حكومەتی هەرێم لەسەر هەوڵی كەمكردنەوەی كۆتای توركمان و مەسیحییەكان هاتە دەنگ

0

 نوچە: تایبەت

 وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، مانەوەی كۆتای توركمان و مەسیحی و پێكهاتەكانی تر، گوزارشت لە پێكەوە ژیان دەكات و هۆكارێكیشە بۆ كامل بوونی پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی كوردستاندا.

سەفین دزەیی وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ نوچەنێت، پاڵپشتی حكومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ مانەوەی كورسی كۆتاكان راگەیاند، چونكە وەك ئەو وتی: “مانەوەی كۆتای پێكهاتە جیاكانی كوردستان لە حكومەت، گوزارشت لەو پێكەوە ژیانە دەكات، كە هەرێمی كورستان شانازی پێوە دەكات”.

سەفین دزەیی ئەوەیشی بیرهێنایەوە، كە كاتی خۆی كۆتا بۆ ئەوە دانراوە، كە پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی كوردستاندا كامڵ ببێت، چونكە وەك ئەو وتی:”دانانی كۆتا بۆ مەسیحی و توركمانەكان بڕیاری لایەنە سیاسییەكان بووە و كۆ دەنگی ئەوانی لەسەر بووە، چونكە ئەگەر بێت و هەمان پێوەری حیزبە سیاسییەكانی كوردستان لەسەر ئەوانیش جێبەجێ بكرێت لە كێبڕكێی هەڵبژاردندا، رەنگە خوشك و برا مەسیحی و توركمانەكانمان نەتوانن دەنگی پێویست بهێنن، بۆیە ئەو كۆتایە دانراوە، تا فورسەتی سیاسی كامل تر بێت و رەنگدانەوەی تەواوی بەسەر پێكهاتەكانی كوردستانەوە هەبێت، بۆیە ئەو كۆتایە دانراوە”.

وتەبێژەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان وتیشی: “ئەو بڕیارەی كە كاتی خۆی درا، بڕیارێك بووە لە جێی خۆی بووە، بەردەوامبوونیشی لە بەرژەوەنی پرۆسەی سیاسییە لە هەرێمی كوردستان، چونكە ئەوانیش مافی خۆیانە كە لە پەڕلەمانی كوردستاندا، دەنگ و رەنگی خۆیان هەبێت”.

دەربارەی هەڵوێستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر هەوڵی كەمكردنەوەی كورسی كۆتاكان، وتی: “دووبارەی دەكەینەوە كە بەردەوامبوونی كۆتا كە تەعبیر لە دەنگ و رەنگی پێكهاتەكان بكات و تەعبیر لە پێكەوە ژیان و تەساموح بكات كە كوردستان پێی ناسراوە و شانازی پێوە دەكات و كامل بوونی پرۆسەی سیاسییە لە هەرێمی كوردستان”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com