نوچه نێت
كچه قوتابییه‌كى هیندى كه ناوى سانجانایه. له‌بنكه‌ى پۆلیس له كوڕێك ده‌دات كه ته‌حڕوشى پێكردووه. ئه‌م رووداوه له شارى یلیبیتى ویلایه‌تى ئوتار برادیش روویداوه. ئه‌وه‌ى جێگاى سه‌رنجه پۆلیسه‌كان هانى كچه‌كه ده‌ده‌ن له‌كوڕه‌كه بدات و دواجاریش ناچار ده‌بێت پێڵاوى ماچ بكات. دیارده‌ى ده‌ستدرێژى سێكسى بۆ سه‌ر كچان رۆژ له‌دواى رۆژ له‌هیند له‌زیادبوون دایه. ئه‌مه‌ش وایكردووه پۆلیس به‌توندوتیژى هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وكه‌سانه‌ى ته‌حڕوش ده‌كه‌ن.