: “هه‌ر ده‌ستكاریییه‌كی رێژه‌ی كۆتاكان بكرێت، ده‌بێته مایه‌ی ناشیرینكردنی پیكه‌وه ژیان له هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن وڵاتانی دۆست و دوژمن خوێندنه‌وه‌ی خراپی بۆ ده‌كرێت، بۆیه په‌راویزخستن و بێبه‌شكردنیان له هه‌ر مافێك كێشه‌ی زۆری لێده‌كه‌وێته‌وه”.
قه‌ڵادزێی به پێویستی زانی، كه شێوازی پێدانی مافه‌كانیان جوانتر بكرێت، به‌شێوه‌یه‌ك كه كێبڕكێی دیموكراسی له نێوان خۆیاندا درووست بكات، بۆ ده‌ستنیشان كردنی ئه‌ندامه‌كانیان بۆ په‌ڕله‌مانی كوردستان و بۆ ئه‌نجومه‌نه‌كانی تریش، بۆیه وه‌ك ئه‌و وتی: “كه‌م كردنه‌وه‌ی كورسی توركمان له پێنج كورسییه‌وه بۆ سێ یان دوو كورسی، كارێكی زۆر خراپ و نابه‌جێیه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی پێكه‌وه ژیان یه‌ك ناگرێته‌وه“.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی وتیشی: “ڕاسته ئه‌م پێكهاتانه زیاتر هاوپه‌یمانیه‌تیان له‌گه‌ڵ لایه‌نیكی كوردستانی دا هه‌یه، پێموایه هه‌موو ئه‌و هێرشانه‌یش كه له‌سه‌ریانه، زیاتر له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، ئه‌گینا پێموانیه كه‌س له‌گه‌ڵ ئه‌وه بێت كریستیان و توركمانه‌كان بێ به‌ش بكرێن، ئه‌وه‌ش ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان زیاتر ره‌نگدانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌و پیكهاته ئاینییه‌كانی خۆیان تێدا ره‌نگ بداته‌وه نه‌ك شتی تر“.
قه‌ڵادزێیی هۆشداری دا له هه‌ر هه‌وڵێكی له‌و شێوه‌یه و وتی: “هه‌ر ده‌ستكاری كردنێك كه به ئاراسته‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی كورسییه‌كانیان بێت، خزمه‌ت به دۆخی كوردستان ناكات”.